هاوڵاتی - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردە سەر کاربەدەستانی ئێستای سووریا. - بە کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن. - نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمینەکان لە سووریا نیشاندا. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەرێگەی دیبلۆماتی ئیسرائیل هەوڵ دەدات کوردی سووریا ئۆتۆنۆمی بەدەستبێنێت. گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردە سەر کاربەدەستانی ئێستای سووریا و بە کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاشی بەوە تۆمەتبارکرد کە گروپەکان لە دژی ئیسرائیل هاندەدات. سەربارەت بە کوردانی رۆژئاواش، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمینەکان لە سووریا نیشاندا و رایگەیاند وڵاتەکەی کاردەکات بە رێگەی دیبلۆماتی کوردی سووریا ئۆتۆنۆمی بەدەستبێنێت.
هاوڵاتی - ئەم زیادبوونە واقیعێکی دیکە دەشارێتەوە، ئەویش کۆچکردنە بۆ دەرەوەی وڵات. - ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ١١٢ هەزار کەس زیادی کردووە. ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە زیادبووندایە، بۆ یەکەمجار 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەم زیادبوونە واقیعێکی دیکە دەشارێتەوە، ئەویش کۆچکردنە بۆ دەرەوەی وڵات. ئەمە ئەو ئامارە فەرمیانەیە کە لە سەروبەندی سەری ساڵدا لەلایەن فهرمانگهى ناوەندی ئامارەوە ڕاگەیەندراوه. ئهو فهرمانگه حکومیه ڕایگهیاندووه ژمارهى دانیشتووانی ئیسرائیل 10.027 ملیۆن کهسه، لهو ژمارهیه 7.7 ملیۆنیان جولهکهن بهرێژەى (76.9%)، 2.104 ملیۆن كهسیان عهرهبن، به ڕێژهی 21% و نزیکهی 200 ههزار کهسیشیان لهنه تهوهكانى دیكهن. ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ١١٢ هەزار کەس زیادی کردووە، واتە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بە ڕێژەی لەسەدا ١.١، بەڵام ئەم ڕێژەیە کەمترین ڕێژەیە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا، ئەم خاوبوونەوەیەی گەشەی دانیشتوان لە کاتێکدایە کە شەڕێکی درێژخایەن و نائارامی سیاسی ناوخۆیی ههیه. هەرچەندە ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەم ئامارە ئەو بیانیانە دەگرێتەوە لەو وڵاتەدا کە ماوەی نیشتەجێبوونیان درێژخایەن بووە، ئەمەش پۆلێکە لە ڕاگەیاندنەکانی سەرژمێری پێشوودا بەدەر کرابوو. جگە لەوەش لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 82 هەزارو 700 ئیسرائیلیان بە جێهێشتوهو ناویان تۆمار کراوه، لە کاتێکدا ساڵێک پێشتر نزیکەی 55 هەزار هاووڵاتی ئیسرائیلی بە جێهێشتووە، لە ماوەی دەیەی پێشوودا ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی ٣٥ هەزار کەس وڵاتیان بەجێهێشتووە. نووسینگەی ئامار کۆچبەر بەهەر کەسێک دەزانێت کە ساڵانە ٢٧٥ ڕۆژ لە دەرەوەی ئیسرائیل بەسەر ببات. ئەمەش بەو مانایەیە کە زۆربەی ئەوانەی لە داتا نوێیەکاندا هاتوون، لە ڕاستیدا لە ساڵی ٢٠٢٣ وڵاتیان بەجێهێشتووە، ساڵێک کە بە نائارامییەکی گەورە ناسراوە، جا چ لە ڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای دادوەری و ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لەگەڵیدا بوون، یان هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر. بەگوێرەی ئەو نووسینگەیە، لە ساڵی 2024دا 23 هەزار و 800 ئیسرائیلی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، هەروەها 32 هەزار و 800 کۆچبەری نوێ هاتوونەتە ئەو وڵاتە، کە ئەم ژمارەیەی دوایی نزیکەی 15 هەزار کەمتر بووە لە چاو ساڵی پێشوو.
هاوڵاتی -عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند. - کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەئی راێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەو دۆسێیەی کە لە بەێنامەی حکومەتدا بوو هەروەها مەرجێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان و بەرگرتن لە سپیکردنەوەی پارە، ئەو دۆسێیەش بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی دیاریکێردنی بەرژەوەندیبەکانی ئێران راگیرابوو. ئەو راوێژکارە جەخیشیکردەوە کە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکەن.

هاوڵاتی - سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون. - بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی. بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا، واشنتۆن سزا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی ئێرانی و ڕووسیدا دەسەپێنێت. لەوبارەیەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون ئەوەش بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دا. وتیشی: ناوەندی شارەزایی جیۆسیاسیی لە مۆسکۆ زانیاری نادروستی سەبارەت بە بەربژێری هەڵبژاردنەکان و وێنە و ڤیدیۆی ساختەی بڵاوکردووەتەوە.
هاوڵاتی - بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى. - هێزهكانیان فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیایان لهجۆری بهیرهقدار TB2ی توركیا لهسنوری كۆبانى تێكشكاندوه. ناوهندی راگهیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) رایگهیاند، هێزهكانیان فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیایان لهجۆری بهیرهقدار TB2ی توركیا لهسنوری كۆبانى تێكشكاندوه و خستوهتهخوارهوه. ههسهده لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە جۆری بەیرەقدار TB2ی دەوڵەتی توركیایان خستهخوارهوه. تاوهكو ئێستا هیچ زانیاریهك لهبارهی زیانهكانی خستنهخوارهوهی فڕۆكهكه نهزانراوه و لایهنی توركیش هیچ رونكردنهوهیهكی لهوبارهیهوه نهداوه.
هاوڵاتی - عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار. - ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار. - سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ناوو بڕى قەرزى ئەو ڵاتانەى جیهان و وڵاتانى عەرەبى بڵاوکردەوە، کە قەرزیان لێوەرگرتووە، سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. ئەو ١٠ وڵاتە عەرەبیەى زۆرترین قەرزیان لە ساڵی 2024دا هەیە 1- میسر، کۆی قەرزەکانی: 345.5 ملیار دۆلار 2- سعودیە، کۆی قەرزەکانی: 311.5 ملیار دۆلار 3- ئیمارات، کۆی قەرزەکانی: 171.1 ملیار دۆلار 4- عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار 5- جەزائیر، کۆی قەرزەکانی: 118.9 ملیار دۆلار 6- مەغریب، کۆی قەرزەکانی: 107.9 ملیار دۆلار 7- سودان، کۆی قەرزەکانی: 102.6 ملیار دۆلار 8- قەتەر، کۆی قەرز: 91.2 ملیار دۆلار 9- بەحرەین، کۆی قەرز: 60.6 ملیار دۆلار 10- ئوردن، کۆی قەرز: 48.9 ملیار دۆلار سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لەوەی ڕەنگە دۆخی قەرزی گشتی لە سەرانسەری جیهان جددیتر بێت لەوەی زۆرینەی خەڵک بیری لێدەکەینەوە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر کورتهێنانی دارایی زۆر لە ئەمریکا و چین. هاوکات ناوى دە وڵاتیشى لەسەر ئاستى جیهان بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕى قەریان لایە لەساڵى ٢٠٢٤دا 1- ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار 2- چین، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٦.٥ تریلیۆن دۆلار 3- ژاپۆن، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٠.٢ تریلیۆن دۆلار 4- بەریتانیا، کۆی قەرزەکانی: 3.7 ترلیۆن دۆلار 5- فەرەنسا، کۆی قەرزەکانی: 3.6 ترلیۆن دۆلار 6- ئیتاڵیا، کۆی قەرزەکانی: 3.3 ترلیۆن دۆلار 7- هیندستان، کۆی گشتی قەرزەکانی: 3.2 ترلیۆن دۆلار 8- ئەڵمانیا، کۆی گشتی قەرزەکانی: 2.95 ترلیۆن دۆلار 9- کەنەدا، کۆی قەرزەکانی: 2.35 ترلیۆن دۆلار 10- بەڕازیل، کۆی قەرزەکانی: 1.9 ترلیۆن دۆلار بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، تا کۆتایی ئەم دەیە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات قەرزی گشتی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ١٠٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی.
هاوڵاتی - ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ ههندێ پهڵه ههوری جیا جیا. - پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبنهوه. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم پێشبینیكرد ئهمڕۆ و سبهینێ كهشوههوای ناوچه جیاجیاكانی ههرێم ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرماش رو لهبهرزبونهوه دهكهن. كهشناسی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوارشهمه ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ ههندێ پهڵه ههوری جیا جیا، پلهكانی گهرماش نزیك دهبنهوه له تۆماركراوهكانی دوێنێ، خێرای با لهسهرخۆ و مامناوهند لهنێوان 10-15 كیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا دهبێت. ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی پێنجشهممه بهههمانشێوه كهشی ناوچه جیاجیاكان و ئاسمان لهنێوان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت، پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبنهوه بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی : ههولێر :17 پلهی سیلیزی سلێمانی : 15 پلهی سیلیزی دهۆك : 16 پلهی سیلیزی كهركوك : 18 پلهی سیلیزی ههڵهبجه : 16 پلهی سیلیزی زاخۆ : 15 پلهی سیلیزی حاجی ئۆمهران : 3 پلهی سیلیزی سۆران : 12 پلهی سیلیزی
هاوڵاتی - سووریا هی گەلی سووریایە. - ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن. لەساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى، خامنەیی هێرشى توند دەکاتە سەر ئیسرائیل و ئەمریکا، دەڵێت لەداهاتوویەکى نزیکدا بنکەى ئەمریکیەکان لە سوریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجان. ئەمڕۆ چوارشەممە لەشارى کرمان مەراسیمێک بەبۆنەى یادى پێنج ساڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیەوە رێکخرا، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتارێکى پێشکەشکرد. لەبەشێکى وتەکانیدا خامنەیی وتى: رۆڵى قاسم سولەیمانى لەجیهاندا بێهاوتایە، پێویستە خزمەتەکانى و لە پەروەردەی سیاسی ئێمەدا بمێنێتەوە، بەرگریکردن لە ناوچە پیرۆزەکان پرەنسیپێک بوو بۆ قاسم سولەیمانی. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا خامنەیی ئاماژەى بۆ بارودۆخى سووریا کرد، وتى : سووریا هی گەلی سووریایە، ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن. رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشى: بنکەى ئەمریکیەکان لە سووریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجە دڵسۆزەکان، لوبنان و یەمەن هێمای خۆڕاگرین و سەردەکەون. رۆژی 3ى کانوونى دووەمى 2020، لە بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا هەریەک لە ئەبوومەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى کوژران.
هاوڵاتی -٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون. - ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. - هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە. بەپێى ئامارێک لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و لە ڕێگاکانی نێوان ڕێگاوبانەکان لە پارێزگاکانی سنە (کوردستان) و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆو بەفربارین وبەستەڵەک و مین و تەقەمەنی و کەوتنە خوارەوە لە شاخەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. ماڵپەرى کۆڵبەر نیوز ئامارى ساڵى رابردووى بڵاوکردوەتەوەو بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، ٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەرەکە، ٢٥٩ حاڵەتیان کە یەکسانە بە ٧٥ لەسەد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانى کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە. هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، یەکێک لەوانە بووە بەهۆی بەستەڵەک و سەرماى زۆرەوە گیانى لەدەستداوە.

هاوڵاتی - دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم - کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە. هیشام عەبدولخالق بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، تائێستا لە هەندێک ناوچە پەڵەی نەداوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم. هیشام عەبدولخالق رایگەیاند دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم، ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی گەنم کەمدەبێتەوە. وتيشى: کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە، بەڵام لە گەرمیان و سلێمانی و هەندێک ناوچەی دهۆک پەڵەی داوە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 5.5 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە کە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنمی دەکرێتە گەنم و جۆ.

هاوڵاتی - لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. - بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه. پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. وتيشى: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/1/2025، لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. ڕونیشیكردەوە کە بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه. دەشڵێت: لە کاتی ڕوداوەکە باوکیان لەماڵ نەبوە و دەوترێ ئەو خێزانە بە بەڕەگەز عەرەبن.