هاوڵاتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە". دەشڵێت، "داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە". دەقی ڕاگەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بە ئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لە قەزای کفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جووڵەیان کرد کە خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە شوێنەکەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەو بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لەئەستۆ دایە. بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە. داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان 25/8/2024
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند، دادگاى باڵاى تاوانهكانى عێراق ئهنفالى به جينۆسايد و تاوانى جهنگ و تاوانى دژى مرۆڤايهتى ناساندووه، بۆيه دووباره داوا له حكوومهتى عێراق دهكهين له ههموو ڕوويهكهوه قهرهبووى كهسوكارى ئهنفالكراوان بكاتهوه. دەقی پهيامى نێچيرڤان بارزانى له يادى ئهنفالى باديناندا: ئهمڕۆ يادى خهمگينى (36) ساڵهى ئهنفالى بادينان دهكهينهوه كه 25ى ئاب تا 6ى ئهيلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئهنفالدا، خهڵكى سڤيل و ئاو و ههوا و خاك و سروشتى ناوچهكهى گرتهوه. سڵاو له گيانى پاكى (182) ههزار ئهنفالكراوى كوردستان كه ههر له گهرميانهوه تا دوايين گوندى بادينان، بوونه قوربانيى تاوانهكانى ڕژێمى ئهوساى عێراق. دادگاى باڵاى تاوانهكانى عێراق ئهنفالى به جينۆسايد و تاوانى جهنگ و تاوانى دژى مرۆڤايهتى ناساندووه، بۆيه دووباره داوا له حكوومهتى عێراق دهكهين له ههموو ڕوويهكهوه قهرهبووى كهسوكارى ئهنفالكراوان بكاتهوه. له ههرێمى كوردستانيش دهبێت باشتر خزمهت به كهسوكارى سهربهرزيان بكرێت و له ههوڵهكانمان بهردهوام بين بۆ ئهوهى ئهنفال لهسهر ئاستى نێودهوڵهتى به جينۆسايد بناسرێت. ههرێمى كوردستان و مافه دهستوورييهكانى، بهرههمى گيانى پاك و خوێنى ههزاران شههيد و فرمێسكى ههزاران دايكى جگهرسووتاو و ئهنفال و كيمياباران و خهبات و قوربانيدانى كوردستانييانه، بۆيه ئهركى ههموومانه به ههموو شێوهيهك پارێزگارى و بهرگرى لێ بكهين. دهبێت وێڕاى ههموو كێشه و ناكۆكييهكان، نيشتمان ئامانج و كۆكهرهوهى ههمووان بێت. لهم يادهدا دووپاتى دهكهينهوه كه دهبێت له عێراق پهند و وانه له ڕابردوو وهربگيرێت و مافى ههموو پێكهاتهكانى پارێزراو بێت بۆ ئهوهى بتوانين ههموومان پێكهوه داهاتوويهكى باشتر بۆ نهوهكانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگهر بكهين. دروود بۆ گيانى شههيدانى ئهنفال و تهواوى شههيدانى كوردستان. سوپاس و پێزانين بۆ خهڵكى جوامێرى ههولێر و دهوروبهرى كه ئهو ڕۆژگاره سهخته له جێژنيكان به هاناى لێقهوماوانى بادينانهوه چوون. ميهرهبانى و ههڵوێستى نيشتمانييان ههرگيز لهبير ناچێتهوه. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2024/8/25
هاوڵاتی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە تورکیا، سێ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی. ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای ئاکسەرای تورکیا، سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی کۆیە بوونە قوربانی و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. خێزانێکی خەڵکی کۆیە کە لە بەریتانیا نیشتەجێن، پاش گەڕانەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە گەشتێکی چەند ڕۆژی هەرێمی کوردستان، لە تورکیا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبن. بە وتەی کەسوکاری قوربانییەکان، ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەسی تێدابووە: دوو هاوسەر لەگەڵ دوو منداڵیان و ئامۆزایەکی پیاوەکە. بەپێی ئەوەی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵ لەدەستدەدات تووشی پێکدادان دەبێت، ئێستا پۆلیسی تورکیا دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوڵاتی ئەندامێکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لیژنەیەکى حکومەتى بەغدا لەسەر فرۆشتنى نەوت بە تانکەر لەلایەن هەرێمەوە دێنە هەرێمى کوردستان. عومەر گوڵپى، ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە ڕایگەیاندووە، سبەینێ لیژنەیەكی حكومەتی بەغدا بۆ بەدواداچوونی فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر لە ڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان. عومەر گوڵپى ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە دەستیان كردووە بە لابردنی تەنكەرەكان و ڕاگرتنی هاتوچۆیان، بۆ ئەوەی بڵێن: "كوا نەوت بە تەنكەر دەفرۆشین؟ ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بە پاڵاوگەی ناوخۆو بە تەنكەر دەفرۆشرێت، هیچ كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چی لێدێت؟" فرۆشتنى نەوت لە ڕێگەى تانکەرەوە دواى ڕاگرتنى فرۆشتنى نەوت بە بۆرى لە پەرەسەندندایە و تا ئێستا وەزارەتى دارایی و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتى فرۆشتنى نەوتیان لەڕێگەى تانکەرەوە ئاشکرا نەکردووە.
هاوڵاتی بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، ئاگر لە پێنج گوند کەوتووەتەوە و دانیشتووانی گوندێکیش گیریان خواردووە. کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و بۆردومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ئاگر گەیشتووەتە ناو گوندەکانی “مێرگا قەسرێ، گرێ سۆر، ئەلکیشکێ، جمبلکێ و بێلیزانێ”. ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکەی گوندی ئەلکیشکێ گەیشتووەتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکەشی گرتۆتەوە. بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە. وتیشی، ژمارەیەک لە گوندنشینان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٩ خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان. ڕێژەی دارستان و پوش و پاوەنی سوتاو بەهۆی شەڕ و بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، بە ٢،٤٠٠ دۆنم زەوی دەخەمڵێندرێت.
هاوڵاتی دادگای تاوانەکانی هەولێر، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر مامۆستایەکی ناڕازی ساڵی ڕابردوودا سەپاند. دادگای تاوانەکانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر مامۆستا لوقمان نەجم بایەزید سەپاند، کە یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی و بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی هەولێر بووە. مامۆستا لوقمان نۆ مانگە و بەتۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازی دەستگیرکراو ئەمڕۆش دوای نۆ مانگ سزای ساڵێک و شەش مانگی بەسەردا سەپێنرا، بەوتەی پەرلەمانتارێکی پێشووش بە تۆمەتی ناردنی چەند کارتۆنێک پسکیت بۆ پەکەکە سزادراوە. مامۆستا لوقمان خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە و مامۆستای دواناوەندی کوڕانی سیدەکانە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی بڕیاری فەسڵکردنیشی درا.
هاوڵاتی بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی دەوامیان ڕاگرتووە و بەشێکیشیان کەمیان کردووەتەوە بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، ماوەی کارەکانیان کەم کردووەتەوە، بەشێکیشیان دەوامیان راگرتووە. ئەمڕۆ زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دەوامیان راگرت و ئەوانەشی هاتبوونەوە بۆ دەوام زووتر لە وادەی تەواوبوونی کارەکانیان ڕۆیشتوونەتەوە بۆ ماڵەوە. ئەو هاوڵاتیانەی بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە بەبێ ڕایی کردنی کارەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە. ئەو فەرمانبەرانە باس لەوە دەکەن، مووچەیان دواکەتووە و هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان، بەوهۆیەوە لە دۆخێکی خراپی داراییدا. ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی نۆ نزیک بووەتەوە و تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی دابەش نەکردووە و وتەبێژی حکومەتیش دەڵێت مووچە لەلایەن بەغداوە بەدیل گیراوە نەناردنی پەڵپگرتنی سیاسییە.
هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەوە ڕایگەیاند، "هۆکارەکەی پەڵپگرتنی سیاسییە". پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەدیلگیراوە و هەموو ئەو هۆکارانەی لەبارەی نەناردنی مووچەوە باسدەکرێن بێ بنەمان. ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لەسەر ئاستی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کۆبوونەوە بکرێت، بۆئەوەی گرفتی مووچە چارەسەر بکرێت. جەختیشیکردەوە، هەموو هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە بێ بنەمان و وتی، "ئێمە وەک گێچەڵپێکردنێکی سیاسی تەماشای ئەم دۆخە دەکەین". ئەمڕۆ 52 ڕۆژە مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕەوانەکردنى پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە ڕانەگەیەنداوە.
هاوڵاتی بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری گەرمیان دەستیان بەسەر چەند بیرە نەوتێکدا گرت، دوای چەند کاتژمێرێک پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت، "هێزەکەی حەشدی شەعبی پاشەکشەی کرد و ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە". کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاتبوونە ناوچەی کوڵەجۆی زەنگاباد و ویستیان دەست بەسەر بیرە نەوتێکدا بگرن پاشەکشەیان کرد و بیرە نەوتەکە لەلایەن پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیانەوە دەپارێزرێ. کاروان یاروەیس ڕاشیگەیاند، هێزەکەی حەشدی شەعبی بەبیانووی ئۆپەراسیۆن و دزەکردنی ژمارەیەک تیرۆریست بەبێ ئاگاداری و پرسکردن هاتوون، بەڵام ئەگەر واشبێ دەبوو لەگەڵ پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنیەکانی سنوورەکە هەماهەنگی بکەن و زانیاریەکان بدەن بەوان یا بەیەکەوە ئۆپەراسیۆن بکەن. لەبارەی هێرشەکەی حەشدی شەعبی، لە نووسینێکدا دڵشاد ئەنوەر، ڕۆژنامەنووسێکی گەرمیان دەڵێت، "هێزەکەی حەشد بەرەبەیان و بێ تەنسیق هاتوون، گەر تەنسیق هەبووایە پێشوەخت پێشمەرگە لەو سنوورە بەشێوەیەک لە شێوەکان ئاگادار دەکرایەوە، هێنانی هێزی زۆریش ئاماژەیە بۆ خۆ ئامادەکردنیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە". باس لەوەشدەکات، دوای هاتنیان جۆرێک لە پەیوەندی و تەلەفۆنان لە نێوان عێراق و هەرێم دروستبووە، گەرچی هێزەکە بۆ مانەوە هاتوون، بەڵام وەعدی کشانەوە دراوە، بیرە نەوتەکە کە نزیکە لە گوندی سەید مدری گەرمیانەوە، بیرە نەوتێکی کۆنەو وەبەرهێنان و نەوتی لێ دەرناهێنرێ و هی سەردەمی کۆنە. ئاماژە بەوەشدەکای، هاتنی هێزەکە پەیام و ئاماژەی تێدایە، یانی لەداهاتوودا بیرەکانتان لێ وەردەگرینەوە، بەتایبەت چەند مانگێکە پارتیش لە سنوری نەوتی گوێر سەنگەرەکان توندوتۆڵ دەکات.
هاوڵاتی هێزێکی حەشدی شەعبی چوونەتە گەرمیان و سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیشی بە میدیای حزبەکەی دەڵێت ئەو هەنگاوە بەزاندنی سنوورە و ڕێگە نادرێت هێزەکە لەو ناوچەیە بمێننەوە، لەکاتێکدا میدیای پارتی دەڵێت بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی هێزەکە چووتەتە ناوچەکە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی کە بە هەزاران چەکدار و نزیکەی 200 ئۆتۆمبێل مەزەندە دەکرێن. چوونەتە نزیک سنووری گەرمیان و سەنگەریان لێداوە. میدیای پارتی بڵاویکردەوە: هێزەکەی حەشدی شەعبی بە “ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی” چووەتە ناوچەکە، بەڵام یەکێتی ئەوە ڕەتدەکاتەوە. میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری “سەرچاوەیەکی باڵا”ی حزبەکەوە بڵاویکردەوە: “هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید بەزاندنی سنوورەو بە بێ ئاگاداری هێزە فەرمییەکانی ناوچەکە بووە”. سەرچاوەکە جەختیشکیردووەتەوە " “بەهیچ شێوەک رێگەنادرێت ئەو هێزە لە ناوچەیە بمێنێتەوە” . “داوامانکردووە لە حکومەتی فیدڕاڵ دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت، چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە". سەرچاوەکە وای وتووە.
هاوڵاتی زیاتر لە 20 فەرمانبەری گرێبەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکران بڕیارە ئەمڕۆ فەرمانبەرانى گرێبەست لەبەردەم ئەنجوومەنى وەزیران خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بەڵام ژمارەیەک فەرمانبەر دەستگیرکراون. هێزێکى زۆرى ئەمنیی لەسەر شەقامى 60 مەتری هەولێر لە نزیک ئەنجوومەنى وەزیران بڵاوەی پێکراوە و ڕێگری لە کۆبوونەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات.
هاوڵاتی هێزێکی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر بیرە نەوتەکانی کوڵەجۆ دا گرت هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە سنووری میحوەری یەکی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان و دەستیان بەسەر بیرەنەوتەکانی ئەو سنوورەدا گرتووە. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی کە هەزار چەکدارن و بە 100 ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هامەر، هاتوونەتە ناحیەی کوڵەجۆ و دەستیان بەسەر چەند بیرە نەوتێکدا گرتووە. هێزەکەی حەشدی شەعبی لە نزیکی بیرە نەوتەکان لە کوڵەجۆ سەرقاڵی دروستکردنی سەنگەر و بەهێزکردنی پێگەکانیان.
هاوڵاتی دوای ئەوەی ئەمڕۆ چالاکیەک بۆ سەرکۆنەکردنی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووس ڕێکخراو ڕێگری کرا تیمی کەناڵی ڕوداو کە ڕووماڵی بکەن، سەندیکانی ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: "ئەو ڕەفتارە جێگەی نیگەرانیە". سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 24/8/2024 لە سەکۆی ئازاد لە سلێمانی رویدا، رەفتارێک بوو شایستەی ئەو ناوبانگە جوانەی (پایتەختی رۆشنبیریی) نەبوو کە چەند کەسانێک رێگری لە پەیامنێرو کامێرای کەناڵی روداو بکەن لە روماڵی گردبوونەوەیەک کە بۆ مەبەستێکی پیرۆز ئەنجامدرابوو. ئاماژەی بەوەشکردوە،راستە ھەموو دڵمان گەرمەو جەرگمان بەسۆیە بۆ کارەساتەکەی ھەینی خوێناوی و تیرۆرکردنی ھەردوو کچە رۆژنامەنووسی شەھید (گوڵستان و ھێرۆ)، بەڵام ئازادیی میدیا و جوانی شارەکەو رێگریکردن لە کەناڵێک جودا لە دووسەد کەناڵ کە لەم دەڤەرەدا کار دەکەن, نیگەرانی کردین، سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: رێگەدان و رێگرتن لە میدیا, کاری ئەو کەسانە نیە کە ئەمڕۆ نواندیان، بۆیە دەبێت بزانن سەکۆی ئازاد کێ دروستی کردوەو بۆ چ مەبەستێک دروستکراوە، با بزانن سەکۆی ئازاد لە ناو دڵی کۆنە سەربازگەیەکدا دامەزرا بە خوێنی سەدان لاوو دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ ئاودراوە بۆ مەبەستی ئازادیی وتن و رەخنەو گلەیی و گازندەی ھەموو کوردستانیەکە، ھاوکات بۆ ھیچ کوردستانیەکیش نیە ئەم ئازادیە زەوت بکات.
هاوڵاتی هاوڵاتی ناوی ڕێکخەری گشتیی داهاتووی گۆڕان ئاشکرا دەکات پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان کۆنگرەی دووەمی دەکات، هاوڵاتی ناوی ڕێکخەری گشتیی ئاشکرا دەکات. کۆنفڕانس و هەڵبژاردنی باژێڕوانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان تەواو بووە، هەر قەزایەک باژێروانێکی دەبێت، لەگەڵ ڕێکخەری ژوورەکان کە ژمارەیان هەشت ژوورە و سەرۆکی فراکسیۆنەکان جڤاتی نیشتمانی پێکدەهێنن. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، گۆڕان جڤاتی نیشتمانی خانەی ڕاپەراندن و ڕێکخەری گشتییی هەڵدەبژێرن، دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی زۆرترین پاڵپشتی لە نێو جڤاتی نیشتمانی هەیە و دەبێت بە سێیەمین ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان. دوای زیاتر لە 10 ساڵ، دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگارى پێشووترى سلێمانى لە دەرەوی وڵات پێش مانگێک گەڕایەوە، ئەویش وەکو ئامادەکاری بۆ خۆ هەڵبژاردنی بۆ ڕێکخەری گشتییی بزووتنەوەی گۆڕان.
هاوڵاتی ئەمڕۆ 24ی ئابی 2024 ، محەمەد حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لەسەر ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و ئەنقەرە ڕایگەیاند: پێویستە هێزە سیاسییەکان لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە، لە جیاتی ووڵاتانی دراوسێ. محەمەدی حاجی مەحمود :تیشکی خستۆتە سەر هێرشە سەربازییەکانی ئەم دوایانەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات. هاوکاتیش دەڵێت: ئەو ڕێککەوتنە هەماهەنگیەی نێوان عێراق و تورکیا، لەسەر حیسابی هێرشکردنە سەر گەلی کورد ئەنجامدراوە. پێویستە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بری ئەوەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆببنەوە لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، هەمووان خۆیان بۆ شەڕێکی نەخوازراو ئامادە دەکەن کە خەریکە لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێت و نابێت کورد خۆی بخاتە ناو شەڕێکەوە کە خۆی نایەوێت.
