له‌ رۆمانێکى کوردیدا محه‌مه‌د ده‌بێته‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر

7 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

(محه‌مه‌د ده‌بێته‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر) ناونیشانى دووه‌مین رۆمانى نوسه‌ر (ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریبه‌) و نزیکه‌ى (90) هه‌زار وشه‌یه‌و دوو به‌رگه‌، به‌رگى یه‌که‌مى هه‌فته‌ى داهاتوو له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى زه‌هاوییه‌وه‌ چاپ و بڵاوبکرێته‌وه‌.

ته‌حسین حه‌مه‌ غه‌ریب له‌باره‌ى ئه‌م رۆمانه‌یه‌وه‌ به‌ ‌هاوڵاتی  راگه‌یاند "ستایڵى ئه‌م رۆمانه‌ ستایڵێکى جیاوازه‌، ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى باس له‌ ژیانى مه‌عنه‌وى و عیرفانى (محەمەد) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ره‌نگدانه‌وه‌ى ژیانى ئه‌و له‌ناو ئێمه‌دا ده‌کات و گێڕانه‌وه‌ى رۆمانه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى فلاش باگ رووداوه‌کان ده‌گێڕێته‌وه‌".
وتیشى "رۆمانه‌که‌ دوو به‌رگه،‌ به‌رگى یه‌که‌م رووداوه‌کان له‌ساتى کۆچى دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات، تا هیجره‌تى بۆ مه‌دینه‌، به‌رگى دووه‌میش له‌ هیجره‌تى پێغه‌مبه‌ره‌ تا کاتى له‌ دایکبوونى رووداوه‌کان ده‌گێڕێته‌وه‌".
ته‌حسین حه‌مه‌ غه‌ریب ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد "ئه‌م رۆمانه‌ى من یه‌که‌م رۆمانه‌ به‌ زمانى کوردى که‌ باس له‌ ژیانى پێغه‌مه‌ر (د.خ) بکات به‌شێوه‌یى عیرفانى و مه‌عنه‌وى، ته‌نانه‌ت له‌ جیهانى ئیسلامیشدا نوسین له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محەمەد له‌ شێوه‌ى رۆمان و نۆڤڵێت زۆر که‌مه‌، به‌ڵام نوسین له‌سه‌ر حه‌زره‌تى عیسا زۆره‌، ته‌نانه‌ت خه‌ڵاتى نۆبڵیشى له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار