هاوڵاتی بەردەوام بە بیانووی جۆراوجۆر مامەڵەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەراییەتییەکان دوادەکەوێت هەندێک جار چەند ڕۆژێک وهەندێک جاریش چەند مانگێک دەخایەنێت. هاوڵاتییانیش بەردەوام گلەی ئەوەدەکەن کە بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانییان لە کاتی خۆی ڕای نەکراوە خەرجییەکی زۆری هاتووچۆکردنیان بۆ بەرێوەبەراییەکانییەکان لەسەر کەوتووە.     بەڵام لە ئێستادا، کە نزیک دەبینەوە لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێوەبچێت و بەرێوەبەرایەتی سەر بە پارێزگانش کە چەند بەڕێوەبەراتییەکن دەکەونە ژێڕ دەسەڵاتی حزبەکان کەوتوونەتە ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەخێرای. بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، خێرا ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکان جۆرێکە لە سیاسەتی حزبەکان، کە بە ردەوام لە کاتی نزیکبوونەوەی پرسی هەڵبژاردن ئەم شێوازی مامەڵەکردنە دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بتوانن ببن بە هەڵبژێردراوی یەکەم لە لەلایەن هاوڵاتییان لە کاتی هەڵبژاردندا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ سەرۆکاییەتی شاراوانی سلێمانی ناوی ژمارەییەک لە هاوڵاتییانی بڵاوکردۆتەوە و داوایان لێدەکات سەردانی شارەوانی سلێمانی بکەن بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان کە زیادەرۆییان هەبووە، دەشڵێت، کۆنوسیان بۆ پەسەند کراوە بەپێی یاسای ژمارە (٣)سالی (٢٠١٩) تایبەت بە تاپۆکردنی خانووەکانیان.

هاوڵاتی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند شەپۆلێکی سەرما لە تورکیاوە کاردەکاتە سەر عێراق و باران بارین دەستپێدەکات. لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ ئەم مانگە خستووەتە ڕوو، ڕایدەگەیەنێت لە ٢٢ی مانگەوە بە تەواوی هاوین تێکدەشکێشت و کەشوهەوای فێنک عێراق دەگرێتەوە، بە تایبەت لە شەوان و بەیانی زوودا. کەشناسی پێشبینی دەکات لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، شەپۆلێکی سەرما لە تورکیاوە بێتە عێراق و هەرێمی کوردستان و وابکات بارانی بە خوڕ دەستپێبکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت. هەروەها کەشناسی عێراق پێشبینی کردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشەبا و خۆڵبارین لە هەندێک ناوچەدروست بێت و خێرایی با لە هەندێک کاتدا بگاتە ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.  

هاوڵاتی لەگەڵ توندبوونەوەی ململانێکانی پێش بانگەشەی هەڵبژاردن، لە هەولێر نەخۆشخانەیەک کە خاوەندارێتییەکەی بۆ ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ دەگەڕێتەوە، سزا دەدرێت، قایمقامیەتی هەولێر دەڵێت ڕێوشوێنێکی یاساییە و میدیای یەکێتیش گومان دەخاتە سەر بڕیارەکە. قایمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک سەرپێچیی تەندروستی، لە نەخۆشخانەی پار لە هەولێر تۆمارکران نەشتەرگەری تێدا قەدەغە كراوە و دەرمانخانەكەشی دادەخرێت. میدیاکانی نزیک لە پارتی بڵاویانکردووەتەوە کە دوای ئەوەی ژمارەیەک لە کەسووکاری نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی پار تێبینی چەند سەرپێچییەكی مەترسیداریان لە تەندروستی نەخۆشخانەکە دەكەن، دوای ئەوەی لیژنەیەکی تایبەت سەردانی نەخۆشخانە دەکات دەردەكەوێت، تێبینییەكانی کەسووکاری نەخۆشەکان ڕاستن و سەرپێچیی زیاتریش هەیە. بە پێی زانیارییەکان لیژنەیەكی تایبەتی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی لەناكاو چوونەتە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر و  دوای بەدواداچوون بۆیان دەردەكەوتووە كە لە دەرمانخانەی نەخۆشخانەكەدا دەرمانی بێ ستیكەر هەبووە وەک قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، هەروەها ئەو سۆندەیەی كە بۆ سینگ و لووت و نێو برین لە كاتی نەشتەگەری بەكاردەهێنرێت، چەند جارێک بەكارهێنراوەتەوە، لەكاتێكدا دەبێت دوای جارێک فڕێ بدرێت. هاوكات بەپێی ڕێنماییەكانی كوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، هەر کۆمپانیا، کۆگا و دەرمانخانەیەک پابەندی ستیکەری نوێی دەرمان نەبێت دوو ملیۆن تاوەكو 10 ملیۆن دینار بە پێبژاردن سزا دەدرێت. قایمقامیەتی هەولێر بە میدیاکانی نزیک لە پارتی وتووە  رێکارەکان پەیوەندییان بە نێوان یەکێتی و پارتییەوە  نییە،"پێشتریش ژمارەیەک هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانەش لە هەولێر بەهۆی ناپابەندی بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی داخراون و ئەمەش هەر لەو چوارچێوەیەدایە. نەخۆشخانەکە لە مانگی شوباتی ساڵی 2013 دامەزراوە، زیاتر لە 10 بەش و 100 پزیشک و زیاتر لە 200 کارمەندی تەندروستیی تێدایە. ناوی نەخۆشخانەکەش لە پیتەکانی یەکەمی "پێشڕەو، ئاراس، رێباز"ەوە وەرگیراوە کە سێ کوڕی کۆسرەت رەسووڵ بوون و بە هۆکاری جیا کۆچی دواییان کردوە.

هاوڵاتی به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلوولی 2024 ، 13 شوێن مووچەی مانگی ته‌مموز وه‌رده‌گرن. ئەوشوێنانەشی مووچە وەردەگرن ئەمڕۆ بریتین لە، خانەنشینانی شارستانی، خانەنشینانی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان، ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ده‌سته‌ى ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان.

هاوڵاتی دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق كۆبۆتەوە پێی ڕاگەیاندوە، "وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ھه‌رێمی کقردستان ڕۆژانه‌ 286 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مده‌ھێنێت كه‌ پێویستبوو رۆژانه‌ ته‌نھا 46 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مبھێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ". دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەوەشی خستۆتەڕووکە حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتووییەتی، "ھه‌رێم پابه‌ندی ئه‌م ڕێككه‌وتنی نێوان هەولێر و بەغدا نه‌بووه‌، بەمەش گرفتی له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و ڕێكخراوی ئۆپیك دروستكردووه‌". دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەوەشی ئاشکرا کردووە، وەزیری نه‌وتی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووە رێكخراوی ئۆپیك سێجار له‌ زیاد به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ بەرهەم هێنانی نەوت کەم بکەنەوە .

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی هەرێم، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت. بەمەش بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بەم شێوەی خوارەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم دابەشدەکرێت:

هاوڵاتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە ودەڵێت،" ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێشوازیم لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ و سێرجی پۆپئۆڤ جێگری کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕاشیگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆمانکرد لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە". سەرۆکی بەرەی گەل ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە دیدارەکدا باسیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردوە  و جەختیانکردۆتەوە لەسەر گرنگی و جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گۆڕینی تەرازووی هێز و چاکسازی لە دەسەڵاتدا. لاهور شێخ جەنگی باس لەوەشدەکات، کە ئامانج و بەرنامە و پلانی خۆیان وەک بەرەی گەل ڕوونکردۆتەوە و کە دەیانەوێت گۆڕانکاری گەورە بکەین لە کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا و کوردستان.بە خاوەنی یەک هێزی نیشتیمانی و چیتر حزب خاوەنی هێزی چەکدار نەبێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ ئێوارە نرخی زێر له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی کوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات بەم شێوەی خوارەوە: زێڕی عەیار 21 به 530 هەزار دینار زێڕی عەیار 18 به 455 هەزار دینار لیرەی عەیار 21 به 530 هەزار دینار زێڕی عەیار 22 به 555 هەزار دینار زێڕی عەیار 24 به 605 هەزار دینار

هاوڵاتی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەڵ هاوسەری پێشووی منداڵە سێ مانگەکەی هەڵداوەتە نێو تانکییەکی ئاوەوە و خنکاوە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتی، "باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و دەستگیرکراوە." لە شارۆچکەی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، منداڵێکی تەمەن سێ مانگی هەڵداوەتە ناو تانکییەکی ئاو و بەهۆیەوە منداڵەکە خنکاوە. لەبارەی رووداوەکەوە، مقەدەم عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کە رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دروست بووە، هەروەها باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و لە ئێستادا باوکەکە بە گوێرەی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە. سەرچاوە: کەناڵ ٨  

هاوڵاتی بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی کارەکانی راگرت و جگە لەو فەرمانگەیەش، دوێنێ هەریەکە لە شارەوانی و کارەباش کارەکانیان راگرت. ئەمڕۆ دووەم رۆژە فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردن و پێنەدانی مووچە کارەکانی راگرتووە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم فەرمانگەکەدا دروست بووە. هەروەها بەشێکی دیکە لە فەرمانگەکانی هەرێم دەوامی رۆژانەیان کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا دەبوو دەوامی ئاسایی لە فەرمانگەکاندا لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانیدا دەستپێبکات تا کاتژمێر ٢:٣٠ دوانیوەڕۆ، بەڵام بە گشتی لە کاتژمێر نۆ بە دواوە لە فەرمانگەکاندا دەست بە دەوام دەکرێت و لە نزیک کاتژمێر ٢١ینیوەڕۆدا کۆتایی بە دەوام دەهێنرێت. هەروەها ڕۆژەکانی دەوام کردن لە پێنج ڕۆژەوە کەمکراوەتەوە بۆ دوو یان سێ ڕۆژ. دوێنێش هەریەک لە فەرمانگەکانی شارەوانی و کارەبای بایکۆتیان ڕاگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێك دەستیان بە دەوام کردەوە. ماوەی نزیکەی ٦٠ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و دیاریش نییە ئاخۆ کەی مووچەی مانگی تەمووز و ئاب دابەشدەکرێت.  

هاوڵاتی  بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگی تەمموز بە هاوتاکراوی، ١٥٥ ملیار دینار کورتهێنان هەیە؛ تاوەکو ئەو پارەیە نەنێردرێت وەزارەتی دارایی لیستی مووچە راناگەیێنێت، هەروەها تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایی فیدراڵ بە ناوى هەردوو مانگى تەمووز و ئاب تەنیا 856 ملیار دینارى ناردووە بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان، ئەمەش لە کاتێکدایە بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشیانەوە بۆ یەک مانگ پێویستى بە زیاتر لە یەک تریلیۆن و ١١١ ملیار دینارە.   هەروەها وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ بڕى ٪١٠ی لە مووچەى فەرمانبەران بڕیوە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاسای خانەنشینى، کە لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى جبێەجێدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەى خانەنشینانى نەناردووە کە بۆ یەک مانگ بە هاوتاکردنەکەوە، پێویستى بە ١٧٦ ملیار دینار هەیە.   ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتى دارایی عێراق بۆ مووچەى مانگى تەمموز ٣٠٧ ملیار دینارى ناردووە، هەروەها زۆربەى مووچەى مەدەنى و بەشێک لە مووچەى هێزە ئەمنییەکانیشى بۆ ئەو مانگە نەناردووە، هەر بۆیە حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى پڕکردنەوەى ئەو ١٥٥ ملیار دینارەیە کە کورتهێنانى تێدایە بۆ مووچەى مانگێک، کە لە لایەن وەزارەتى دارایی فیدراڵەوە بنێردرێت بۆ ئەوەى لیستى مووچەى مانگێک رابگەیێنن. بەر لە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان، هەرێمى کوردستان پێویستى بە زیاتر لە 950 ملیار دینار بووە، بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان مانگانە دەبێ زیاتر لە 54 ملیار دیناری دیکەش بنێردرێت.  

هاوڵاتی ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، دەڵێت: لێناگەڕێین دەسەڵات هەر ئاوا گەمەی ناڕەوا بە ژیان و قووتی مووچەخۆران بکات. ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەی ١٠ ساڵە، جۆرەها میکانیزمی مەدەنیان گرتۆتەبەر، تا پێتان بڵێین و تێتان بگەیەنین، کە فەرموون با ئێمەی هاوزمان و هاونەتەوە و هاونیشتیمان پێکەوە بە دادپەروەرانە و ڕێزەوە بژین؛ سەدان پەیامی پڕ لە ئاشتیخوازانە و مرۆڤدۆستی و کوردانەمان بۆ ناردن و دامان بە دڵ و گوێتاندا. دەشڵێت: هەر وەک ساڵی پار، مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ نەدراوە و پلەبەرزکردنەوە بەنایاسایی ڕاگیراوە، هاوکات دەسەڵات پابەند نابێت بە تەوتینی مووچەوە. بۆیە پێمانوایە هەموو ئەو کەرەستانەی وایانکرد ١٥٥ ڕۆژ بڕیاری درێژترین و مەدەنیترین خەبات بدەین، هێشتا ماون و دەسەڵات بەدەم هیچ داوایەکمانەوە نەهاتووە. بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ستەم و بێباکی و تاڵانکارییەکانتان؛ گشت چوارچێوە ئاینیی، ئەخلاقیی، مرۆڤایەتی، نەتەوایەتی و ویژدانییەکانی بەزاندووە. ماوەی ١٠ ساڵە، جۆرەها میکانیزمی مەدەنیمان گرتەبەر، تا پێتان بڵێین و تێتان بگەیەنین، کە فەرموون با ئێمەی هاوزمان و هاونەتەوە و هاونیشتیمان پێکەوە بە دادپەروەرانە و ڕێزەوە بژین؛ سەدان پەیامی پڕ لە ئاشتیخوازانە و مرۆڤدۆستی و کوردانەمان بۆ ناردن و دامان بە دڵ و گوێتاندا؛ بەڵام بەداخەوە ئێوە لەو جۆرەن کە خودا لە قورئانی پیرۆزدا بەم چەشنە پەسنتان دەکات: “خَتَمَ اللَّهُ عَلَيٰ قُلُوبِهِمْ ؤعَلَيٰ سَمْعِهِمْ ۖ ؤعَلَيٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاؤةٌ ۖ ؤلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ”. بۆیە بەهۆی بێباکی و خەمساردیی ئێوەوە؛ ڕوومان لە بەغدادی پایتەخت کرد و خۆشبەختانە لە ئەنجامی هەوڵەکانماندا، بڕیاری مێژوویی دادگای فیدراڵیی لە ٢١/ ٢/ ٢٠٢٤دا بەدواداهات، کە تیایدا دەستەبەری مووچەکانی کردین و لە هەموو دزی و کێشمەکێشێکانتان دەریهێنا؛ بەڵام چونکە لەبەرژەوەندی خۆتان و بندیوارەکانتاندا نییە، ئێوە ئامادەنین بچنە ژێرباری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە مێژووییەوە. مامۆستایان و فەرمانبەرانی مافخوراو! ئێمە لە کاتێکدا ئەم کۆنگرەیەمان کردووە، کە هەر وەک ساڵی پار، مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ نەدراوە و پلەبەرزکردنەوە بەنایاسایی ڕاگیراوە، هاوکات دەسەڵات پابەند نابێت بە تەوتینی مووچەوە. بۆیە پێمانوایە هەموو ئەو کەرەستانەی وایانکرد ١٥٥ ڕۆژ بڕیاری درێژترین و مەدەنیترین خەبات بدەین، هێشتا ماون و دەسەڵات بەدەم هیچ داوایەکمانەوە نەهاتووە، لەبەرئەوە هەموو ئەگەرێک لەبەردەمماندا کراوەیە بۆ وەستانەوە دژ بە سیاسەتی برسیکردن و شکۆشکاندنی مووچەخۆران. دڵنییاییشتان پێدەدەین چەندین ئەگەر و میکانیزمی نوێمان تاوتوێ کردووە بۆ فشارکردنی جدیی لە خستنەسەرهێڵی دەسەڵات بۆ داواکانمان. بەڕێزان ئێمە لەم پشووی هاوینەدا سێجار سەردانی بەغدادمان کردووە و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و سکاڵای کاریگەرمان تۆمارکردووە؛ بۆیە دڵنیابن لێناگەڕێین دەسەڵات هەر ئاوا گەمەی ناڕەوا بە ژیان و قووتی مووچەخۆران بکات.   ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ١ی ٩ی ٢٠٢٤

هاوڵاتی جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: ئەگەر لە هەفتەیەکەدا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دابەش نەکرێت لە لایەن مامۆستایانەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرێت. عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند،ئەگەر لە هەفتەیەکەدا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دابەش نەکرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە مامۆستایانی ناڕازی مافی خۆیانە بایکۆت بکەن، یەکێتیی مامۆستایانیش پشتگیرییان دەکات و لەوبارەیەوە هەڵوێستی دەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکە دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوام بوو بۆ مامۆستایان لە خوێندنگەکاندا.

هاوڵاتی نرخی کارەبای موەلیدە لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک بۆ مانگی 8 دیاریکراو نرخەکان بەم شێوەیە: لە سلێمانی نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدە دەکاتە 16 بۆ 17 هەزار دینار، لە هەولێر 13،500 بۆ 18 هەزار دینارە و لە کەرکوک 6 بۆ 8 هەزار دینارە.

  سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی تایبەت بەخۆی کێشەکانی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی بە گوێرەی مانگەکان بەم جۆرە بڵاوکردەوە:  موچەی مانگی تەمووز لە لیستی موچەی مانگی تەمووز ٦٨ ملیارو ١٦ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ٣ ملیارو ١٥٠ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ٥٧ ملیارو ٧٤٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە. بڕی ٤٥٦ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.  موچەی مانگی حوزەیران لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ١٠٣ ملیارو ٨٨٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ٢ ملیارو ٧٠٨ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ٨٨ ملیارو ٥١٩ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە بڕی ٢ ملیارو ٧٢٩ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە. وەزارەتی دارایی داوای موچەی بۆ ١٦٤ کەس کردووە کەوردبینی کراوە ناویان دوبارەیەو موچەکەیان ١١٨ ملیۆن دینارە.  موچەی مانگی ئایار لە لیستی موچەی مانگی ئایار ١٥١ ملیارو ٥٥٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ١ ملیارو ٨٦٦ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ١٣٦ ملیارو ٩٨٧ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە. بڕی ١ ملیارو ٤١٣ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.  موچەی مانگی ئازار لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ٢٨ ملیارو ٨٧١ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ٣ ملیارو ٣٥٢ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ١٨ ملیارو ٢٨٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە. بڕی ٣٨٥ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە