بەیانامەی دەیان نووسەر و ڕۆشنبیری کورد دژی داخستنی دەزگای چاودێر و بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیری گەلاوێژ
هاوڵاتی ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، نیگەران و ناڕازیین بە دەستبەسەرداگرتنی "بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ"، پێمان وایە ئەم هەنگاوە تەواو دژ بە ڕەوشی ڕووناکبیریی و ئازادییە، لە هەمان کاتدا، لەکەدارکردنی پایتەخی ڕۆشنبیرییشە. “گەلاوێژ” خزمەتێکی زۆری بە بزاوتی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی کوردی کردووە. ۲٦فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ مێژوویێکی پڕشنگدارە، کوژاندنەوەی ئەو چرایە زیان بە پێشکەوتنی ڕەوتی ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی کوردستان دەگەیەنێت. زانا خەلیل ـ ئەسکەندەر زرار پ. د. وريا عمر امين د.نەزەند بەگیخانی سەرۆ قادر ڕێبوار سیوەیلی حەمەفەریق حەسەن د. سەروەر عەبدوڵڵا د.موحسین ئەحمەد عومەر تەڵعەت تاهیر هــیوا میراودەلی هاشم سەڕاج بەرزان هەستیار د.فازیڵ شەوڕۆ فەرهەنگ غەفوور د. بەختیار سەجادی ئازاد عەبدولواحید ئازا حەسیب قەرەداخی شەفیقی حاجی خدر جەبار جەمال غەریب ناڵە حەسەن ئیسماعیل بەرزنجی ئاریان سەڵاحەدین دڵزار حەسەن د.ئامانج غازی باهۆز مستەفا فوئاد سدیق فەرەیدوون سامان سیامەند هادی عەزیز پیرداود سابیر ڕەشید مەحفوز مایی سامی هادی حوسێن لەتیف دانا فایەق بەشدار سامی داستان بارزان شەماڵ ئاکرەیی تیرۆژ ئامێدی سەلام بالایی هۆشیار کەریم نووری بێخاڵی د. هاشم ئەحمەدزادە د.ئاریانا ئیراهیم هەرمن ئەحمەد شۆڕش غەفووری حەمەسەعید ئیبراهیم محەمەد باوەکر عەبدولخالق یەعقوبی د.ئاراس عەبدولكەریم کرمانج عەبدووڵڵا سەنگەر زراری نەورەس محەمەد ئامانج عەبدوڵا سوور گۆران ساڵح سامان گەردی بەهار حسەینی دڵشاد کاوانی تارا ئیبۆ مەهدی حەسەن سەروین دەروێش هاوژین ڕەشید ڕێزان قەساب بڵند تاهیر غەمگین بۆڵی ئومێد قەرەنی هلبین باقر غازی حەسەن هەڤاڵ فندی خانزاد سەعدی ئاڤان وڵ ڕەمەزان ئەحمەد ئاشتی شێرکۆ جەمال دەلاک ڕزگار شێخانی مەسعود عوسمان عزەدین زەکی زادە پەری عومەر خەیلانی ڕەمەزان حەسەن سەلام محەمەد هەمزە سەرحان ڕەبیع زێباری هەرێم عەلی ڕامیار جەوهەر جابر عەبدووڵڵا سالار عەبدولڕەحمان کارۆ کارزان د.عارف حیتۆ د.عادل گەرمیانی سەربەست مەنمی ڕزگار وەحید ڕێبوار سەڵاح دەلۆ ڕامیار جەوهەر ڕەسووڵ سوڵتانی جابر عەبدوڵڵا ڕزگار سوبحی نیازی حەمەعەزیز ئالان شێركۆ زەینەب محەمەد سۆران علی روژا مجید فازیل لەتیف نازم عەلی هاوڕێ کەمال سادق ساڵح دەشتی جەنگی ئاوارە نێروەیی هۆشمەند چەکوانی سەرباز ساڵح سالار حەسەن پەیام حازم عەلی مستەفا چیا گوانی مەبەست گەردی سەعدووڵڵا برایم خان ئەحمەد حەقناس ئەبوبەکر شوان فازیڵ هیمەت ئاراز عەبدووڵڵا نیازی حەمەعەزیز زەکەریا حەمید سەرتیپ ئاغا واحیدبەگ سیروان خۆشناو بەکر دەروێش کامیل فەخرەدین جەوهەر میراودەلی سۆران عەلی کەژاڵ ئیسماعیل یوسف لەتیف ڕۆژا مەجید ژوان سورچی جەوهەر شێخانی جەوهەر کەریم فازیل لەتیف نازم عەلی گەشە جاف ئاهورا کوردستانی هەریاد فارس تکایە بۆ پاڵپشتیکردن، ناوت لە کۆمێنت بنووسە. تێبینی/ ـ ئەم لیستەی سەرەوە لە ڕاگەیاندن بڵاودەکرێتەوە، بۆیە ئەوەی لەمەودوا ناوی دەنووسێت، تەنها لە کۆمێنتی فەیسبووک دەمێنێتەوە و دواتر یاداشت دەکرێت.
هاوڵاتی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕاگواستنەوەی ئۆردوگای کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان جەماوەری تێکۆشەری کوردستان! دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر واژۆی ڕێککەوتنە ئەمنییە شەرمەزارانەکەی دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق، سەرەنجام پڕۆسەی بەکردەوە دەرهاتنی قۆناغێکی دیکە لە بڕگە شاراوەکانی ئەو ڕێککەوتننایە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لەم قۆناغەدا ژمارەیەک لە کەس و بنەماڵەکانی، کۆمەڵە نیشتەجێی زرگوێزی گەورە، وەک دەستپێکی پرۆسەکە، گواسترانەوە بۆ سوورداش، شوێنێک لە ٤٠ کیلۆمەتری زڕگوێزو نزیک شاری دوکان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کەسانە بڕیارە لەو شوێنە نوێیە نیشتەجێ بن، تا خانوو و ئیمکاناتی پێویست بۆ نیشتەجێبوونی بنەماڵە و کەسەکانی تریش ئامادە بکرێت. ئەم ڕووداوە لە ڕێگەی ماسمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بووە و بۆتە هۆی نیگەرانی لەناو خەڵکی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی بنەماڵەی هاوڕێیانمان لە ناوخۆی وڵاتدا، ەمەبەستی ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە، سەرنجی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین: یەکەم: ئێمە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر جار و لە هەر دەرفەتێکدا، جەختمان لەوە کردووەتەوە کە بە هۆکارگەلێکی ڕوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئەولەویەتمان نەک خەباتی چەکداریی، بەڵکوو بریتییە بووە لە پەرەپێدان بە خەباتی سیاسی و مەدەنیی لە کوردستانی ئێران، ئەم سیاسەتە لە هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئێران و کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت، مانگرتنی گشتی هاوینی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی جینایەتکارانەی "شوانە سەید قادری" لە شاری مهاباد، بە تایبەت لەو ڕووە کە ئەم مانگرتنە تەنیا لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بەڕێوەچوو، لە تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا ئەو دڵنیاییەی بە ئێمە بەخشی کە ڕێگای دروستمان هەڵبژاردووە. دووەم: بەداخەوە شوێنی جێگیربوونی تەشکیلاتی ئاشکرای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام ناوچەیەکی نائەمن بووە، تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەیە زۆر چالاک بووە و بە سەدان ئەندام و لایەنگرانی حیزبە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی جێگیر لە کوردستانی عێراق و لەوانە ژمارەیەک لە هاوڕێیانی ئێمە، بوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تیرۆریزمە، گیانیان لەدەست داوە و یان بریندار بوون، ئەگەر زۆر نەگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو، هەر لەم قۆناغەدا شاهیدی سەرهەڵدانی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی کوردیی وەک جوندولئیسلام، ئەنسارولئیسلام، دا.ع.ش و هتد بووین، کە هەمووان دەزانن بە تایبەتی بە خوێنی کۆمۆنیستەکان تینوون، لەو ڕووەوە کە ئەم نائەمنییە هێشتاش بەردەوامە، ئێمە تا ئەم ساتەش مافی بەرگریکردن لەخۆمان بە ڕەوا دەزانین، جگە لەوەش هەبوونی چەک لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق بە گشتی لە چوارچێوەی پەیڕەوێکی دیاریکراودا قبوڵکراوە، لە پرسی چەککردن یان چەک داماڵین کە لەم ڕۆژانەدا زۆر باسی دەکرێت، ئێمە بڕێکی تاڕادەیەک زۆر لە چەکی قورس و نیوە قورسمان کە ساڵانێکی زۆر بوو هەڵمانگرتبوو، وەک ئەمانەت، سپاردوومانە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان. سێیەم: بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق، هەتا ئێستاش ئاشکرا نەکراوە. تەنها وتەبێژانی ئەو دوو دەوڵەتە لە هەندێک بۆنەی جۆراوجۆردا، بە کورتی ئاماژەیەکیان بە ناوەڕۆکەکەی کردووە، کە بەشێک لەو ئاماژانەش لە چوارچێوەی پڕوپاگەندە و شەڕی دەروونی و هیتر... دا خۆی دەبینێتەوە بەڵام وا پێدەچێت کە لانیکەم پرسی گواستنەوەی ئۆردوگاکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ شوێنی دووهەم بەشێک بووبێت لەم ڕێککەوتنە، لە میانەی ئەو گفتوگۆ تێروتەسەلانەی کە لەماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوومانە، هەوڵماندا کە بەو قەناعەتەیان بگەیەنین کە هیچ هۆکارێک بۆ گواستنەوەی ئەو ئۆردوگایانە بوونی نییە و جەختمان لەوە کردەوە کە ئێمە بە پێی سیاسەت و بۆ چۆنی خۆمان نەک لە سەر زەختی هیچ لایەنێک، بەڵکو خۆبەخشانە سیمایەکی مەدەنی مان بەم ئوردوگایە بەخشیوە، ئێرە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و جێگەیەکە بۆ بەرێوەبردنی چالاکییە سیاسی و فەرهەنگی و مەدەنیی. ئەم وتووێژانە دوای دوو ساڵ بە ئاکام نەگەیشتن، لە دانیشتنێکی ئەم دواییانەی نوێنەرانی ئێمە و ئەو دوو لایەنەی دیکەی کە بەناوی کۆمەڵەوە چالاکی دەکەن لەگەڵ وەفدێکی حکوومەتی عێراق لە شاری سلێمانی، تەنیا نەرمییەکی بەرچاوی کە لەخۆیان نیشانیان دا ئەوە بوو کە هاوڕێیانی ئێمە دەتوانن وەک هاوڵاتی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بن.
هاوڵاتی ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق گەیشتونەتە لێک تێگەیشتن. پلانەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بەڵام پێویستی بە ڕێگەپێدانی کۆتایی هەردوو پایتەخت و وادەی ڕاگەیاندنی هەیە، بەگوێرەی پلانەكە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ سەدان سەرباز، عێراق بەجێدەهێڵن و ئەوانەی دیكەش تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ سەرجەمیان عێراق جێدەهێڵن. هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "ئێمە ڕێککەوتنێکمان هەیە، لە ئێستادا تەنها پرسیارەکە ئەوەیە، کە کەی ڕایبگەیەنین." جێی ئاماژەیە، ئەمریکا و عێراق هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی نوێی ڕاوێژکاری دروست بکەن، کە ڕەنگە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە دوای کشانەوە. سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز
هاوڵاتی ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان: شاندێکی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ بە هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق سەردانی بەغدا دەکەن، هەروەها زیاتر لە 25 هەزار زیندانیی سیاسیی سوودمەند دەبن. رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆتاییەکانیدایە بۆ ئەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هاوتای مووچەی زیندانییانی سیاسیی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بکات، ودوای ئەوەش شاندێک بچنە بەغدا بۆ ئەو پرسە، بەڵام وادەی چوونی شاندەکە تائێستا دیار نییە. هەروەها ئێمە پێشتر داوامان کردووە مووچە و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسیی کوردستان هاوتا بکرێت و بخرێنە سەر دامەزراوەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراق، ئەگەر ئەوە بکرێت کارێکی باشە. لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار و 107 زیندانی سیاسیی بە لیژنە و بڕیاری دادوەر هەموو رێککارەکانی پشتڕاستکردنەوەیان بۆ کراوە، هەندێکی دیکەش ماون.
دكتۆر صهباحی غالیب ساڵانی ههشتاكان مهلا بهختیارم له نزیك و ڕووبهڕوو نهدهناسی، ناوهڕاستی ئهو دهیه به گهلیك هۆكار، مهلا بهختیار سیاسهتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانی به دڵ نهبوو، لهگهڵ كۆمهڵێك سهركرده و كادری پێشكهوتووی كۆمهڵه كه ئهو كات بڕبڕهی پشتی یهكێتی بوون، هاوكات به ئهندازهیهك لهگهڵ لێهاتووترین كهسانی ڕووناكبیری ناو ڕێزهكانی كۆمهڵه و یهكێتی دهنگیان بهرامبهر گهلێك دیمهن و وێنهی ناجۆر و ناحهق بهرزكردهوه، به عهقڵ و تێگهیشتن و گفتوگۆی ههڤاڵێتی و ڕووناكبیری ویستیان چاكسازی و گۆڕانكاری له دۆخهكهدا بكهن، بهو هیوایهی دارێك بخرێته سهر بهردێك، له جیاتی گوێ لێگرتن و دهمهتهقه و باوهڕگۆڕینهوه، دارهكهیان لێتاودان و لهسهر بهرد كهوتنه گیانیان. به ههرحاڵ، لهم یهك دوو وشهیهدا، من نه مێژووی ئهو قۆناغه دهنووسمهوه نه هیوایهكیشم بهو وهردكردنی ئهو ڕهوهزانهیه، لهو دۆخهدا، دهستم دایه تهله فۆن، له ئهوروپادا ئهوهی نووسهر و شاعیری كورد ههبوون و من دهمناسین، پهیوهندیم پێوهكردن و داوام لێكردن كه له سهر مهلا بهختیارێك كه زۆربهمان نهمان دهناسی ههڵبدهینێ و نامهیهك بۆ مام جهلال بنووسین، لهوێدا مهلا بهختیار وهك ڕووناكبیر و دهربڕی باوهڕی ئازاد دهناسرا، پێمان وا بوو كه ههرگیز ناكرێ و دروست نییه به تایبهتی له سهردهمی بزووتنهوهی چهكداریدا بهرامبهر به داگیركهری خاك و نهتهوهكهمان، كه گوایا له پێناو مافی زهوتكراوی كورد و چهوساندنهوهی چینایهتی و ئازاردانی نهتهوایهتیدا خهبات دهكهن، ناكرێ و ناكرێ ئهندامانی ناڕازی كه پشكی شێریان ههبووه له ههڵگیرسانی بزووتنهوهكه و هێنانهوهی یهكێتیی نیشتمانی بۆ كوردستان، لهسهر باوهڕی ئازاد و جیاواز بگیرێن و ئازار بدرێن، نهیسه، نووسراوهكه خۆم نووسیم، ژمارهیهكی بهرچاو به تهلهفۆن ڕهزامهندیانم وهرگرت و دامه یادی بهخێربێ شازاد صائیب بۆ گهیاندنی به مام جهلال و مهكتهبی سیاسیی یهكێتی، له كۆبوونهوهی مهكتهبی سیاسیدا، سكرتێری گشتی نامهكهی خوێندبۆوه و بایهخی تهواوی پێدابوو، ئهو نامهیه كاریگهری ههبوو بۆ ئازادكردنی مهلا بهختیار. ئێستا دوای 36 ساڵ تێپهڕبوون به سهر بهردانی مهلا بهختیار و ڕزگار بوونی له بهندیخانهی ئینفیرادی ناوچه بهناو ئازاكراوهكانی كوردستاندا، وا تازه به تازه، یهكێتییهك كه خۆی به سۆشیال دیموكرات دهزانێ، بهردهوامیش باس له سهربهستی و مافی مرۆڤ و یهكسانی دهكا، به هێرشكردنه سهر بارهگای چاودێر و بنكهی گهلاوێژ مانای وایه، یهكێتی سیاسهتێكی دووڕوویی و نیفاقی لهناوخۆیدا پیاده دهكا، له لایهكی دیكهشهوه وهك حیزبێكی بێ وهفا بۆ دامهزرێنهران و زهحهتكێشهكانی خۆی ههڵدهسووڕێنێ، ههروهها تهنیا و تهنیا، وهك هێزێكی چهكداری خۆی دهنوێنێ، هێزێك بێ خوێندنهوهی مێژووی خۆی و بێ حورمهتدانان بۆ وشهی ئازاد و ئازا كاردهكا. من بهم نووسینه جگه له قهبوڵنهكردنی سیاسهتی زهبر و زهنگ، دانهدواوهی سیاسهتی توند و تیژی، سیاسهتی بێ قانوون و حورمهت، داوا دهكهم، سلێمانی نهكرێته پایتهختی زیندان، یا پایتهختی چاوسووركردنهوه، یا پایتهختی ململانێی بێ سهروبهر، بۆیه داوا دهكهم تا زووه ئهو كارانهی بهرامبهر به دهزگای چاودێر، بنكهی ڕۆشنگهری و بنكهی گهلاوێژ كراون، ههڵوهشێنرێنهوه، به ئاشكراش دوای لێبوردن له خهڵكی كوردستان و خهڵكی شار و ڕووناكبیرانی ئازاد و ئازا بكهن، بهوه ڕهنگه یهكێتیی قهرهبووی كاره ناجۆر و قهبوڵنهكراوهكهی خۆی بكاتهوه با بهوه كۆتایی بێ، بۆ ئهوهی نۆرهی مهلا بهختیارهكانی دیكه نهیهت. ههینی 6ی ئهیلولی 2024
هاوڵاتی بڕیارە سبەینێ تەیف سامی، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندێکی ئابووری سەردانی شاری هەولێر بکات و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی عێراق و لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکە سەردانی هەولێر دەکەن و دوو رۆژ دەمێننەوە، بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی گرفتەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی هەشت تاوتوێ بکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد و بۆ یەکەمین جار خانەنشینان مووچەکانیان بە هاوتاکراوی لەگەڵ خانەنشینانی عێراق وەرگرت.
هاوڵاتی سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی سەرەكی تۆڕی ناوەندی چاودێر لەشاری سلێمانی دەكات و ڕایدەگەیەنێت ئەم كردارە كاریگەری لەسەر ناوبانگی پایتەختی ڕۆشنبیری دەبێت و هەنگاوێكی چەوتی یەكلاكردنەوەی جیاوازیشە و لەم بارەیەوە ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە: دەقی ڕاگەندراوەکەی سەنتەری میترۆ: هزر و رۆشنبیری ئۆفیس نین تا دابخرێن سلێمانی، 6ی ئەیلولی 2024: سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی سەرەكی تۆڕی ناوەندی چاودێر لەشاری سلێمانی دەكات، رایدەگەیەنین ئەم كردارە كاریگەری لەسەر ناوبانگی پایتەختی رۆشنبیری دەبێت و هەنگاوێكی چەوتی یەكلاكردنەوەی جیاوازیشە. شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەستی گرت بەسەر ئۆفیسی سەرەكی تۆڕی ناوەندی چاودێر كە ڕادیۆی مەدەنیەت، بنكەو سایتی گەلاوێژ، سایتی چاودێر، سایتی روانگەو رەخنە، پلاتفۆرمی دابڕان، پڕۆژەی پەیكەرسازی چاودێر، گەلەری چاودێر، لە خۆ دەگرێت. هاوكات ماڵپەڕی (PUKMEDIA) راگەیەندراوێكی دامەزراوە داراییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بڵاوكردەوە، دەڵێت "بارەگای دامەزراوەی چاودێر كە موڵكی یەكێتییەو سەرجەم پێداویستییەكانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینكرابوو كە ئێستا لێپرسراوەكەی پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەماوە، وەرگیراوەتە". میترۆ لە دەرەوەی جیاوازیی هزری و حیزبی و سیاسییەكاندایە، بەڵام بە ئەركی خۆمانی دەزانین دژ بە هەموو هەوڵێكی دەمكوتكردن و داخستن و كۆتاییهێنان بە دەزگا مەدەنی و میدیایی و رۆشبیریی بوەستینەوە، چونكە وەك پرەنسیپ بڕوامان بە مافی جیاوازبوون و سەروەری یاسا و دوورخستنەوەی هێزە لە ململانێ سیاسی و حیزبی. هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی سەرەكی تۆڕی ناوەندی چاودێر لەشاری سلێمانی بە توندی ئیدانە دەكەین، كە كەسایەتی دیاری رۆشنگەری و سیاسی مەلا بەختیار، سەرپەرشتییان دەكات، ئەم كردارەش كاریگەری لەسەر ناوبانگی پایتەختی رۆشنبیری دەبێت وهەنگاوێكی چەوتی یەكلاكردنەوەی جیاوازیشە. ئەم هەڵوێستەی میترۆ بەرگریكردنە لەو ڕۆڵە گرنگەی چالاكی فیكری و فەرهەنگی ئەو دەزگایە دەیگێڕن، كە سروشتی چالاكی حزبی تێپەڕاندووە، بوونەتە دیاردەیەكی فەرهەنگی و فیكریی دیاری هەرێمی كوردستان. خۆمان بەداكۆكیكاری مافی ئازادی ڕادەربڕین و فرەیی دەزانین، ئەمەش یەكێكە لە سیما كلتوریی و مێژووییەکانی شاری سلێمانی كە ناوێكی پرشنگداری كوردستانە، بەڵام شۆكهێنەرە پایتەختی رۆشنبیری بكەوێتە دۆخێك كە داخستنی دەزگایەكی ڕۆشنبیری مەدەنی بەزەبری هێزی سەربازی حزبێكی ئەندام لە Socialist International، ببێتە هەواڵ و مانشێتی سەرەكی كۆتایی هەفتە. لەبارەی میترۆوە: میترۆ لە ئابی 2009 دامزراوە، 13 راپۆرتی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاوكردۆتەوە، لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، پاڵپشتی كراوە.
هاوڵاتی عیماد جەمیل: 16 یان 17ی ئەیلوول بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات و 17ی تشرینى یەکەم ڕادەوەستێت. عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى ڕۆژنامەنووسی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ڕاگەیاند، هەفتەى داهاتوو ناوى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنەوە پەسند دەکرێت. دەشڵێت، دوای پەسەندکردنی ناوی بەربژێران، بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات کە چاوەڕوان دەکرێت بکەوێتە 16 یان 17ی ئەیلوول. جێگەی ئاماژەیە، 20ی تشرینى یەکەمى 2024، وەک ڕۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە، دوو ڕۆژ بەر لەوەش دەنگدانى تایبەت دەکرێت.
هاوڵاتی نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نرخى نەوتیش دابەزى بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخى گرامێک زێر بە 81 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى چوار هەزار دینار بەرزبوەوە. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 88 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە 69 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى
ئاسیاسێڵ ڕایدەگەیەنێت کە ئەداکردنێکی دارایی ناوازەی هەبووە بۆ ساڵی 2023 و جەخت لە پێگەی پێشەنگی خۆی لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا دەکاتەوە. سلێمانی، عێراق – 1 ـی ئەیلولی 2024 - کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامە داراییەکانی بۆ ساڵی دارایی 2023 ڕاگەیاند کە تیایدا گەشەیەکی بەرچاوی لە داهات و قازانج و بنکەی بەشداربوواندا بەدەستهێناوە. ئەم ئەنجامانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی کۆمپانیایە بە داهێنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران و بەهێزکردنی پێگەی پێشەنگی خۆی لە بازاڕدا و هەروەها بەشداریکردنی لە گەشەسەندنی ئابووری عێراق. ئاسیاسێڵ لە ماوەی ساڵی 2023 ــدا ئاستێکی نایابی لە ئەداکردن تۆمارکردووە لە پێنوێنە داراییە جیاوازەکاندا بەو پێیەی داهاتە بەدەستهاتووەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی ئێستای بە ڕێژەی 11% زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی 2022 و گەیشتووەتە 1.659 ترلیۆن دیناری عێراقی (یەک ترلیۆن شەش سەد و پەنجا و نۆ ملیار دینار). هەروەها بڕی قازانجیش پێش سوود و باج و خەرجییەکانی "الإندثارات والإطفاءآت" (EBITDA) گەیشتووەتە 728 ملیار دیناری عێراقی، کە بە ڕێژەی 13% زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. وە قازانجی تەواوەتی گەیشتووەتە 352 ملیار دیناری عێراقی، کە ئەمەشیان بەڕێژەی 33% زیادیکردووە؛ ئەم سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییەکان و بەڕێوەچوونی کارەکان بە شێوەیەکی کاریگەر و کارا. هەروەها بنکەی بەشداربووان بە ڕێژەی 3.5% زیادیکردووە و تا کۆتایی ساڵ گەیشتووەتە 17.7 ملیۆن بەشداربوو لە کاتێکدا لە کۆتایی ساڵی 2022ــدا 17.1 ملیۆن بەشداربوو بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی ستراتیژەکانی کۆمپانیایە بۆ ڕاکێشانی کڕیاری زیاتر بە لای خۆیدا. لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەنجامەکانی ساڵی 2023، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسووڵ وتی: "ئێمە لە ئاسیاسێڵ سەرکەوتوو بووین لە پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانمان لە پێناو پتەوکردنی پێگەی ئەو خزمەتگوزارییانە وەکو سەرقافڵەی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق. ئەمەش ڕەنگدانەوە پابەندبوونی بەرزمانە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بە بەشداربووانمان. ئاسیاسێڵ فۆکەسێکی زۆری خستووەتەسەر وەبەرهێنان لە لایەنە بنەڕەتییەکانی بزنسدا لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری بە جۆرێک کە زیادبوونی توانای تۆڕەکە مسۆگەر بکات و ئەداکردنیشی بەهێزتر بکات. کۆمپانیا بەڵێنیداوە کە پابەندبێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نایاب و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای جیهانیی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی دارایی بەهێز، ئەمەش وەکو درێژکراوەی زنجیرەیەکی بەردەوام لە دەستکەوتی گرنگ کە کۆمپانیا لە ماوەی ساڵانی پێشوودا بەدەستیهێناون. و لە ساڵی 2023 ــدا کۆمپانیا ئەداکردنی خۆی بەهێزترکرد بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی داهات و قازانجی تەواوەتی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و بە ڕێژەیەکی زۆر جیاواز لە ڕێژەکانی ساڵی ڕابردوو. ئەم ئەنجامانە بە ڕوونی سەرکەوتنی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا دەردەخەن لە پەرەپێدانی بەردەوامی ستراتیژیی تایبەت بە خۆی و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی.” گرنگە جەخت لەو ڕاستییە بکەینەوە کە هەموو ئەو ژمارە و داتایانەی باسکراون تایبەتن بە ساڵی دارایی 2023 و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئەنجام و پێشبینییەکانەوە نیە بۆ ساڵی 2024. کۆمپانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دەستەی دراوی دارایی و بۆرسەی عێراق بۆ دراوی دارایی و ئەنجومەنی پیشەیی چاودێری و وردبینی ژمێریاری و چاودێری ژمێریاری دەکات بۆ هەوڵە بەردەوام و ماندوو نەناسەکانیان لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەرکردنی بەیاننامە داراییەکان بوونەوە لە بەرواری خۆیاندا، هەروەها بەپێی ئەوەی کە لە ئاشکراکردنـی کۆمپانیادا هاتووە بۆ داتا داراییەکان بۆ بۆرسەی عێراق بۆ دراوی دارایی لە 30ـی ئایاری 2024 ــدا. هەروەها سوپاسی خاوەن پشک و وەبەرهێنەرە بەڕێزەکانمان دەکەین بۆ متمانەیان بە هەوڵەکانی کۆمپانیا لە بەتەنگەوەهاتنیان بۆ ئاشکراکردنی داتا داراییەکان بە شێوەیەکی وەرزی و بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت. دەربارەی ئاسیاسێڵ: ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی 18.3 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر .0699٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected] پەیوەندی وەربەرهێنەران: [email protected] بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com
هاوڵاتی مشتومڕێکی توند، وایکرد ڕۆژی سێشەممەش نەتوانرێت پڕۆژە یاساکەی کە ژنان بە ترسناکی دادەنێن ببێتە یاسا. دوو هەفتە لەمەوبەر مشتومڕ لە عێراق دەستیپێکرد لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی کە لە پەرلەمانی عێراق پێشنیارکرابوو. زۆرێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی ژنان پەرلەمانتارانیان تۆمەتبار کرد بە ئاسانکاری بۆ هاوسەرگیری منداڵانی تەمەن ٩ ساڵ و کەمکردنەوەی مافی ژنان لە هاوسەرگیریدا سەبارەت بە سەرپەرشتیکردن و بابەتی دیکە. یاسا کۆنەکە بە بەراورد بە یاسا نوێکە مەدەنیترە، پێشتر بە گوێرەی یاسای عێراق ١٨ ساڵی تەمەنی هاوسەرگیرییە و ئەگەر هاوسەرگیریش لە تەمەنی ١٥ ساڵی بۆ سەروتر ڕووبدات ئەوە دەبێت لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێت کە ئەگەر نەگونجێت هاوسەرگیرییەکە نەدەکرا بە یاسایی. بەڵام پڕۆژە یاسا نوێکە دەکرێت کچ لە تەمەنی ٩ ساڵی بە یاسا بە شوو بدرێت بەڵام بەشێک لە گروپە چالاکوانەکان بە سەرۆکایەتی ژنانی عێراق دژایەتی خۆیان بۆ ئەم هەموارکردنانە پشتڕاستکردەوە، هەروەها هەڵمەتی بەرفراوانیان لە سۆشیال میدیا لە ژێر دروشمی #نا_بۆ _هەموارکردنەوەی_یاسای باری_کەسی ڕێکخست، هەروەها ناڕەزایەتییان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت لە دەوروبەری پەرلەمان ئەنجامدا. ئەم پێشنیازە لەکاتێکدا هات کە کوتلە شیعەکانی کاریگەری وڵات بە پاڵپشتی پیاوانی ئایینی دژایەتی ئەو شتە دەکەن کە بە سەپاندنی نۆرمە کولتوورییەکانی ڕۆژئاوا بەسەر دەوڵەتدا وەسفی دەکەن و پێیان وایە دیاریکردنی تەمەنی ١٨ ساڵ کلتورێکی ڕۆژئاواییە و لەگەڵ کۆمەڵگای عێراق و ئاینی ئیسلامدا ناگونجێت و پێداگرن کە کچ باڵق بوو یەکسەر بتوانێت بە یاسایی هاوسەرگیری بکات. یاسای باری کەسی عێراقی کە لە ساڵی ١٩٥٩ دەرچووە، بناغەیەکی بەهێزی دابین دەکات کە تا ڕادەیەکی زۆر مافی ژنان و منداڵان دەپارێزێت، پێشتریش چەندین جار هەوڵی هەموارکردنەوەی دراوە، بەڵام دواجار بە هۆی بۆچوونی جیاوازەوە هەموارەکان ڕاگیراوە.
هاوڵاتی کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لە گوندی هەرمێلە سەربە شارۆچکەی چوارتا لە پارێزگای سلێمانی کرد و بە هۆیەوە سێ هاوڵاتیی شەهید بوون، کە یەکێک لەوانەش منداڵە. هەروەها بەپێی زانیارییەکان بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی تورکیا بووە و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب کراوەتە ئامانج بە هۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنیی بوونە قوربانی. هەروەها لە ڕووداوەکەدا، سێ هاوڵاتی بوونەتە قوربانی و یەکێک لە هاوڵاتییەکان دانشتووی گوندی چەمەکە لە شارەدێی زەلان، هەروەها یەکێکی دیکە لە قوربانییەکان، منداڵیکە و کانولای لە دەستدا بووە. هەرچی دەربارەی ناسنامەی سێێەم قوربانیی، بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە دەمووچاوی شێواوە و تا ئێستا نەناسراوەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئۆتۆمبێلێک لە خەلەکان کرایە ئامانج و 'سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
هاوڵاتی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستا، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهرگری له مافی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان دهكات. هەروەها پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە" پێش 15ـی ئهم مانگه، مووچهی مانگی ههشتی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان دهگات". جێی ئاماژەیە، ماوەی دوو ڕۆژە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز کراوە، بەڵام هێشتا بە تەواوی چارەنووسی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوول دیار نییە.
هاوڵاتی سیاسەت؛ چالاكییەكی ئینسانییە، كە تێدا دەستەڵات بەسەر گروپەكانی كۆمەڵگەدا دابەشدەكرێت، هەموو گروپە جیاواز و جۆربەجۆرەكان لەسەر پەیمانێك ڕێكدەكەون لەسەر پرسە سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان و پێکهێنانی قەوارەیەکی گونجاو بۆ پێکەوە ژیان و ڕێکخستنی ژیانیان لە سایەیدا. ماكس ڤیبەری سۆسیۆلۆجیست و فەیلەسوف و سیاسەتناسی ئەڵمانی دەڵێت: سیاسەت؛ دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەكان پێكەوە هەڵبكەن و كێشەكانیان چارەسەربكەن، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بەشێك لە بەرژەوەندییەكانیان لەپێناو ئەو پێكەوەهەڵكردنەدا، بكەنە قوربانی. لە هەرێمی كوردستان پڕۆسیەك بەڕێوەدبرێت دەكرێت ناوی لێبنرێت پڕۆسەی بەناسیاسیكردنی كۆمەڵگە، یاخود لە سیاسەتداماڵینی کۆمەڵگە(Depoliticization of society)، بێگومان ئەمەش لێكەوتەی نەرێنیی لێدەكەوێتەوە، مرۆڤ كە لە كایەیەی سیاسەت دوورەپەرێزبوو، یاخود ڕووانین و ڕووئیای بۆ كایەیەی سیاسەت بەتاڵبوو یان بەتاڵكرایەوە؛ بەشداربوونی لە ژیانی گشتییشدا، بەشداربوونێكی پاسیڤانە دەبێت، بە زۆر مانا دوور دەبێت لە ناڕەزایەتییدەربڕن، دوور دەبێت لە پەستانخستنەسەر سیاسیی و دەسەڵاتدارەكان، دوورە پەرێز دەبێت لە شوێنپێچۆڵكردنیان و هەوڵدان بۆ گۆڕانكاریی ڕیشەیی و ڕیشەكێشكردنی گەندەڵیی و خراپبەكارهێنانی سامانی گشتیی و دەسەڵاتی دادوەریی. جگە لوانەش پڕۆسەی گەشەسەندن و باشتربوونی گوزەرانی تاك و كۆمەڵگە، بەرەوبوون بە خەون دەچێت و بگرە سەدان لێكەوتەی دیكەی ترسناكی لێدەكەوێتەوە. بۆ بە ناسیاسییكردن و دوورەپەرێزبوون و تەنانەت بێزکردنەوە لە سیاسەت لەلایەن تاكەكانی كۆمەڵگەوە، چەندین ستراتیژ و پیلانی كورت و درێژخایەن، ڕۆژانە بەڕێوەدەبرێت، یەكەم ستراتیژییەتیش بۆ پیادەكردنی ئەم پڕۆسەی بەناسیاسیكردنە؛ بێدەنكگردن و دیسپلینكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنییە، لە هەموو دونیا هەڵقەی بەیەكگەیاندنی كۆمەڵگە و دەسەڵاتداران جگە لە میدیا و چەند دامەزراوەیەكی دیکە، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیین، ئەوانن خرۆشێنەر و جۆشپێدەری شەقامن، ئەوانن وادەکەن شەقام شوێنی پڕۆتێستكردن و ناڕەزایەتیدەربڕین و گۆڕانكاریی و كردەی مێژوویی گەوەرە بێت. ئەوانن بەگژ هەموو ئەو بڕیارانەدا دەچنەوە لەمەڕ پرسیە سیاسیی، ئابووریی، كۆمەڵایەتیی و ژینگەییەكان، کە لە بەرژەوەندی گشتییدا نیین. بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 50 ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنیی لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، بەڵام چونكە لەلایەن حزبەوە پارەداردەكرێن، چونكە بوونەتە سایە و سێبەری دەسەڵات، هیچ چالاكییەكی سوودبەخش و ماناداریان بۆ كۆمەڵگە نییە، بەڵكو ڕۆڵی بەلاڕێدابردن و لە خشتەبردنی كۆمەڵگەش دەگێڕن! لایەنێكی دیكە، كە ڕۆڵێكی شێوێنەرانە دەگێڕێت لە بەناسیاسیكردن و مێشكشۆرینەوەی كۆمەڵگەدا؛ میدیا سێبەر و حزبییەکانن، کە بە ستراتیژ کار لەسەر شاردنەوە و شێواندنی ڕاستییەكان دەکەن، ئەم دامەزراوانە، بە زۆرمانا وەكو بارەگا حیزبییەكان، خەریكی دروستكردنی دەروێشی سیاسیی نابەرپرس و بێمۆڕاڵ هیچ لەبارانەبوون. هێنانەپێشەوە و بەهێزكردنی ڕەوتێكی گۆنزەرڤاتیڤانەی دینیی-سەلەفیی، هەوڵێكی دیکەی بیرلێكراوەیە بۆ دوورەپەرێزبوونی تاكی ئێمە لە كایەی سیاسەت، ئەم ڕەوتە تاریك و ڕووانین لێڵە، دژی هەموو فۆڕمەكانی ناڕەزایەتییدەربڕین دەوستنەوە لە دژی دەسەڵاتداران، بێگومان دەستەڵاتیش سوود لەم ڕووانین بێهەڵوێستییەی ئەو ڕەوتە دەبینێت و هەوڵی بەهێزكردن و پارەداركردنیان دەدات، لە لاشیان گرینگە نییە، كۆمەڵگە پاشەكشەبكات و دووربكەوێتەوە لە مافی هاوڵاتییبوون و هەڵوێستی مەدەنی و شارستانییانە. کەواتە ستراتیژێکی نەرم و فرەڕەهەند خراوەتەگەڕ، تا وا لە بەشێكی گەوەرەی كۆمەڵگە بكات، نەفرت لە سیاسەت بکەن و دوورەپەرێزی هەڵبژێرن، تا دەسەڵاتداران هەموو شتێک بە ویستی خۆیان بڕواتە پێش و هیچ بەربەستێک بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەنندییەکانیان دروست نەبێت. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە؛ کایەی "سیاسیی" هێندە ژەهراویی و بەد و قێزەون نییە، وەک ئەوەی وا لە بەشێکی گەوەرەی کۆمەڵگەی کوردیی تێگەێندراوە! سیاسەت؛ لە دونیای ئێمەدا بۆ کەسانی ناسیاسیی و هیچلێنەزان و بێمۆڕاڵ و بێپرەنسیپ و بێڕوئیا جێهێڵدراوە. چالاکیی سیاسیی و قسەکردن لەسەر سیاسیەت لە فەزای گشتیی ئێمەدا، لێوان لێوە لە بەرژەوەندیخوازیی و ناوچەگەرێتیی و لایەنداریی کوێرانە، هاوکاتیش بارگاوییە بە ترسنۆکیی و دڕدۆنگیی و نارسیزمێکی نەخۆشانە. بۆیە پێویستە سەرجەم کۆمەڵگە ئەو ڕاستییە بزانێت؛ کە ئەنجامدانی هەر گۆڕانكارییەكی كردەیی و مانادار، لە هەر یەك لە كەرتە كۆمەڵایەتیی و پەروەردەیی و ئابووریی و دادوەریی و كارگێڕییەکاندا بکرێت، دەبێت لە ڕێگای كایەی سیاسەتەوە بكرێت، چونكە لە ڕێگای سیاسەت و پەڕلەمانەوە بڕیارەكان دەردەكرێن و لە ڕێگای دەسەڵاتی جێەجێكردنەوە بەسەر سەرجەم یەكە كۆمەڵایەتیی و كارگێریی و پەروەردەیی و دواجاریش بەسەر کۆی ژیانی كۆمەڵگەدا پیادە دەكرێن. كایەی سیاسەت؛ لە کوردستان تا ئێستا نەك هەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی نەگێڕاوە، بەڵكو بووتە هۆی لێكدووركەوتنەوەی زیاتری و زیاتری كەرتە كۆمەڵایەتییەكان و ئەمەش تا ڕادەی ڕق لەیەكتریی بوونەوە و تەنانەت یەكتری كوشتنیش ڕۆیشتووە، سیاسیەتی كوردیی تا هەنووکە سەرچاوەیەک بووە بۆ بەرهەمهێنانی توندووتیژیی و ناداپەروەریی و پەراوێزخستن، نە خەمی پرسە نیشتیمانییەكان و نە خەمی ژیانی گشتیی نەبووە، لەبری ئەوە، هەموو ئەرکەکانی کورتبووەتەوە بۆ بزنس و خۆدەوڵەمەندكردن و پاوەنخوازیی و هەوڵدان بۆ دروستكردنەوەی سەركردەی كاریزمیی موزەیف. بۆیە پێویستە شەقامی کوردیی بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکات و وشیارانە بەگژ ئەو ستراتیژیی لە سیاسەتخستەنەدا بچێتەوە، کە لە لایەن سەرانی دەسەڵاتداری هەرێمەوە بەگەڕ خراوە، چونکە سیاسەتی ڕاستەقینە و وەرچەرخانی ڕیشەیی، هەمیشە بە بەشداریی خەڵک و هێز و ئیرادەی هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت، واتە بە ئامێزگرتنەوە بۆ سیاسەت و بەشداری سیاسیی دەکرێت، نەک بە دوورەپەرێزیی و ڕاکردن لە سیاسەت.
هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. ماوەی چوار ڕۆژە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیان جار لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کردووە و هەپەگەش ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر بە خستنەڕووی ژمارەی ٣، ١٥ و ٦ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە زیانی گیانیمان بەرکەوتووە، بەڵام ئەو بانگەشەیە بە تەواوەتی درۆیە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ١٥ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢٩ـی ئاب تا ٢ـی ئەیلول لە گۆڕەپانی لۆلان لە هەرێمی خواکورک، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ لە هەریمی مەتینا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، درۆنێک خراوەتە خوارەوە، کامێرایەکی چاودێری حەراری و دوو سیستەمی ڕادار تێکشکێندراون و گورز لە سێ سەنگەر وەشێندراوە. هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ٣١ـی ئاب و ٣ـی ئەیلولدا لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، کەندەکۆلا، قەلە، بەربزن، شاخی مەسکەن، لۆلان، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مێرانێ، یەکماڵ، دێریک، دێرەشێ، رەبینێ، شاخی کون، مام نێچیر، زێڤکێ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی شێخ ناسر، سورەدێ، سورەگوڵێ، بێپاڵان، زەرگەلێ، بە گشتی ٤٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون. هەروەها لە نێوان ٣١ـی ئاب و ٣ـی ئەیلولدا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و سەرێ مەتینا و لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی سنین، شاخی شەکیف، شەهید شەریف، بە گشتی ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کراون.
