ئیسماعیل حەمەئەمین کتێبی ''قەوزەیەکی دیکەی فاشیزم'' بڵاودەکاتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: تاڤگە محەمەد
نوێترین کتێبی نووسەر ئیسماعیل حەمەئەمین لە لایەن بڵاوکراوەکانی نووسیار چاپ و بڵاوکرایەوە.
فاشیزم چۆنه و چۆن بیرده‌كاته‌وه؟ ئه‌قڵی نكوڵیكردنی فاشیزم له جینۆساید چۆن كارده‌كات؟ بۆچی فاشیزم خۆی كۆپی ده‌كاته‌وه؟ شه‌ڕ له‌دژی فاشیزم له‌كوێوه ده‌ستپێده‌كات؟ هه‌قیقه‌ته ئه‌قڵانیه‌كان چین و هه‌قیقه‌ته ڕیالیستیه‌كان چین؟ به چ شێوه‌یه‌ك پێچكه بچوكه‌كانی فاشیزم چۆن دوای ڕووخانی دیكتاتۆریه‌ت جاڕێكێتر فۆرمێكی دیكه له فاشیزمی نوێ به‌رهه‌مده‌هه‌نێن؟ ئه‌مه و چه‌نده‌ها گفتوگۆ به‌زمانێكی شیكاریانه‌ی ڕوون و بێ گرێ و قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌نده‌ها نمونەی تر له‌دادگایی سه‌دامه‌وه تاوه‌كو دادگایی نازییه‌كی وه‌ك ئادۆلف ئایشمان و پشت به‌ستوو به فه‌یله‌سوفی گرنگ (هانا ئاڕێنت).
پەرەگرافێک لە کتێبەکە:
ئادۆلف ئایشمان لە دادگاییکردنەکەیدا زیرەکانە دەیەوێت لەو تاوانبارییە خۆی پاکبکاتەوە، بەوەی بەشدار بووە لە کوشتنی بە کۆمەڵی جوولەکەکان لە سەربازگەکانی هۆلۆکۆست. ئایشمان نکۆڵی لە بەشداری ڕاستەوخۆی ئەم تاوانە دەکات و دەڵێت؛ من تەنها لە بەشێکدا تاوانبارم نەک هەمووی، تاوانبارم ته‌نها لە بەشی ئەوەی من بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت کاری ترانسپۆرت و ئۆرگانیزەی ترانسپۆرتی جوولەکەکانم کردووە و له‌وه‌دا هه‌ڵه‌م هه‌بووه. ئاوەها ئادۆلف ئایشمان خۆی وەک پیاوێکی دڵسۆزی دەوڵەتی نمایش دەکات و چەمکی (ئەرک / الواجب/ Pflicht) و مۆڕاڵ و ئەخلاقی ئەم ئەرک بەجێهنانە دەخاتە ئەستۆی خۆی و تەنانەت لە بەشێکی دادگاییکردنەکەدا پەنادەباتە بەر ئەم چەمکە و باسی فەیلەسوفێکی وەک کانت دەکات و بە مۆڕاڵیستێکی ئەرک بەجێهێنەری گەورەی خۆی لەقەڵەمدەدا. خانمە فەیلەسوفێکی وەک هانا ئارێنت ئەم بەرگریکردنە بە (بێشەرمانە) پێناسە دەکات.
ئایشمان تەنانەت خۆی بە تاوانبار دەزانێت بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە بەشێکیدا، بە قسەی خۆی نەک هەمووی! بەوەی تاوانبارە لە ترانسپۆرتکردندا بەڵام لە کوشتندا ئەو تاوانبار نییە! ئەمەش ئەو ئەقڵیەتە ترسناکەمان نیشاندەدا کە ڕژیمە تۆتالیتاریست و فاشیستەکان لە مرۆڤەکاندا دروستی دەکەن، بەوەی ئەوان بەشدارنین بەڵکو پێیانکردوون و ئەمان فەرمانبەرن وەک چۆن دەتوانن لە حکومەتی داهاتووشدا هەمان ڕۆڵی جێبەجێکردن ببینین، لێرەشدا مەترسی ئەم بکەرە بەشدارە پشتمێزە دەردەکەوێت، بەوەی زۆر ڕووکەشییانە و کاڵفامانه بیردەکاتەوە. ئەم خودەی كه بیرناکاتەوە و ڕووکەشە كاراكته‌ره‌كی گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی خودی ئه‌و مرۆڤه‌یه كه له هه‌ناوی مۆدێرنه‌دا دێته ده‌رێ و پێی ده‌ڵێن؛ مرۆڤی مۆدێرن.
پرۆفایلی کتێب
بڵاوکراوەکانی نووسیار
نووسەر: ئیسماعیل حەمەئەمین
بابەت: فەلسەفە
چاپی یەکەم 2019
ژمارەی لاپەڕە: 182
نرخ: 4000 دینار، قەبارە: 13،5*21
ISBN:978-87-93854-02-4