هاوڵاتی - ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. - سبهی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان و سبهی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. كهشناسی بڵاویكردەوە ئهمڕۆ سێشهممه ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژهی بهوهشكرد، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ- مامناوەند لەنێوان (10 - 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 15 پلەى سیلیزى سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى دهۆک : 14 پلەى سیلیزى کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى سۆران : 12 پلەى سیلیزى گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی - هێزەکانیان ژن و مێردێکیان دەستگیرکردووە کە خێزانێکی ٨ کەسییان لە مەدینە سەدر کوشتووە. - پاڵنەری ئەو تاوانەش دزیکردن بووە لەو خێزانە. پۆلیسی بەغدا رایگەیاند ژن و مێردێک بە تۆمەتی کوشتنی ٨ کەس دەستگیرکران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن. پۆلیسی بەری رەسافەی شاری بەغدا ئەمرۆ سێشەممە، رایگەیاند: هێزەکانیان ژن و مێردێکیان دەستگیرکردووە کە خێزانێکی ٨ کەسییان لە مەدینە سەدر کوشتووە. لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی بەغدا دەڵێت: لە دوای ٤٥ خولەک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، هێزەکانیان تۆمەتبارانیان دەستگیرکرووە و پاڵنەری ئەو تاوانەش دزیکردن بووە لەو خێزانە.

هاوڵاتی - هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد. - هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج. - شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد، دواتر شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هەسەدە و چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا رویدا. دەشڵێت: هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج، لەوێش شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا، تائێستاش زیانەکان ئەو پێکدادانە نەزانراون. هاوکات، لەمیحوەری بەنداوی تشرین هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی چەکدارە توندڕەوکانیان بۆ سەر گوندی سەعیدین تێکشکاند.

هاوڵاتی - ئەو سەربازە ئەمریکییە ناوی ئێریک ریچارد هارت بووە، تەمەنی 34 ساڵ بووە. - گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بەردەوامە. پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکەن. ئەو سەربازە ئەمریکییە ناوی ئێریک ریچارد هارت بووە، تەمەنی 34 ساڵ بووە، خەڵکی ئیندیاناپۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا بووە و سەر بە یەکەی سەرەکی و بنکەی یەکەی 38ـی پیادەی پاسەوانی ئیندیانا بوو لە عێراق. پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، هارت لە رووداوێکدا کە پەیوەندیی بە جەنگەوە نەبووە، گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بەردەوامە. ئەمریکا 2،500 سەربازی لە عێراق هەیە بۆ یارمەتیدانی سوپای عێراق لە چالاکییەکانی دژی داعش و راهێنان. بەگوێرەی دوایین داتای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە ساڵی 2003ـوە تاوەکو ئێستا 4،419 سەربازی ئەمریکی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، لەوانە 3،482 لە شەڕدا کوژراون و 937ـیان لە دەرەوەی شەڕ، هەروەها 31،993 سەرباز لە عێراق بریندار بوون.

هاوڵاتی - عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە. - داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن. - جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە. پەروین بوڵدان، ئەندامی پەرلەمانی توركیا و ئەندامێکی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕالی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە داوای لێکردن لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانمان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە ئەنجام بدەین. پەروین بوڵدان، لەمیانەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان سێ کاتژمێری خایاندووە و کۆبونەوەکە لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستیپێکرد و لە 1:00ی دوای نیوەڕۆ کۆتایيهات، ئۆجەلان پێشتر زانیاری لەسەر کۆبونەوەکە هەبوو، ڕاستەوخۆ کۆبونەوە دەستیپێکرد و هەڵسەنگاندنی گشتی کرد. پەروین بوڵدان باسی لەوەشكرد، "عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە و داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن، بە من و سری سورەیا ئۆندەر وت، کە ئێوە دەتوانن ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆتان ببەن و هەر سێکەتان لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانتان ئەنجام بدەن". ئەوەشی خستەڕو، "ئۆجالان دوایكرد لەگەڵ سەركردەی هەمو پارتە سیاسیەكان كۆببینەوە، لەنێویاندا لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) و بۆچونی من لەسەر ئەم قۆناغە و چاوەڕوانییەکانم بگەیەنن بە ئەوان". وتيشى: جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا هیچ گەرەنتییەکتان پێدراوە بۆ کۆبونەوەی دوەم؟ وتی، بەڵێ.

هاوڵاتی - دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یۆن سوک یۆل سەرۆكی لەکارلادراوی وڵاتەكە دەركرد. - بە تۆمەتی "یاخیبون" لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، کە تاوانێکە سزای لەسێدارەدانی لەسەرە. میدیاكانی كۆریا باشور بڵاویانكردەوە، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یۆن سوک یۆل سەرۆكی لەکارلادراوی وڵاتەكە دەركرد، ئەوەش دوای هەوڵە شکستخواردووەکەی بۆ سەپاندنی یاسای باری نائاسایی لە وڵاتەكە و بە تۆمەتی "یاخیبون" لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، کە تاوانێکە سزای لەسێدارەدانی لەسەرە. لەوبارەیەوە ئاژانسی یۆنهاپ نیوز-ی كۆریای باشور بڵاویکردەوە، دادگای کۆریای باشور فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یۆن سوک یۆل سەرۆکی لەكارلادراوی ئەو وڵاتەی دەركرد، کە لێپێچینەوەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، ئەوەش بەهۆی بڕیارەکەیەوە بۆ سەپاندنی یاسای باری نائاسایی لە وڵاتدا و لە ئێستادا دەسەڵاتەکانی ڕاگیراوە.
هاوڵاتی - ژمارهی دانیشتوانی جیهان نزیكهی 82 ملیۆن كهس زیادی كردوه. - ڕهنگه له ساڵی 2037دا ژمارهی دانیشتوانی جیهان بۆ یهكهمجار نۆ ملیار كهس تێپهڕێنێت. ژمارهی دانیشتوانی جیهان له ساڵی 2024دا بهراورد به ساڵی رابردوو نزیكهی 82 ملیۆن كهس زیادی كردوه. بهگوێرهی ڕاپۆرتێكی سندوقی جیهانی دانیشتوانی ئهڵمانیا، ژمارەی دانیشتوانی جیهان به پلهی یهكهم له وڵاتانی كیشوهری ئهفریقادا گەشەی زیاتری کردووە، بە بەراورد بە کیشوەرەکانی تر. شارهزایان پێیان وایه كه ڕهنگه له دوو دهیهی داهاتودا ژمارهی دانیشتوانی كیشوهری ئهفریقا دوو هێنده زیاد بكات. بهپێی خهمڵاندنهكانی نهتهوه یهكگرتوهكان، ڕهنگه له ساڵی 2037دا ژمارهی دانیشتوانی جیهان بۆ یهكهمجار نۆ ملیار كهس تێپهڕێنێت.
هاوڵاتی - دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە. - فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گەیشتنی کاروانێکی هاوکاری سەربازی و لۆجستی بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە، یەکێکیان لە بنکەی سەربازیی شاری شەدادی لە دەوروبەری باشووری حەسەکە نیشتۆەتەوە و ئەوی دیکەیان لە بنکەی سەربازیی خەرابەجیر لە دەوروبەری رمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە .

هاوڵاتی - لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران. - لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە. - تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن. ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن. ئیبراهیم عەبدولمەجید، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە. ڕونیشیكردەوە وەکو دەستەی گەشتوگوزار لەسەر دوو ئاست ئامادەکارییان کردووە؛ ئاستی یەکەم، لەگەڵ پارێزگا و ئیدارەکان و وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بازگەکان و دەروازە سنوورییەکان هاوئاهەنگی پێویست کراوە، ئاستی دووەم، لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکان، میوانخانەکان، هۆتێل، رێستۆرانت و بنکە گەشتیارییەکان هاوئاهەنگی کراوە. وتيشى: تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی قۆرخکاری نەبێت، هەموو هەوڵیکمان وەکو دەستەی گەشتوگوزار ئەوەیە کەشێکی گونجاو بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین و زۆرترین گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن و پێشبینی دەکەین زیاتر لە 200 گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.''