هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا نەبووە لە بەرهەمهێنانی نەوتدا

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق كۆبۆتەوە پێی ڕاگەیاندوە، "وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ھه‌رێمی کقردستان ڕۆژانه‌ 286 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مده‌ھێنێت كه‌ پێویستبوو رۆژانه‌ ته‌نھا 46 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مبھێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ".

دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەوەشی خستۆتەڕووکە حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتووییەتی، "ھه‌رێم پابه‌ندی ئه‌م ڕێككه‌وتنی نێوان هەولێر و بەغدا نه‌بووه‌، بەمەش گرفتی له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و ڕێكخراوی ئۆپیك دروستكردووه‌".

دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەوەشی ئاشکرا کردووە، وەزیری نه‌وتی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووە رێكخراوی ئۆپیك سێجار له‌ زیاد به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ بەرهەم هێنانی نەوت کەم بکەنەوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار