هاوڵاتی - ژمارهی دانیشتوانی جیهان نزیكهی 82 ملیۆن كهس زیادی كردوه. - ڕهنگه له ساڵی 2037دا ژمارهی دانیشتوانی جیهان بۆ یهكهمجار نۆ ملیار كهس تێپهڕێنێت. ژمارهی دانیشتوانی جیهان له ساڵی 2024دا بهراورد به ساڵی رابردوو نزیكهی 82 ملیۆن كهس زیادی كردوه. بهگوێرهی ڕاپۆرتێكی سندوقی جیهانی دانیشتوانی ئهڵمانیا، ژمارەی دانیشتوانی جیهان به پلهی یهكهم له وڵاتانی كیشوهری ئهفریقادا گەشەی زیاتری کردووە، بە بەراورد بە کیشوەرەکانی تر. شارهزایان پێیان وایه كه ڕهنگه له دوو دهیهی داهاتودا ژمارهی دانیشتوانی كیشوهری ئهفریقا دوو هێنده زیاد بكات. بهپێی خهمڵاندنهكانی نهتهوه یهكگرتوهكان، ڕهنگه له ساڵی 2037دا ژمارهی دانیشتوانی جیهان بۆ یهكهمجار نۆ ملیار كهس تێپهڕێنێت.
هاوڵاتی - دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە. - فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گەیشتنی کاروانێکی هاوکاری سەربازی و لۆجستی بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە، یەکێکیان لە بنکەی سەربازیی شاری شەدادی لە دەوروبەری باشووری حەسەکە نیشتۆەتەوە و ئەوی دیکەیان لە بنکەی سەربازیی خەرابەجیر لە دەوروبەری رمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە .

هاوڵاتی - لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران. - لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە. - تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن. ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن. ئیبراهیم عەبدولمەجید، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە. ڕونیشیكردەوە وەکو دەستەی گەشتوگوزار لەسەر دوو ئاست ئامادەکارییان کردووە؛ ئاستی یەکەم، لەگەڵ پارێزگا و ئیدارەکان و وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بازگەکان و دەروازە سنوورییەکان هاوئاهەنگی پێویست کراوە، ئاستی دووەم، لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکان، میوانخانەکان، هۆتێل، رێستۆرانت و بنکە گەشتیارییەکان هاوئاهەنگی کراوە. وتيشى: تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی قۆرخکاری نەبێت، هەموو هەوڵیکمان وەکو دەستەی گەشتوگوزار ئەوەیە کەشێکی گونجاو بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین و زۆرترین گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن و پێشبینی دەکەین زیاتر لە 200 گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.''

هاوڵاتی - لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا میوانداری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری، حەمید شەتری دەکات. - بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ جۆلانی لە دیمەشق سازیدا. - میوانداریکردنەکە بە نهێنی دەبێت بۆ پاراستنی زانیاریەکان. لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەنیازە میوانداری حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بکات بۆ ئەوەی بزانێت چی لە نێوان خۆی و جۆلانیدا ڕوویداوە لە دیدارەکەیدا لە دیمەشق، جەختیش دەکاتەوە کە میوانداریکردنەکە بە نهێنی دەبێت بۆ پاراستنی زانیاریەکان. رۆژى پێنج شەممە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، سەردانی دیمەشقی سوریایکرد، لەلایەن ئەبو محەمەد جۆلانی بەرپرسی یەکەمی دەسەڵاتی سوریا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکە بە دەمانچەوە پێشوازیلێکرا، دەرکەوتنی دەمانچە لە پشتی شەرع و لە ژێر چاکەتەکەی، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سوریا و عێراق بەدوای خۆیدا هێنا. یاسر ئەسکەندەر پەرلەمانتارو ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا میوانداری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری، حەمید شەتری دەکات بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ جۆلانی لە دیمەشق سازیدا. ئەو پەرلەمانتارە وتیشى "لیژنەکە بڕیاریداوە کە میوانداریکردنەکە بە نهێنی و ڕانەگەیەندراو بێت بەمەبەستی پاراستنی نهێنی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریەوە ڕونکردنەوەى لەسەر دەدرێت". رۆژی 8ـی کانوونى یەکەمى 2024، دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا رووخا و ئەسەد بەرەو رووسیا هەڵات، لەئێستادا حکومەتێکى کاتى بۆ قۆناخى راگوزەر پێکهێنراوە.
هاوڵاتی - یاری ئاگرین لە نزیك شوێنی داخراو و لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەكارمەهێنن. - نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن. - لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراو تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ و بۆ سەلامەتی هەمو لایەک ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكەن و یاری ئاگرین لە نزیك شوێنی داخراو و لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەكارمەهێنن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ سەلامەتی هەمو لایەک لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ و لەکاتی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین، تکایە ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكەن بۆ ئەوەی شەوێکی ئارام و دور لەکارەسات بەسەربەرن. ئاماژەی بەوەشكرد، "نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن، هەروها لەناو ئۆتۆمۆبیل و لەکاتی شۆفێری كردن بەکارهێنانی یاری ئاگرین مەترسیدارە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت لە نزیک باڵەخانە و دار و هەر ماددەیەکی خێرا گڕگڕتو بەکاربهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە". بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، یارییە ئاگرینەكان بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی داخراو بەکارناهێنرێن و نابێت لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەکاربهێندرێت، چونكە مەترسیدارە و کارەساتی لێدەکەوێتەوە. ئەوەشی خستەڕو، ئەو شوێنانەی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگگێڕان کردووە، تکایە دڵنیابن لە بونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی، بە پێچەوانەوە کارەسات ڕودەدات هاوشێوەی هۆڵەکەی پارێزگای موسڵ. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "باشترە بە هەموو شێوەیەک دوربکەونەوە لە کڕینی یارییە ئاگرینەکان، ئێمە مەبەستمان سەلامەتیی تۆی بەڕێزە، لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراو تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن تاوەکو تیمەکانمان بگەنە شوێنی مەبەست".
هاوڵاتی - قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان. - تەرانە لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە. -ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوە. تەرانە عەلیدۆستی، خانمە ئەکتەرى ناودارى ئێران، چەند رۆژێکە گەشتى ناوخۆیی وڵات و دەرەوەشى لێ قەدەغەکراوە، پارێزەرەکەشى رایدەگەیەنێت تائێستا بۆیان رون نییە ئەو قەدەغەکردنە لەلایەن چ دامەزارەوەیەکى دادوەرى و حکومیەوە دراوە. لە چاوپێکەوتنێکدا، زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدوستی، سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشت لەسەر ئەکتەرە ناسراوەی سینەمایی ئێران، ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان. ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە تەرانە بە هۆی نەخۆشییەکەی و پیسبوونی ئاوهەواى تاران لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە. وتیشى "ئەم جۆرە سزا و بێبەشبوونە کۆمەڵایەتیانە بنەمایەکی یاسایی یان دادوەرییان نییە و دیاریش نییە کام دامەزراوە ئەم فەرمانەى داوە". زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدۆستی ، ڕوونی کردەوە خاتوو تەرانە بەنیازبووە لەگەڵ کچەکەیدا گەشت بکات بۆ قشم، لەڕێگەى هێڵێکى ئاسمانیەوە، بەڵام کاتێک ویستویەتى تکت ببڕێت پێى وتراوە ناسنامەکەى قەدەغەى گەشتى لەسەرەو ناتوانێت هیچ تکتێک ببڕێت بەپێی وتەی خاتوو مینۆی، ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە "بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوەو پشکنین بۆ هەندێک خزمەتگوزاری کراوە، وەک گەشتەکان"، چونکە "دەستی دەگات بە هەژماری بانکی خۆی. پارێزەرەکەى ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی داواکاری گشتی و وەزارەتى ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەوە بەدواداچوونیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن "بەڕاستی چی ڕوویداوە و کام دامەزراوە فەرمانی لەو شێوەیەی دەرکردووە"، بەڵام بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە کە "تا ئێستا نەیانتوانیوە بزانن کام دامەزراوە". قەدەغەکردنی لەو شێوەیەی سەپاندووە بەسەریدا. لەساڵى ٢٠٢٢دا، بەهۆی پاڵپشتیکردنی خۆپێشاندانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، تەرانە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بۆ ماوەیەک دەستگیراو دۆسیەیەکى لەسەر کرایەوە.

هاوڵاتی - عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات. - سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ. مەشهەدانی رایگەیاند ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران روبدات بێلایەنی هەڵدەبژێرین. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات هەروەک چۆن گروپە چەکدارەکان گوێرایەڵبوون و هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگرت. وتیشی: ناکرێت پشتیوانی لە هیچ لایەکیان بکەین، جەختیشی کردەوە سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ.
هاوڵاتی - هێزەکانیان لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ٧ تیرۆریستی داعشیان کوتتووە. - هەر لەو پرۆسەیەدا ٢٢ پێگە و ٥ تۆنێلی تیرۆریستانیان تەقاندۆتەوە. دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند ٧ تیرۆریستی داعش لە سێ پارێزگادا کوژران. دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند: هێزەکانیان لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ٧ تیرۆریستی داعشیان کوتتووە. وتیشی: هەر لەو پرۆسەیەدا ٢٢ پێگە و ٥ تۆنێلی تیرۆریستانیان تەقاندۆتەوە و دەستیشیان بەسەر بڕێک تەقەمەنی و پشتوێنی بۆمبرێژکراودا گرتووە.

هاوڵاتی - ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە. - پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت. وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سوریادا هەن و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لەو وڵاتە کارێکی گرانە. محەمەد عەلی نائینی وتەبێژی سوپای پاسداران ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت. وتەبێژی سوپای پاسداران بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاندووە پێش رووخانی ئەسەد، ئیسرائیل چەندین پرۆسەی سەربازی لە سووریا ئەنجامداوە و رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە نێوان ئێران و سووریا بڕی، بە مەبەستی بەرگرتن لە گەیاندنی هاوکاری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە.
هاوڵاتی - بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تەواوی ئەو ماددەهۆشبەرانە لەناوبرون. - لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە دەستیان بەسەرداگیراوە. لەساڵی ٢٠٢٤ لە عێراق نزیکەی ٤ تۆن ماددەی هۆشبەر لەناوبراون. دادوەر سوهەیب دەحام سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لیژنەکەیان نزیکەی ٤ تۆن ماددەی هۆشبەری لەناوبردووە. سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی ماددەهۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تەواوی ئەو ماددەهۆشبەرانە لەناوبرون کە لەساڵی ٢٠٢٤دا کە لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە دەستیان بەسەرداگیراوە.
هاوڵاتی - لە ریفی حەسەکە شەڕ و پێکدادان رویداوە. - لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە. روانگەی سووری ڕایگەیاند شەڕ و پێکدادانەکان لە باکوری رۆژئاوای کوردستان فراوانتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر. روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردەوە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا فراواتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر. دەشڵێت: سوپای تورکیا هەریەک لە تەل تەمر و کۆبانی تۆپباران کردووە و لە ریفی حەسەکەش شەڕ و پێکدادان رویداوە، لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.