هاوڵاتی -٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون. - ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. - هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە.   بەپێى ئامارێک لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و لە ڕێگاکانی نێوان ڕێگاوبانەکان لە پارێزگاکانی سنە (کوردستان) و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆو بەفربارین وبەستەڵەک و مین و تەقەمەنی و کەوتنە خوارەوە لە شاخەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. ماڵپەرى کۆڵبەر نیوز ئامارى ساڵى رابردووى بڵاوکردوەتەوەو بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، ٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەرەکە، ٢٥٩ حاڵەتیان کە یەکسانە بە ٧٥ لەسەد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانى کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە. هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، یەکێک لەوانە بووە بەهۆی بەستەڵەک و سەرماى زۆرەوە گیانى لەدەستداوە.

هاوڵاتی - دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم - کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە.   هیشام عەبدولخالق بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، تائێستا لە هەندێک ناوچە پەڵەی نەداوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم. هیشام عەبدولخالق رایگەیاند دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم، ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی گەنم کەمدەبێتەوە.  وتيشى: کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە، بەڵام لە گەرمیان و سلێمانی و هەندێک ناوچەی دهۆک پەڵەی داوە.  لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 5.5 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە کە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنمی دەکرێتە گەنم و جۆ.

هاوڵاتی - لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. - بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه.   پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. وتيشى: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/1/2025، لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. ڕونیشیكردەوە کە بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه. دەشڵێت: لە کاتی ڕوداوەکە باوکیان لەماڵ نەبوە  و دەوترێ ئەو خێزانە بە بەڕەگەز عەرەبن.

هاوڵاتی - جوانترین شت كه‌ له‌ ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو. - به‌و هیوایه‌ی ئه‌م ڕوداوه‌ مێژوییه‌ ببێته‌ كۆتایی به‌ ئازاره‌كانی سووریا.     ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ حكومه‌تی كاتی سووریا له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، جوانترین شت كه‌ له‌ ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م ڕوداوه‌ مێژوییه‌ ببێته‌ كۆتایی به‌ ئازاره‌كانی سووریا. ئه‌سعه‌د شه‌یبانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "جوانترین شت كه‌ له‌ ساڵی 2024 ڕویدا، ڕزگاركردنی وڵاته‌كه‌م بو كه‌ سوریایه‌". راشیگه‌یاندوه‌، "هیوادارم ئه‌م ڕوداوه‌ مێژوییه‌ ببێته‌ كۆتاییهێنان به‌ ئازاره‌كانی سووریاییه‌كان، سه‌ره‌تای ڕۆژانی خۆش و یه‌كگرتنه‌وه‌ و بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ بێت".

هاوڵاتی - بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە. - ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو.   بەشار ئەسەد بەگەندەڵترین کەسی ساڵی ٢٠٢٤ دەستنیشانکرا لەلایەن رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی. دوای کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٤ رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی بڵاوی کردەوە بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو رێکخراوە لە راپرسییەکدا بۆ دیاریکردنی گەندەڵترین کەس کە ئەنجامیاندابوو ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام بەهۆی روداوەکانی ئەمدواییەی سووریا بڕیاریانداوە بەشار ئەسەد بکرێتە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٤.

هاوڵاتی - توانیومانە نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامبدەین و لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى جیاوازى داعش بکوژین. - لەنێویاندا کوشتنی بەناو والی عێراق و یاریدەدەرەکانی لە چیای حەمرین. - ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە بە هەماهەنگی ئاست بەرز لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.   دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند لەساڵى ٢٠٢٤دا ١٤٧داعشمان کوشتووە. بەپێى ئامارێکى دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى عێراق، لەماوەى ساڵى رابردوو ٢٠٢٤دا، نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى داعش کوژراون. سەباح نوعمان وتەبێژی فەرمیی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕایگەیاند: ساڵى رابردوو بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنى شانە جیاوازەکانى داعش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان چڕکردوەتەوە بەتایبەتی له ناوچە دوورەدەستەکان کە جوگرافیا و زەوییان سەختە، توانیومانە نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامبدەین و لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى جیاوازى داعش بکوژین. ڕوونیشیکردەوە، بەشێک لەو ئۆپەراسیۆنانە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی وەکو دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەشداوە بەشێکی دیکەی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە بە هەماهەنگی ئاست بەرز لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون. وتیشى: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا گەیشتونەتە کەسانى پلەی یەکەم و دووەمی سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە، لەنێویاندا کوشتنی بەناو والی عێراق و یاریدەدەرەکانی لە چیای حەمرین، جگە لە کەسی بەرپرس لە فایلە کیمیاییەکە و کەسی بەرپرس لە کارەکانی ڕێکخراوەکە لە دەرەوەی عێراق.

    هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، پەیامەکە بەم جۆرەیە: "مرۆڤایەتی و گەلەکەمان پێدەنێتە ساڵێکی نوێوە. ساڵی رابردوو لە جیهان، هەرێمەکەمان و وڵاتەکەمان شەڕی دابەشکردنی جیهانی سێهەم قووڵبووەوە، زیانی گەورەی گیانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە، ناوچەی زیاتری تەنیەوە و بەردەوام بوو. شەڕ بە شێوەیەکی دژوار کاریگەری دەکاتە سەر هەموو مرۆڤایەتی. برسێتی، تونیەتی، دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی، هەژاری، بێکاری، هەلومەرجی ژیان دژوارتر بوون و زۆر شوێنی گرتووەتەوە. لە کوردستان کردەوەی کۆلۆنیالیستی ئەنجامدران     دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر، هەلومەرجی شەڕی جیهانی سێهەمی وەک دەرفەت بەکارهێنا و بۆ پاکتاوکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، هیچ شتێک نەما نەیکات. گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ درێژە پێدا، لە دژی گەریلاکان درێژەی بە بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی دا، دژوارترین ئەشکەنجەی لە دژی زیندانیانی ئازادیی ئەنجامدا، نکۆڵی لە مافە یاسایی و گەردوونییەکان کرد و هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی ئەنجامدا. گوشارەکان لە سەر ژنانیش بەردەوام بوون، کۆمەڵکوژی، گرتن و دەستدرێژی ئیتر وەک شتێکی ئاسایی درێژەی پێدراوە. بەتایبەتی دانانی قەیوم لەسەر چەندین شارەوانی هەڵبژێردرا، دەریخست کە پشووکورتییەکی زۆر لە بەرامبەر مافی ژیانی گەلی کورد هەیە. ئەوانەش بوونە بەرچاوترین کردەوەی کۆلۆنیالیستی. لەگەڵ پەرەسەندنەکانی سوریا، چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە حکومەتی تورکی فاشیست لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە بەرامبەر گەلی کورددا، زیاتر لە سەد هەزار مرۆڤیان ئاوارەکرد، ژنان و منداڵانیان کوشت. هێرشەکان لە دژی گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، لە بنەڕەتدا بەو ئامانجە ئەنجام دەدرێن کە ئیرادەی بەرخودان، هیوا و بڕوای ژیانی ئازاد بشکێنن. بەرخودانێک کە رێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیری هەرە دژواردا پەیڕەوی کرد، بەرخودانی قارەمانانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سوپای تورک، هەموو لێکدانەوەکانی حکومەتی فاشیستی لەباربرد. ئێمە هەموو ئەو شەڕڤانانەی ئازادی کە لە م بەرخودانە و لە کوردستان شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. لە بناغەی گەورەکردنی تێکۆشاندا خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین و بڕوامان بە دەستەبەرکردنی سەرکەوتن دەخەینەڕوو. بەرخودانی گەلەکەمان، رەنجدەران و ژنان کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' نیشانیاندا، نەیهێشت کە حکومەتی کۆلۆنیالیست و فاشیست بگاتە ئامانجەکانی. بە تایبەتیش هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەریی سیاسی بۆ پرسی کورد' کە بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەلەکەمان لەگەڵ دۆستانیان لە سەر ئاستی جیهان بەڕێوەیان برد، سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و بە جیهانی بووە. بۆ ئەوەی ئەو تاریکییەی دەخوڵقێندرا بڕەوێنێتەوە، رۆڵێکی گەورەی گێڕا و ئاستێکی گەورەی ئازادیی ئافراند. رێبەر ئاپۆ لە ٢٨ی کانونی یەکەمدا لەگەڵ شاندی دەم پارتی دیداری سازکرد. ئەو دیدارە لە ئەنجامی هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، بەرخودانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، گەلەکەمان و دۆستانمان لە کوردستان و تەواوی جیهان، بە ئەنجام گەیشت. لەو دیدارەدا رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو تاریکیەی دەسەپێندرێت، جارێکی دیکە بە بەرپرسیارێتیەکی مێژووییەوە روانگە ئەرێنییەکانی خۆی، چارەسەری و روانگەیەکی نیشاندا کە ئاسۆی هزر فراوانتر دەکات. لەگەڵ چارەسەری پرسی کورد، دیوکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە بڕوا و ئیرادەیەکی گەورەوە ئەوەی خستەڕوو کە ئاشتی دادپەروەرانە لە هەموو جیهان ئەرکێکی خێرا و بەپەلەیە، بۆ گەل، بزوتنەوە، رەنجدەران، ژنان، هەموو باوەڕییەکان و کولتورەکان ئاسۆیەکی نوێی ئازادی و هیوا و بڕوای بونیادنا. رێبەرایەتیمان روانگەکانی خۆی بۆ چارەسەری لە ٧ خاڵدا دیاریکرد، ئەوەش وادەکات کە ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل بە هیوای زیاترەوە لە ساڵی نوێ نزیک ببینەوە و ئەو ئەرکانەشی کە دەبێت جێبەجێیان بکەین، بۆ ئێمەی دیاری کردووە. وەک بزوتنەوەی گەل و ئازادی، ئێمە رایدەگەیەنین کە روانینەکانی رێبەرایەتیمان کە لە دوا رۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا وەک مانیفیستۆیە، لە ساڵی نوێدا دەبێتە رێنیشاندەری تێکۆشانمان. ئێمە داوا لە گەلەکەمان، سەرجەم دۆستانمان، هەموو بەشە سیاسییەکان و رێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکانی لایەنگری چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکەین کە لە سەر ئەو بنەمایە تێبکۆشن. بە بیر و بڕوای ئەوەی کە لە ساڵی نوێدا رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، پرسی کورد چارەسەر دەکرێت، تورکیا و هەرێمەکە دیموکراتیک دەبێت و ئاشتی و ئارامی هەرێمەکەمان و سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە، ئێمە سەرەتا سەری ساڵی نوێ لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیان، ژنان و رەنجدەران کە لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن، پیرۆز دەکەین".

هاوڵاتی - ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل لە ئێستادا ١٠ ملیۆن و ٢٧ هەزار کەسە. - هەزار ئیسرائیلی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.   بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی غەززە، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ٨٢ هەزار ئیسرائیلی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە. نوسینگەی سەرژمێری ئیسرائیل بڵاویکردەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ٨٢ هەزار هاوڵاتی ئیسرائیل وڵاتیان جێهێشتووە. دەشڵێت: ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل لە ئێستادا ١٠ ملیۆن و ٢٧ هەزار کەسە، ٧ ملیۆن و ٧٠٧ هەزاری جولەکەن ٢ ملیۆن و ١٠٤ هەزاریش عەرەبن کە دەکاتە %٢١ کۆی دانیشتوان ٢١٦ هەزاریش هاوڵاتی بیانین.

هاوڵاتی - ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە. -ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. - بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە.   چەکدارانی سووریا لە دیمەشق  خێزانی ئەفسەرانی پێشوو دەردەکەن و خێزانی خۆیان دەبەنە ناو ماڵەکانیان. دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە، ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە، وەکو ئەوەی کە نیشانە بکرێن بۆ چەکدارەکانی خۆیان ئەوەش دوای دەرکردنی خێزانی ئەو ئەفسەرانە لە ماڵەکانیان.

هاوڵاتی - هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ هه‌مووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت. - ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنه‌وه‌يه‌كى باڵا و پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى ناوخۆیيمان لێ ده‌خوازن. - داوا لە هەموو لايه‌نه‌ سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان.   نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنى ‌ساڵی نوێ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ته‌واوى هاوڵاتيانى ئازيزى کوردستان دەکات. به‌بۆنه‌ى هاتنى ‌ساڵی نوێی 2025ی زایینیەوە،  نێچیرڤانی بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ته‌واوى هاوڵاتيانى ئازيزى کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى گه‌لانى عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ هه‌مووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت. ساڵی 2024 گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکه‌دا هاتنه‌ ئاراوه‌ كه‌ ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى هه‌موو ناوچەکە دروست كردووه‌. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنه‌وه‌يه‌كى باڵا و پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى ناوخۆیيمان لێ ده‌خوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ده‌کەن، هه‌روه‌ها بۆ سوودوه‌ر‌گرتن له‌ ده‌رفه‌ته‌كان. لەم ڕوانگه‌يه‌وه‌، داوا لە هەموو لايه‌نه‌ سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن. له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكه‌وه‌يى و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆيه‌ جه‌خت له‌ گرنگيى په‌له‌كردن له‌ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌. هەر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ پابەنديى هه‌رێمى كوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە هه‌رێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشه‌كان دووپات ده‌كه‌مه‌وه.‌‌ هاوكاريى نێوانمان ده‌بێته‌ هۆكارێكى سه‌قامگيرى و ئاشتی و گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و يارمه‌تيى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ى گه‌لان و پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌دات. هه‌رێمى کوردستان به‌ ویست و ئیرادەی دڵسۆزانه‌ى گەلەکەی له‌ هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه‌ نيشتمانييه‌كانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به‌ هیوا و ئومێده‌وه‌ ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان.   ساڵی نوێ له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت.