مه‌لا به‌ختیار نموونه‌یه‌كه
یەک مانگ لەمەوپێش
دكتۆر صه‌باحی غالیب
ساڵانی هه‌شتاكان مه‌لا به‌ختیارم له نزیك و ڕووبه‌ڕوو نه‌ده‌ناسی، ناوه‌ڕاستی ئه‌و ده‌یه به گه‌لیك هۆكار، مه‌لا به‌ختیار سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به دڵ نه‌بوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و كادری پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه كه ئه‌و كات بڕبڕه‌ی پشتی یه‌كێتی بوون، هاوكات به ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لێهاتووترین كه‌سانی ڕووناكبیری ناو ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی ده‌نگیان به‌رامبه‌ر گه‌لێك دیمه‌ن و وێنه‌ی ناجۆر و ناحه‌ق به‌رزكرده‌وه، به عه‌قڵ و تێگه‌یشتن و گفتوگۆی هه‌ڤاڵێتی و ڕووناكبیری ویستیان چاكسازی و گۆڕانكاری له دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن، به‌و هیوایه‌ی دارێك بخرێته سه‌ر به‌ردێك، له جیاتی گوێ لێگرتن و ده‌مه‌ته‌قه و باوه‌ڕگۆڕینه‌وه، داره‌كه‌یان لێتاودان و له‌سه‌ر به‌رد كه‌وتنه گیانیان.
به هه‌رحاڵ، له‌م یه‌ك دوو وشه‌یه‌دا، من نه مێژووی ئه‌و قۆناغه ده‌نووسمه‌وه نه هیوایه‌كیشم به‌و وه‌ردكردنی ئه‌و ڕه‌وه‌زانه‌یه، له‌و دۆخه‌دا، ده‌ستم دایه ته‌له فۆن، له ئه‌وروپادا ئه‌وه‌ی نووسه‌ر و شاعیری كورد هه‌بوون و من ده‌مناسین، په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردن و داوام لێ‌كردن كه له سه‌ر مه‌لا به‌ختیارێك كه زۆربه‌مان نه‌مان ده‌ناسی هه‌ڵبده‌ینێ و نامه‌یه‌ك بۆ مام جه‌لال بنووسین، له‌وێدا مه‌لا به‌ختیار وه‌ك ڕووناكبیر و ده‌ربڕی باوه‌ڕی ئازاد ده‌ناسرا، پێمان وا بوو كه هه‌رگیز ناكرێ و دروست نییه به تایبه‌تی له سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداریدا به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ری خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه گوایا له پێناو مافی زه‌وتكراوی كورد و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و ئازاردانی نه‌ته‌وایه‌تیدا خه‌بات ده‌كه‌ن، ناكرێ و ناكرێ ئه‌ندامانی ناڕازی كه پشكی شێریان هه‌بووه له هه‌ڵگیرسانی بزووتنه‌وه‌كه و هێنانه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ كوردستان، له‌سه‌ر باوه‌ڕی ئازاد و جیاواز بگیرێن و ئازار بدرێن، نه‌یسه، نووسراوه‌كه خۆم نووسیم، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو به ته‌له‌فۆن ڕه‌زامه‌ندیانم وه‌رگرت و دامه یادی به‌خێربێ شازاد صائیب بۆ گه‌یاندنی به مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له كۆبوونه‌وهی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، سكرتێری گشتی نامه‌كه‌ی خوێندبۆوه و بایه‌خی ته‌واوی پێدابوو، ئه‌و نامه‌یه كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ ئازادكردنی مه‌لا به‌ختیار.
ئێستا دوای 36 ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر به‌ردانی مه‌لا به‌ختیار و ڕزگار بوونی له به‌ندیخانه‌ی ئینفیرادی ناوچه به‌ناو ئازاكراوه‌كانی كوردستاندا، وا تازه به تازه، یه‌كێتییه‌ك كه خۆی به سۆشیال دیموكرات ده‌زانێ، به‌رده‌وامیش باس له سه‌ربه‌ستی و مافی مرۆڤ و یه‌كسانی ده‌كا، به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای چاو‌دێر و بنكه‌ی گه‌لاوێژ مانای وایه، یه‌كێتی سیاسه‌تێكی دووڕوویی و نیفاقی له‌ناوخۆیدا پیاده ده‌كا، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ك حیزبێكی بێ وه‌فا بۆ دامه‌زرێنه‌ران و زه‌حه‌تكێشه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ، هه‌روه‌ها ته‌نیا و ته‌نیا، وه‌ك هێزێكی چه‌كداری خۆی ده‌نوێنێ، هێزێك بێ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی خۆی و بێ حورمه‌تدانان بۆ وشه‌ی ئازاد و ئازا كارده‌كا.
من به‌م نووسینه جگه له قه‌بوڵنه‌كردنی سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگ، دانه‌دواوه‌ی سیاسه‌تی توند و تیژی، سیاسه‌تی بێ قانوون و حورمه‌ت، داوا ده‌كه‌م، سلێمانی نه‌كرێته پایته‌ختی زیندان، یا پایته‌ختی چاوسووركردنه‌وه، یا پایته‌ختی ململانێی بێ سه‌روبه‌ر، بۆیه داوا ده‌كه‌م تا زووه ئه‌و كارانه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌زگای چاو‌دێر، بنكه‌ی ڕۆشنگه‌ری و بنكه‌ی گه‌لاوێژ كراون، هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه، به ئاشكراش دوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی شار و ڕووناكبیرانی ئازاد و ئازا بكه‌ن، به‌وه ڕه‌نگه یه‌كێتیی قه‌ره‌بووی كاره ناجۆر و قه‌بوڵنه‌كراوه‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه با به‌وه كۆتایی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی نۆره‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌كانی دیكه نه‌یه‌ت.
هه‌ینی 6ی ئه‌یلولی 2024