هەمووشتێک لە بارەی پڕۆژە یاسا “ترسناکەکەوە“

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی


مشتومڕێکی توند، وایکرد ڕۆژی سێشەممەش نەتوانرێت پڕۆژە یاساکەی کە ژنان بە ترسناکی دادەنێن ببێتە یاسا.

دوو هەفتە لەمەوبەر مشتومڕ لە عێراق دەستیپێکرد لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی کە لە پەرلەمانی عێراق پێشنیارکرابوو.

زۆرێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی ژنان پەرلەمانتارانیان تۆمەتبار کرد بە ئاسانکاری بۆ هاوسەرگیری منداڵانی تەمەن ٩ ساڵ و کەمکردنەوەی مافی ژنان لە هاوسەرگیریدا سەبارەت بە سەرپەرشتیکردن و بابەتی دیکە.

یاسا کۆنەکە بە بەراورد بە یاسا نوێکە مەدەنیترە، پێشتر بە گوێرەی یاسای عێراق ١٨ ساڵی تەمەنی هاوسەرگیرییە و ئەگەر هاوسەرگیریش لە تەمەنی ١٥ ساڵی بۆ سەروتر ڕووبدات ئەوە دەبێت لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێت کە ئەگەر نەگونجێت هاوسەرگیرییەکە نەدەکرا بە یاسایی.
بەڵام پڕۆژە یاسا نوێکە دەکرێت کچ لە تەمەنی ٩ ساڵی بە یاسا بە شوو بدرێت
بەڵام بەشێک لە گروپە چالاکوانەکان بە سەرۆکایەتی ژنانی عێراق دژایەتی خۆیان بۆ ئەم هەموارکردنانە پشتڕاستکردەوە، هەروەها هەڵمەتی بەرفراوانیان لە سۆشیال میدیا لە ژێر دروشمی #نا_بۆ _هەموارکردنەوەی_یاسای باری_کەسی ڕێکخست، هەروەها ناڕەزایەتییان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت لە دەوروبەری پەرلەمان ئەنجامدا.

ئەم پێشنیازە لەکاتێکدا هات کە کوتلە شیعەکانی کاریگەری وڵات بە پاڵپشتی پیاوانی ئایینی دژایەتی ئەو شتە دەکەن کە بە سەپاندنی نۆرمە کولتوورییەکانی ڕۆژئاوا بەسەر دەوڵەتدا وەسفی دەکەن و پێیان وایە دیاریکردنی تەمەنی ١٨ ساڵ کلتورێکی ڕۆژئاواییە و لەگەڵ کۆمەڵگای عێراق و ئاینی ئیسلامدا ناگونجێت و پێداگرن کە کچ باڵق بوو یەکسەر بتوانێت بە یاسایی هاوسەرگیری بکات.

یاسای باری کەسی عێراقی کە لە ساڵی ١٩٥٩ دەرچووە، بناغەیەکی بەهێزی دابین دەکات کە تا ڕادەیەکی زۆر مافی ژنان و منداڵان دەپارێزێت، پێشتریش چەندین جار هەوڵی هەموارکردنەوەی دراوە، بەڵام دواجار بە هۆی بۆچوونی جیاوازەوە هەموارەکان ڕاگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار