چەند بەڵگە و زانیارییەک لەسەر کێشەکانی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغدا دا بڵاوکرایەوە
6 ڕۆژ لەمەوپێش
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی تایبەت بەخۆی کێشەکانی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی بە گوێرەی مانگەکان بەم جۆرە بڵاوکردەوە:
موچەی مانگی تەمووز
لە لیستی موچەی مانگی تەمووز ٦٨ ملیارو ١٦ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ٣ ملیارو ١٥٠ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە.
بڕی ٥٧ ملیارو ٧٤٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە.
بڕی ٤٥٦ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.
موچەی مانگی حوزەیران
لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ١٠٣ ملیارو ٨٨٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ٢ ملیارو ٧٠٨ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە.
بڕی ٨٨ ملیارو ٥١٩ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە
بڕی ٢ ملیارو ٧٢٩ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.
وەزارەتی دارایی داوای موچەی بۆ ١٦٤ کەس کردووە کەوردبینی کراوە ناویان دوبارەیەو موچەکەیان ١١٨ ملیۆن دینارە.
موچەی مانگی ئایار
لە لیستی موچەی مانگی ئایار ١٥١ ملیارو ٥٥٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ١ ملیارو ٨٦٦ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە.
بڕی ١٣٦ ملیارو ٩٨٧ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە.
بڕی ١ ملیارو ٤١٣ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.
موچەی مانگی ئازار
لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ٢٨ ملیارو ٨٧١ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ٣ ملیارو ٣٥٢ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە.
بڕی ١٨ ملیارو ٢٨٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە.
بڕی ٣٨٥ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە