سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ دووەم جار سنوری شارباژێری بۆردوومان کرد ، لەکاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆش لە نزیکی شارۆچکەی سەید سادق ئۆتۆمبێلیکی رۆژنامەنووسانی کردە ئامانج. ماوەی چەندین مانگە هێرش وبۆردومانەکانی دەولەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ بونەتەوە، رۆژانە بۆردوومانی چیا و گوند وناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات . لەدواین هێرشەکانیشیدا ئەمرۆ هەینی بۆردوومانی شارۆچکەی ماوەتی لە سنوری شارباژێر کرد، پاشان بۆرومانی ئۆتۆمبێلیکی رۆژنامەنووسانی کرد، تێیدا دوو رۆژنامەنووسی ژن بە ناوەکانی هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا شەهیدبوون و رۆژنامەنووسێکیش بە ناوی ڕێبین بەکر بریندار بوو. بەهۆی سەختی بۆردوومانەکەشەوە لاشەی شەهیدەکان شێواون، پێویستیان بە پشکنینی دی ئین ئییە بۆ ناسیناوەیان لە پاش بۆردومانەکەش دەزگای دژە تیرۆری پارتی ڕاگەیەندرواێکی بڵاوکردوەکە تێیدا هاتووە" فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە_کە_کە_ی لە نزیک گوندی تەپەڕەشی قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژران" ئەوەش لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورکیا ، ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکات و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت ،دەزگای دژەتیرۆریپارتی هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام پاش هەر هێرشیکی دەولەتی تورک بۆ سەر هاولاتیانی مەدەنی پێش ڕاگەیاندنەکانی تورکیا دەکەوێت، لە بلاوکردنەوەیهەوڵی چەواشەکارایدا

ئامادەکردنی: هاوڵاتی نیوز   داواجار نهێنییەکانی پشت نەناردنی پارە لە بەغداوە ئاشکرا بوو، ئەگەرچی سەرەتا وا دەردەکەوت بەغدا کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە، بەڵام دەرکەوت ئەو لیستانەی هەرێم دەینێرێت توڕەیی بەغدای گەیاندووەتە لوتکە و تەیف سامی بە تەواوی هاواری لێ هەستاوە. سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی تەواوکردووە و تێبینیەکانی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردۆتەوە. وتیشی، لیستی مووچە و میلاکاتی 28 وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە، ناوەکانیان کێشە و جیاوازی زۆری تێدایە، تەنها دەستەی دەست پاکی و چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە کێشەی نەبووە. موسەنا ئەمین زانیاری وردتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ر مانگه‌ و به‌ جۆرێك لیستى مووچه‌ بۆ به‌غدا ده‌نێرێت، بۆیه‌ به‌غداش تێبینى هەیە. پێویسته‌ مووچه‌ رێكبخرێته‌وه‌، ده‌نا حكومه‌تى عێراق ئاماده ‌نییه‌ به‌ توره‌كه‌ پاره‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت". ئەوەی ڕوونە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نیگەرانە و پێیوایە هەرێم مانگانە بە ناوی مووچەوە پارەی زیاتری داواکردووە و پارەی زیاتری خستووەتە خەزێنەکەی و ئامادە نییە وردەکاری بایۆمەتری ڕادەستی عێراق بکات. ئەوەی ڕوونە هەفتەی داهاتووش مووچە بۆ هەرێم نایەت و تا ئێستاش بەرپرسانی حکومەتی هەرێم هیچیان ئامادە نین بۆ چارەسەری قەیرانەکە ڕوو لە بەغدا بکەن، لە کاتێکدا بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستەکان بەردەوام بە ڕێگەی بەغداوەن. لە ئێستادا هەرێمی کوردستان نەوت لە ناوخۆ و لە دەرەوەش دەفرۆشێت، داهاتی ناوخۆشی بە تەواوی ڕادەستی عێراق نەکردووە، کەچی هیچ لەو پارەیە نایەتە داهاتی گشتییەوە، بە پێچەوانەوە لەم بێمووچەییەدا، هەرێم نرخی بەنزینی بەرزکردەوە، ئەو بەنزینەی لە نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر ٩٢٥ دیناری تێپەڕاندووە.

هاووڵاتی  بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی،د. سەباح هەورامی: لەسەر پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک هۆسداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵیت: "خۆتان لەخواردنی سەوزە ومیوە بە بپارێزن، چونکە ژمارەیەک نەخۆس لە سلێمانی لەنەخۆسخانە خەوێندراون کە ئەگەری هەیە نەخۆسی کۆلێرایان هەبیت'. ئەوەی پیویستە هاوولاتیان خەمی لێبخۆن لە ئێستادانەخۆسی کۆلێرایە بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێک لە نەخۆسخانەخوێندراون کە ئیمە گومانی کۆلێراین لێدەکەین، چاوەڕاونی دەرچوونی ئەنجامەکانین لە بەغداوە بگەڕێتەوە.  داوا لە هاوولاتیان دەکەین ، بە هیچ جۆریک ئەو سەرچاوەی ئاوانە بەکارنەهینن کەلالیەن قائیمقامیتەوە، ڕێگەپێنەدراوە . تکا لە هاوولاتیان دەکەین، ئەم ماوەیە سەوزە لەبازارەکان ماەركێتەکان هەیە زۆرینەیان بەئاوی قورس ئاە دراوەن بۆ خواردن شیاو نین. 

هاوولاتی  بە هۆی هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر چیایی ئاسۆس ڕەزوو ماڵی هاووڵاتیان زەرەر و زیانی بەرکەووتوە.  کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چیای ئاسۆس بۆردومانکرد و ئاگر لەناوچەکە کەوتۆتەوە ، ڕەزو باخی هاوولاتیان زیانی بەرکەوت . ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵات- یەرەکە:پاش بۆردومانەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە ئەوەی خستە ڕوو بە کە هیج زەرەو زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتوە  ئەوش لەکاتێکدایە دەوڵەتی تورک هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕ کردۆتەوە،رۆژانە هێرش دەکاتە سەر گوند وناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان و بۆردوومانی دەکات.

هاووڵاتی  لیژنەی ئەمنی سلێمانی چەند بڕیارێکی سەبارەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوە کەتێدا هاتووە    هەموو دامەزراوە حكومییەكان بێلایەن دەبن ، هەروەها زەمینەیەكی لەبار و هاوسەنگ بۆ كاندیدی هەموو لیست و قەوارە سیاسییەكان دەڕەخسێنرێت  لەبڕیارەکانی لیژنەی ئەمنیی سلێمانی ئەوە خراوەتەڕوو  هەموو فەرمانگەکانی ئەندام لەلیژنەی ئارامیی هەڵبژاردنەکان‌و فەرمانگەکانی دیکەی دەرەوەی ئەم لیژنەیەش پشتیوان‌و هاوکاری ئۆفیسی سلێمانییەوە دیاریدەکرێن، هیچ هەڵمەتێکی هەڵبژاردن‌و بانگەشەیەکیش لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا ناکرێن‌، لەکاتی دەوامی فەرمییدا هیچ کارمەندێک مافی بانگەشەکردنی نییە. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە ، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەهەماهەنگیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن، ڕێنمایی پێویست بۆ دیاریکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان‌و دوای هەڵبژاردنەکان دەربکات‌و پێویستە هەمولایەک پابەندی ئەو ڕێنماییانەبن. له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوەکەدا هاتوه‌، "هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن‌و کۆبونەوەی جەماوەرییی لەو شوێنانەدا ناکرێت کە هاتوچۆی گشتی‌و نەزمی گشتی ڕادەگرن، شوێنی تایبەت بەبانگەشە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی‌و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی‌و ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دیاریدەکرێن". لەبڕیارەکەدا هاتوو ، زەمینەیەکی هاوسەنگ‌و هاوبەشی لەبار بۆ هەموو كاندید لیست، قەوارەو هاوپەیمانێتییە بەشداربوەکانی هەڵبژاردن، بەگوێره‌ى یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕەخسێنرێت. هەموو دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن بن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکان‌و هیچ دامەزراوەو کەلوپەل‌و توانستێکی مرۆیی، ماڵیی، دارایی‌و لۆجیستی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان‌و لەبەرژەوەندیی هیچ كاندید، لیست، قەوارەو هاوپەیمانێتییەک بەکارنەهێنرێت.

هاوڵاتی کاتژمێر 9:38 خولەکى بەیانى رۆژى 22ـى ئابى 2024، پەڕەى سەرەکیی کەناڵى تەلەڤزیۆنی زووم لە فەیسبووک داخرا. پەڕەی سەرەکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی زووم ئەمڕۆ پێنج شەمە کاتژمێر 9:38خولەک هێرشی کرایە سەروو لە فەیسبوک داخرا . پاش بەدواداچوون و پەیوەندکردنی تیمی کەناڵەکە بە کۆمپانیای میتاوە دەرکەوتوە بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیەوە داخراوە تیمی تەکنیکی زووم سەرچاوەی هێرشەکەی ئاشکراکردەوە و هاوکاتیش بەرواری هێرشی یەکەمی بۆ سەر کەناڵەکە لەمانگی حوزەیراندا خستۆتەڕوو کە لەلایەن هەمان سەرچاوە زیاتر لە10جار هێرشی بۆسەر پەڕەکەیان ئەنجامداوە هەروەها کەناڵەکە ئەم هێرشە ئەلکترۆنیەی وەک هەواڵێک بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسکردنەوەی کاری میدیایی لەهەرێمی کردستان پێناسەکردوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەک دەزگایەکی میدیایی ئازاد گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق، هەرێمى کوردستان، باڵیۆزخانە، کونسوڵ و نوێنەرایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی بەرامەبەری ئەنجامدراوە و داوایان لێدەکات پاڵپشتى دەنگى ئازاد بن، فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان زووم، بەڵێن بە بینەرانى دەدات، فشار و هێرش ڕایناگرێت، کەناڵەکە لەسەر بنەماى پیشەییبوون، گەیاندنى زانیاریی راست، خستنەڕووى کێشەکان، بە ئامانجى چارەسەرکردنیان و گەیاندنى دەنگى خەڵک دامەزراوە و بەردەوام دەبێ. ئەوەش لە کاتێکدایە 19ی ئەم مانگە لەلایەن هێزێکی ئەمنی هێرش کرایە سەر ئەڤین عەتا پەیامنێری زۆوم لە شارۆچکەی خورماڵ

هاوڵاتی ئەو لیژنە 15 كەسیەی لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هاتنە هەرێمی كوردستان، لە دوێنێوە دەستیانكردووە بە وردبینیكردن لە خەرجی و داهاتی مانگەكانی چوار وپێنج و شەشی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە هاوڵاتی وت: لە رۆژی 21ی ئابەوە ئەو لیژنە 15 كەسییەی كە لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن لە خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی کوردستان دەستیان بەكارەكانیان كردووە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی: كارەكانی ئەو لیژنەیە وردبینیكردنە لە خەرجی و داهاتی مانگەكانی چوار پێنج و شەشی ئەمساڵ، هاوكات ماوەی كاركردن و وردبینكردنی ئەو لیژنەیە دیاری نەكراوە و تا ئەوكاتەی پێویست بێت لە هەرێمی كوردستان دەمێننەوە، بۆ ئەو مەوبەستەش چەند لیژنەیەكی لاوەكی پێكدەهێنرێن. "بەشێك لە لیژنە 15 كەسییە وردبینی لە خەرجی و داهاتی نەوتی و بەشێكیان وردبینی لە خەرجی و داهاتی نانەوتی دەكەن، هەروەها هەمان ئەو لیژنەیە سەردانی وەزارەت و فەرمانگەكان و پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و دەروازە سنوورییەكانیش دەكەن بەمەبەستی وردبینی داهات و خەرجییەكان". سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وای وت.

هاوڵاتی بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونی وەك ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت. كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تائێستا زۆربەی ڕێكارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تەواوكردووە، كە بڕیارە لە 20-10-2024 لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت. بەوتەی سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی عێراق، لە سەرەتای مانگی نۆ هەڵبژاردنێكی دیكەی ئەزموونی وەك ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ئەمجارە فراوانترە. بەوتەی سەرچاوەکە، ئەمجارە هێزە ئەمنییەكانیش بەشداریی لە هەڵبژاردنە ئەزموونییەكە دەكەن.

هاوڵاتی بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند، "زیاتر لە 14 تیمی بەرگریی شارستانی بەشدارن لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ئاگرەی ئێستا لە چیای زۆزك كەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە". ئاماژە بەوەکراوە، "لە کاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێکی گەورە لە چیای زۆزک کەوتۆتەوە، زیاتر لە 14 تیم لە ئەفسەر و کارمەندانمان بەژداربوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكە". ئەوەشخراوەتەڕوو، "تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەكە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت، لە ئێستادا چەند تیمێکی تریان زیاد کردووە، هەروەها دوو تیمی دیكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەش بەشدارن، بەهۆی نەگەیشتنی ڕێگای ئۆتۆمبێل بۆ شوێنی ئاگرەکە ئەرکی تیمەکانیان زۆر سەختە.

هاوڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵییە مووچە لەكاتی خۆیدا بنێرێت، سەبارەت بە هەڵبژاردنیش پشتیوانی دووپات دەكاتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2024، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لەبەشێكی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە: نابێت بەهیچ جۆرێک هەبوونی تێبینی و سەرنج لە لایەن دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵ ببێتە هۆی ڕاگرتنی خەرجکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم، وەک ئەوەی ئێستا لە لایەن وەزارەتی داراییی فیدڕاڵەوە دەکرێت، ئەمە مامەڵەیەکی جیاکارییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان. لەلایەكی دیكەوە "ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن  دووپات کردەوە و جەختی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارامدا کردەوە".

هاوڵاتی دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، لەبارەی دوو جۆر دەرمانەوە هۆشداریی دەدات و بڕیاری قەدەغەكردنی فرۆشتنیان دەدات. دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان ڕایگەیاند: بە مەبەستی زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بڕیارمان دا بە ڕاگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوە ژەمی دەرمانسازیی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە.  دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاشكراشی دەكات، بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باجی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باجی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme) دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA پشکنینی فیزیکیان بۆ ئەنجامدرا دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو "visible particle" یان تێدایە. " داوا لەسەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەكرێت كە لە ئەمڕۆ بەدواوە فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە ڕابگرن، تاوەکو ئەنجامی تاقیگەیی نوێ لەسەر ئەو دوو بەرهەمە دەردەچێت". کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان وادەڵێت.

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە، لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حەوت تەواو بکەن، چونکە سبەی پێنجشەممە بۆ بەغدا دەنێردرێت. 31 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بەڵام بەهۆی تێبینییەکانی بەغدا کە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دانی پێدانا تائێستا مووچە نەنێردراوە و جارێکی دیکە دەبێت لیست ڕەوانە بکرێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەمڕۆ سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە ئامادەدەکەن بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% و سبەی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، بەوتەی سەرچاوەکەی هاوڵاتی هەوڵدەدرێت تێبییەکانی چاودێری دارایی عێراقیش چارەسەر بکرێن. بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەبێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بکرێت، بەپێی زانیاریەکانیش، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگەکانی (6 و 7)ی ئەمساڵی بە هاوتاکراوی ڕەوانەکردووە.

هاوڵاتی لە هەولێر ئاگر لە گەراجێکی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل لە پشت فاملی مۆڵ کەوتەوە. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ی ئابی 2024، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن. لەم بارەیەوە موقەدەم شاخەوان سەعید، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، لە بوونی ئاگرێک لە گەراجێکی کەلوپەلی ئۆتۆمبێک ئاگەدارکراینەوە، تیمەکانمان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لە شوێنەکەن. جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و زەرەر و زیانەکان دیاری نەکراوە.

هاوڵاتی  وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە و لە چەند خاڵێکدا هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوت دەخاتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەمڕۆ تاوتوێی تێبینییەکانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەکات. 31 ڕۆژە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کردووە، تاوەکو ئێستا پارەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هۆکاری نەناردنەکەی سیاسییە. ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی هەڵبژاردن و تێبینیەکانی چاودێری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە و چارەنووسی مووچەش دیار نییە. لە ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتی دارایی هاتووە، "هۆکاری نەناردنی مووچە، پەیوەندی بە زیادبوونی تەمویلی مووچە و ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆرەوە نییە، هۆکارەکە سیاسییە و یاسایی نییە". وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە چەند خاڵێک هۆکارەکانی نەناردنی مووچە دەخاتەڕوو. 1- سەبارەت بە دووبارە بونەوەی ناوی مووچەخۆران لە نێوان هەرێم و بەغدا، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە ئەو ناوانە هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و زۆربەیان فەرمانبەرن بەپێی یاساو دۆسیەی تەواویان هەیە، بەڵام لە حکومەتی عێراق سودمەندن لە هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی، واتە لەجیاتی ڕاگرتنی مووچە پێویست بوو وەزارەتی دارایی فیدراڵی هاوکاریەکە لای خۆیان ڕابگرن نەک مووچە. 2- سەبارەت بە کێشەی نەبونی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان، پێشتر ئاگاداری وەزارەتی دارایی فیدراڵمان کردووە کە پرۆسەی بایۆمەتری سەدا سەد بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان نەکراوە بەهەندێک هۆکاری جیاواز لەوانە بونی وارسی خانەنشین و بەشێکی تریشیان لەدەرەوەی وڵات ژیان بەسەردەبەن. 3- ئەو ناوە دووبارانەی لە لیستی مووچەدا هەیە بە تایبەت لە چەند وەزارەتێکى حکومەتى هەرێمی کوردستان کە یەکێک لە تێبینیەکانی تیمى هاوبەشە دواى بە دواداچوون لەگەڵ وەزارەتەکان دەرکەوتووە ناوی چواریان دووبارەیە، بەڵام ناوی دایکیان و تەمەنیان جیاوازە ( تشابە الاسماء)، واتە هیچ یاسا شکێنیەکی تێدا نییە. 4- کێشەی مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەی کەرکووک و فەرمانگەکانى دیکەی ئەو پارێزگایە کە میلاکیان لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستانە، کێشەیەکی کۆنەو لەدوای ساڵی 2003 وە بەردەوامە و پێویستی بەڕێککەوتنی سیاسیی هەیە. 5- بە پێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەبێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بکرێت، بۆیە تەمویلی مووچەى نێوان مانگى (6 و 7) 2024 زیادبووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی خانەنشینانی هاوتاکردووە و بەمەش 54 ملیار و 208 ملیۆن دینار زیادبووە. تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، تەنیا یەک ملیارو 426 ملیۆنی وەک مووچەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی ژینگە، کە دەکاتە (%00.14)کۆی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.

هاوڵاتی/ عەلی مەحمود محەمەد 10ی ئاب لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا بە زۆرینەی 9 كەس لە كۆی 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، لە میوانخانەی رەشید لە شاری بەغدا لە دووری 258،6 كیلۆمەترەوە لە تەلاری ئەنجومەنەكە، رێبوار تەها وەك پارێزگاری نوێ بۆ شاری كەركوك لەسەر لیستی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە)ی ینك هەڵبژێردرا. بە بێ ئاگاداركردنەوەی 7 ئەندامەكەی دیكەی ئەنجومەن كە دەكاتە %45ی ئەندامانی ئەنجومەنەكە، كۆبونەوەكە  بە بەشداری 5 ئەندامی ینك، 3 عەرەبی سونە، ئەندامێكی كریستانەكان "ئنجیل زیا شیبا زیا ئەلبەرواری" بە 208 دەنگی ینك  ببوو بە ئەندامی ئەنجومەن، هەڵبژاردنی  ئەو لە فۆرمی هەڵبژاردنی مونا قەهوەچییە بۆ پەرلەمانی كوردستان،  بە دەنگی لیوا تایبەتەكانی ینك  لە بەغدا هەڵبژێردرا بوو، خۆی و پیاوەكەی كارمەندی تیڤی كەركووكی ینك  ن، بەڵام بە ناوی لیستی بابلیونی رەیان كلدانی كە سەر بە كەتایبی بابلیونی حەشدی شەعبییە خۆی كاندید كردبوو، رەیان كلدانی بە بنەچە كریستانە و  خەڵكی قوشە لە پارێزگای موسڵ، بەڵام دانیشتووی شاری سەدرە و سەرۆكی كەتیبەی بابلیونە، لە رێكەوتی 18-7-2019 ەوە لە  لیستی سزادراوانی یاسای ماغنیستی ئەمەریكادایە بەهۆی  گەندەڵی و داگیركردن و فرۆشتنی زەوی هاووڵاتیانەوە لە دەشتی موسڵ و  پەلاماردانی ئافرەتان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤەوە، ئەو  دژە ئیسلامی سونەیە تا ئاستی راسیزم، لە موسڵ وەحشیانە لە گەڵ پێكهاتەی سونە مامەڵەی كردووە، كەنیسەکانی كریستانەكان بێ بەریبوونی خۆیان لە كەتیبەكەی راگەیاندووە، یەكێك لە نزیكەكانی قاسم سلێمانی  و مەهدی موهەندیس بووە، پێشتر لە سوپای مەهدی بووە، بەهۆی ژنخوازییەوە بووە بە موسڵمانی شیعە، 4 پەرلەمانتارەكەی  لە كۆتای كریستانەکان بەهەمان شێوەی كاندیدەكەی كەركووك دەرچوون، چاودێرانی كریستان پێیان وایە تەنها 10%ی كریستانەكان دەنگیان بە لیستەكەی  داوە، بە فێڵ كورسیی كریستانەكانی بۆ خۆی بردووە". كورد و پۆستی پارێزگا بۆ پێكهاتەی كورد پۆستی پارێزگای كەركوك  گرنگیییەكی مەعنەوی هەیە لەم كاتەدا دوای 7 ساڵ پەراوێز خستنی لە شارەكە، بە تایبەت بۆ "ینك" كە لە قەیرانی رێكخراوەیی قوڵدایە و بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەڕوات، بەم پۆستە دەتوانێت هەندێك لە زیانەكانی كەمبكاتەوە، هەرچەندە تا ئێستا ناوێرێت  ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە بڵاو بكاتەوە بۆ رای گشتی. رێبوار تەها  سێیەم پارێزگاری كوردە لە كەركووك، لە دوو پارێزگاكەی پێشووتر لاوازترە بەهۆی ئەوەی: "لە لیستەكەی خۆیدا دەنگی یەكەم نەبووە "  نەشئەت شاهویز خورشید عەلی  42166  دەنگی هێناوە، رێبوار  تەها ئەحمەد شێخانی   29861 دەنگی هێناوە، لە كاتێكدا رێبوار سەرۆكی لیستیش بووە، رێژەی دەنگەكانی دەكاتە 70،8%ی دەنگەكان نەشئەت، هەروەها لە رابردوودا لێكتێگەیشتن بەهۆی سیاسەتی پراگماتیكی جەلال تاڵەبانییەوە هەبووە لەناو لایەنە كوردییەكان بۆ پشتیوانی هەردوو پارێزگارەكەی پێشوو، كەسایەتییەكی بەهێز و پێگەیەكی گرنگی سیاسی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە هەبوو، هەموو پارتەكان پشتیوانییان لێی دەكرد، هەروەها پارێزگارەكانی رابردوو بەهێزتر و رۆشنبیرتر بوون، پارێزگاری ئێستا وێڕای پشتیوانی جەماوەری و حزبی كەمترە و حزبەكەشی لە ئێستادا زۆر لاوازترە و كەسایەتی حزبی بەهێزتر لە لایەنەكەی خۆی لە شارەكەدا هەیە، ئەمەش وا دەكات لە شارەكە وەك سێبەری ئەو دەربكەوێت و هاتۆتە سەر ئیدارەیەك شارەكەی بە چەكداری حەشد  داگیركراوە، 7  ساڵ  لەمەوپێش بە شكستێكی سەربازی گەورە پێكهاتەكەی لە شار دەركراوە، هاوكات لە كابینەی میوانخانەی رەشیددا كورد لاوازتر دەرچووە، هیچ پۆستێكی ئەمنی شارەكەی پێ نەدراوە، نفوس و تاپۆ و كشتوكاڵ و هەردوو قەزای  دوبس و داقوقی پێ نەدراوە كە هەر پێنجی بۆ دۆسییەكانی گرنگن و لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی گرنگدایە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، ئەمە وێڕای خودی رێككەوتنەكە بە ئاشكرا و بەشداری نەیاران ئەنجام نەدراوە و بەشێوەی دیموكراسیانە دەنگی پێ نەدراوە و لە رووی یاساییەوە كەلێنی تێدایە وەك نەیارانی ئاماژەی پێ  دەدەن. پێكهاتەی  عەرەب  لە رێكەوتننامەی هوتێل رەشید لە كۆی 6 كورسی كە هەیان بووە 3  ئەندامی لیستە عەرەبییەكان بەشدار بوون. گرنگترین خاڵی رێكەوتننامەی میوانخانەی رەشید كەرتكردنی لیستی عەرەبە سونەكان بوو بەرامبەر بە پارە و بەخشینی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و زیاتر لە 20 پۆستی دیکە لە شاری كەركوك . پێشتر پێكهاتەی عەرەبی سوونە هاوپەیمانی نزیكی پارتی بوون، لەگەڵ بوونی یۆنامی و سوپای ئەمەریكا لە عێراق، بە هەموویانەوە  رێگربوون لەبەردەم ئەوەی پارتە شیعە ئیسلامییەكان عێراق بتوانن بە سیناریۆكانی ئێران لە عێراقدا بەرەو دەوڵەتێكی ئیسلامی شیعەگەرای ناوەندی بڕۆن  و کۆسپەکانی بەردەمیان هەڵبگرن، بەم رێكەوتنە سونەكان ریزەكانیان كەرتبوو، هەرچەندە باڵی بەشدار بوو وەك خاین لە شەقامی سونەكان سەیر دەكرێن، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چانسیان كەمتر دەبێت، عەرەبە سونەكان بڕبڕەی پشتی دەسەڵاتی بەعس بوون، كورد تاڵی زۆری بەدەستیانەوە بینی تا گەیشت بە ئەنجامدانی 4 پرۆسەی جینۆساید، بۆیە پشتیوانی جەماەری شەقامی كوردی نییە بۆ ئەو هاوپەیمانییە.  ئەم رێكەوتنەی  شیعەكان كردوویانە، بە پشتیوانی ئێرانییەكان بووە، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی هەق  زامنی كردووە، پردی بە یەكگەیشتنی نێوان پاڤێڵ  تاڵەبانی و  رەیان كلدانی و محەمەد حەلبوسی بووە، بە بەشداری كوتلەی "ینك" لە حكومەتی عێراقیی لە بەغدا،  لە هاوكێشەكە تەنها حەلبووسی كارەكتەری نوێیە و هێنراوەتە ناو بازنەكەوە، هەرچەندە نە عەرەبی شیعە و نە توركمانی شیعە هیچ كورسییەكیان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بەدەست نەهێناوە، كەچی پەرلەمانتارێكی توركمانی شیعە سەر بە بەدر بەشداری كۆبوونەوەكە بووە وەك نوێنەری توركمان، هەرچەندە لیستی توركمان و عەرەبە شیعەکان لە كەركوك دۆڕاون لە هەڵبژاردنەكەدا. حەلبوسی میوانە تازەكە بووە لە رێكەوتنەكە، پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكی وەرگرتووە، بەهۆی ئەم رێكەوتنە و كەرتكردنی ناو ماڵی عەرەبی سونە، چاوی لە سەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیشە لیستەكەی بەدەستی بهێنێت، بە پاڵپشتی شیعەكان و ینك و رەیان كلدانی،  وەك پاداشتێك بۆ ئەم رێكەوتنەی كە باجەكەی گرانە بۆی لە شەقامی سونەکاندا و كەرتكردنی دەنگی عەرەبی سونەیە بۆ یەكەمجار لە 21 ساڵی رابردوودا. ئەركی پاڤێڵ  لەم رێكەوتنەدا تەنها واژۆكردن بووە، لە مەتبەخی ئێران و شیعەكان  خواردنەكە ئامادە كراوە، پاڤێڵ تامكردنەكەشی  بەدەست نەبووە، ئەركی تەنها خواردنی بووە، خواردنەكەشی لە نێوان هەنگوین و پیاڵە ژەهردایە، لە ئێستادا تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت تامی هەنگوینەكەی لە دەمدا دەمێنێ. ئێرانییەكان چییان دوورییەوە ئەم رێكەوتننامەیە  بۆ ئێرانییەكان گەورەترین  سەركەوتن بوو، لە هەنگاوە كۆتاییدا كە دامەزراندنی حكومەتێكی ئیسلامی شیعەگەرایە لە عێراق و چەندین فرسەخ نزیكی كردنەوە، كورد جگە لەوەی خۆی بە لاوازی دەرچوو، ماڵی عەرەبی سونەشی وێران كرد و کردنی بە دوو کەرتەوە بۆ شیعەکان وەک خۆیان. ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە؛ ئیتر ئەم تەرزە لە پێكهێنانی حكومەت  ئەگەری هەیە ببێتە نەریت لە عێراقدا، كە پێشتر لە پارێزگای دیالە تاقیكرایەوە، شیعەكان كەی ویستیان گروپێك ببەن بۆ میوانخانەیەكی بەغدا و ستراتیجیەتی خۆیانی پێ جێبەجێ  بكەن بەرامبەر هەر لایەنێك رێگر بێت لە بەردەمیاندا. ئەگەر شیعەی عێراق شانسی ئەوەیان هەبێت لە دەسەڵاتدارێتی عێراق بەردەوام بن، ئەوجا بۆمان دەردەكەوێت رێكەتننامەی لەم شێوەیە چۆن لە پیادەكردنی دەسەڵاتێكی فاشیستی نزیكیان دەكاتەوە. ئێرانییەكان چۆن بۆ توركمانە تۆڕانییە سونەكان ئەلتەرناتیفی توركمانی شیعەیان سەر بە بەدر ئامادە كردبوو، لە داهاتوودا بۆ عەرەبەكان و كوردەكانیش عەرەب و كوردی شیعە ئامادە دەكەن و پێویستیان بەم فاكتەرانەی ئێستا نامێنێت.