ئەمریكا سزا دەسەپێنێت بەسەر كۆمانیای ئێرانی و ڕووسیدا
5 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون.
- بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی.
بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا، واشنتۆن سزا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی ئێرانی و ڕووسیدا دەسەپێنێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون ئەوەش بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دا.
وتیشی: ناوەندی شارەزایی جیۆسیاسیی لە مۆسکۆ زانیاری نادروستی سەبارەت بە بەربژێری هەڵبژاردنەکان و وێنە و ڤیدیۆی ساختەی بڵاوکردووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار