هاوڵاتی -هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکەی، لەبارەی سوریا ئەنجامدا. - قسەیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سوریاوە کرد. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لە سەر پێویستی پاڵپشتی كردنی پڕۆسەیەكی سیاسی لە سووریا كردەوە كە تێیدا مافەكانی هەموان پارێزراو بێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوه، " هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا قسەیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سوریاوە کرد و ئەنتۆنی بلینكن جەختی لە سەر پێویستی پاڵپشتی كردنی پڕۆسەیەكی سیاسی لەو وڵاتەكرد كە تێیدا مافەكانی هەموان پارێزراو بێت و حكومەتێكی گشتگیر لە پێشینەی كارەكانی دابنێت". دەشڵێت، "وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ فیدان باسیان لە ئامانجی هاوبەشی ڕێگریکردن لە تیرۆریزم کرد کە ئاسایشی تورکیا و سووریا بخاتە مەترسییەوە". لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکەی، لەبارەی سوریا ئەنجامدا. ئاماژەی بەوەشكرد، "فیدان باسی لە گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كردوە، بۆ ئەوەی سەقامگیری لەو وڵاتە مسۆگەر بکرێت و قۆناغی ئینتقالی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک تەواو بکرێت.
هاوڵاتی - نوێنهرمان له دیمهشقه و له گفتوگۆداین بۆ ئهوهی كێشهی برا كوردهكانمان بهشێوهیهی باشتر چارهسهر بكرێت. - ههوڵدهدهین گفتووگۆ بكهین به قازانجی خهڵكی سووریا و ڕۆژئاڤای كوردستان و كێشهكان چارهسهر بكرێت عیرفان عهلی عهبدولعهزیز رابهری بزوتنهوهی ئیسلامی كوردستان ڕایگهیاند، ههوڵدهدهین كێشهكانی رۆژئاڤای كوردستان چارهسهر بكرێت. عیرفان عهلی عهبدولعهزیز ئهمڕۆ شهممه لهمیانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامهنوسان، ڕایگهیاند، "ئێمه له ساڵی 1989وه تا 2011 نوسینگهمان له دیمهشق ههبووه و ئێستا دووباره نوسینگهكهمان كردوهتهوه و نوێنهرمان له دیمهشقه و له گفتوگۆداین بۆ ئهوهی كێشهی برا كوردهكانمان بهشێوهیهی باشتر چارهسهر بكرێت. ئاماژهی بهوهشكرد، "وتهكانی بهڕێز ئهحمهد شهرع و بهڕێز مهزڵوم كۆبانێ ئاڕاستهی چارهسهرن، ههوڵدهدهین گفتووگۆ بكهین به قازانجی خهڵكی سووریا و ڕۆژئاڤای كوردستان و كێشهكان چارهسهر بكرێت و رێگهنهدهین بگاته خوێنڕشتن". دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا ڕایانگەیاند، کە گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ "هەموو لایەنە چەکدارەکان" بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی ئەوان و یەکخستنیان لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا، بهڵام ئهو رێككهوتنه هێزهكانی سوریای دیموكرات ناگرێتهوه كه كورد سهرۆكایهتی دهكات و لهلایهن ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكاوه پشتیوانی دهكرێن و ناوچهیهكی فراوانی باكور و رۆژههڵاتی سوریا بهڕێوهدهبهن.
هاوڵاتی - ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی رژێمی ئەسەد لە سەرتاسەری سووریا ئازادکراون نزیکەی 24 هەزار و 200 کەسن. - تا ئێستا چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە. تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند تا ئێستا زیاتر لە 112 هەزار هاوڵاتی سووری لەسەر دەستی رژێمی ئەسەد بێسەروشوێنن. تۆڕی سوریا بۆ مافی مرۆڤ، ئەمرۆ شەممە، لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، سەرباری ئازادکردنی سەرجەم زیندانیەکانی سەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد بەڵام تا ئێستا 112 هەزار و 414 کەس بێسەروشوێنن. ئەو رێکخراوە دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی رژێمی ئەسەد لە سەرتاسەری سووریا ئازادکراون نزیکەی 24 هەزار و 200 کەسن. وتیشی: تا ئێستا چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە کە ئێسکوپروسکی هەزاران هاوڵاتی سوریایان تێدایە.
هاوڵاتی - بەرپرسانی تورکیا چەند پەیامێکیان گەیاندووەتە ئیسرائیل. - داوای هاماهەنگییان لە سوپای ئەو وڵاتە کردووە دەرحەق بەسووریا. تورکیا داوا لە ئیسرائیل دەکات لە ناو سووریادا هەماهەنگی تەواویان هەبێت. کەناڵی 12 ی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد و هەڵهاتنی بۆ مۆسکۆ، بەرپرسانی تورکیا چەند پەیامێکیان گەیاندووەتە ئیسرائیل و داوای هاماهەنگییان لە سوپای ئەو وڵاتە کردووە دەرحەق بەسووریا. کەناڵی 12 ی ئیسرائیل دەشڵێت داواکەی تورکیا هاوشێوەی ئەو هەماهەنگییەیە کە ئیسرائیل لەگەڵ سوپای رووسیا لە سووریادا هەیانبوو.
هاوڵاتی - بەپێی بڕیارەک دەسەڵاتدارانی لیبیا سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە قەدەغەیە. - ئەو جۆرە رێورەسمانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامین. - هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت. ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ لە لیبیا قەدەغە دەکرێت و سەرپێچیکارانیش سزا دەدرێن. بەپێی بڕیارەک دەسەڵاتدارانی لیبیا سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت. بە وتەی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، ئەو جۆرە رێورەسمانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامین و لەگەڵ ناسنامەی ئیسلامیبوونی وڵاتەکەدا یەکناگرێتەوە. هێزەکانی پۆلیسی لیبیاش هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی دەستپێکردووە، هەر شوێنێک رازاندنەوەی کردبێت یان یاری ئاگرینیان ئامادەکردبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هاوڵاتی - لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پڕۆژهی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن. - هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم. ڕەزاق موحەیبیس وەزیری گواستنەوە و گەیاندنى عێراق ڕایگهیاند لە ساڵی ٢٠٢٥دا سێ فرۆکەخانەی نوێ لە عێراق دەکرێنەوە. ڕەزاق موحەیبیس ڕایگهیاند، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پڕۆژهی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن. وتیشی: گرنگترین پڕۆژەکان کە لە ماوەی ساڵی 2025 دەکرێنەوە سێ فڕۆکەخانەیه (ناسریەی نێودەوڵەتی، کەربەلای نێودەوڵەتی، موسڵی نێودەوڵەتی). ئاشکراشیکرد لە نێو پڕۆژەکاندا کردنەوەی قۆناغی یەکەمی بەندەری گهورهی فاو و کردنەوەی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی ساوا- حیجامە لە پارێزگای سەماوە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم.
هاوڵاتی - هێزەکانمان لە بەنداوی تشرین، هێرشی گەورەیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانیان. - 17 بەكرێگیراوی توركیایان كوشتووە و 40ـی دیکەشیان برینداركردووه. - تەنیا یەک شەڕڤانیان بریندار بووە و ئەویش برینەکەی سووکە. لە رووبەڕووبووەنەوەی هێزەکانى هەسەدە لەگەڵ چەكدارە بەكرێگیراوەكانی تورکیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، 17 بەكرێگیراویان كوشتووه. ئەمڕۆ شەممە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیێندراوێکدا وتی: "هێزەکانمان لە چەندین بەرەی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەت لە بەنداوی تشرین، هێرشی گەورەیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانیان". هەسەدە ئاماژە بەوەش دەکات، دوێنێ ئێوارە گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئەبو قەلقال و گوندی عەلوش لە نزیک بەنداوی تشرین و شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوانیان روویداوە. بەگوێرەی هەسەدە، لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، 17 بەكرێگیراوی توركیایان كوشتووە و 40ـی دیکەشیان برینداركردووه و لەنێویشیاندا چەند فەرماندەیەک هەن. لەبارەی زیانەکانی خۆیانەوە، هەسەدە دەڵێت، تەنیا یەک شەڕڤانیان بریندار بووە و ئەویش برینەکەی سووکە. 25 رۆژە گرووپە بەكرێگیراوەكانی تورکیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین دەدەن کە بە دووری 90 کیلۆمەتر لە ناوەندی حەلەبەوە هەڵکەوتووە.
هاوڵاتی - ئیدارەی دەستلەکارکێشاوەی ئەمریکا و سەرکردایەتی بەریتانیا ئامانجیان ڕێگریکردنه لە سەقامگیری دۆخەکە لە سووریا. - هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا ئامادەکاری دهكهن بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سووریا. دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشكردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سووریا. دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوە، ئیدارەی دەستلەکارکێشاوەی ئەمریکا و سەرکردایەتی بەریتانیا ، دوای ڕوخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، ئامانجیان ڕێگریکردنه لە سەقامگیری دۆخەکە لە سووریا و بە شێوەیەکی فراوانتر، هەوڵدەدەن ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بکەن". ئاماژەی بەوەشکردوە، "واشنتن و لەندەن پێیان وایە لەم جۆرە بارودۆخانەدا دەتوانن بە خێرایی ئامانجی جیۆپۆلیتیکی خۆیان بەدەستبهێنن، کە بریتییە لە مسۆگەرکردنی هەژمونی درێژخایەنی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا لەسەر بنەمای چەمکی قێزەون". لە بەیاننامەکەی هەواڵگری ڕوسیادا هاتوه، ئەوەی ڕێگری لەم پلانانە دەکات، بونی سەربازی ڕوسیایە لە کەناراوەکانی سووریا، "کە تا ئێستاش وەک فاکتەری گرنگ بۆ سەقامگیری ناوچەکە دەمێنێتەوە". لە بەیاننامەکەدا پشتڕاست کراوەتەوە کە "هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا ئامادەکاری دهكهن بۆ دەستپێکردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سووریا"، هەروەها ئەرکی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە بە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دراوە کە بەم دواییە لە زیندانەکان ئازاد کراون لەلایەن دەسەڵاتە نوێیەکانی سوریاوە". بەگوێرەی بەیاننامەکە، فەرماندە مەیدانییەکانی داعش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان پێگەیشتوە بۆ ئەوەی شوێنەکانی ڕوسیا بکەنە ئامانج. ئهوهشخراوهتهڕو، "بەمەبەستی شاردنەوەی تێوەگلانیان لە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی داعش، فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا فەرمانیان بە هێزە ئاسمانییەکانیان کرد کە بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی داعش، پێشوەختە چەکدارەکان ئاگادار دەکەنەوە". بەگوێرەی بەیاننامەکە، "لەندەن و واشنتن هیوادارن ئەم جۆرە ئیستفزازییانە پاڵ بە ڕوسیاوە بنێن بۆ چۆڵکردنی هێزەکانی لە سووریا، لە هەمانکاتدا دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا تۆمەتبار دەکرێن بە شکستهێنان لە کۆنتڕۆڵکردنی توندڕەوەکان". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، "ئەو هەڵوێستە لە بەردەوامی داگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکاشدا بە بیانوی پێویستی بەرەنگاربونەوەی داعش لە ناوچە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات ڕەنگدانەوەی هەیە، کە واشنتن بەنیازی گەڕانەوە بۆ دیمەشق نییە".
هاوڵاتی - جەختیان کردەوە لەپێویستی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان، لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵاتدا. - پشتیوانیکردن لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری و زیان نەگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا. محەمەد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق و مەحمود مەشهەدانی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق جهختیان له گرنگی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گهلی سوریا كردەوە. بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سهردانی مەحمود مەشهەدانی كردوه و لە کۆبونەوەیهکدا جەختیان کردەوە لەپێویستی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان، لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵاتدا، و گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و یەکخستن لەکارەکانیاندا. سهرۆك وهزیران و سهرۆكی پهرلهمان باسیان له کارکردن كردوه بۆ دانانی یاسایەک کە پاڵپشتی لە بەرنامەکانی حکومەت بکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوری و گوزەرانی هاوڵاتیان. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی ئەوەی لە سوریا ڕودەدات و گرنگی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلەکەی، پشتیوانیکردن لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری و زیان نەگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا.

هاوڵاتی - هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک. -دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات. دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت. دەقی ڕاگەیەندراوەكە: ڕاگەیاندراوێک لە لایەن دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان. هاوڵاتیانی بەڕێز، پێشەکی سوپاس و پێزانینی بێپایانمان ئاڕاستەی ئەو کەس و سەندیکا و رێکخراوە دڵسۆز و بە ئەمەکانە دەکەین کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بە پێی توانای خۆیان کۆمەکییان بەخشییە ئاوارەکانی ناوخۆی رۆژئاوا، ئاواتەخوازین هەرگیز ناخۆشی نەیەتە ڕێی هەمووان. بە هۆی بۆنە و پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و ڕەچاوکردنی باری دواکەوتنی موچەو کاریگەریەکانی لەسەر جموجۆڵی بازار هەروەها بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کەمپێنی کۆکردنەوەی کاڵاو پێداویستەکانی بژێوی ئەو ئاوارە و لێقەوماوانە کە ئومێد دەکەین لەگەڵ واڵاکردنی سنوردا لە ساڵی نوێدا دەسپێبکاتەوە، دوای ڕاوێژکردن لە گەڵ نوێنەرانی خۆسەری ڕۆژئاوا بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت. هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک ئەوا دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات. لەگەڵ رێز و پێزانینی زۆرماندا دەستەی سەرپەرشتیار

هاوڵاتی - دەسەڵاتدارانی دیمەشق باندێكی تیرۆرستن. - وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه ئهو سهركردانهی ئێستا له سووریا وهك حكومهتێكی نوێ و سهقامگیر ببینن. - له سووریاش لهگهڵ عهلهوییهكان شهڕ ههیه. جهدعون ساعر وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل ڕایگەیاند حكومهتی نوێ له سووریا باندێكی تیرۆریستییه. جهدعون ساعر ئەمرۆ هەینی رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی دیمەشق باندێكی تیرۆرستن كه له ئیدلب بون و دیمهشقی پایتهختیان كۆنترۆڵكرد. وتیشی: وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه ئهو سهركردانهی ئێستا له سووریا وهك حكومهتێكی نوێ و سهقامگیر ببینن، چونكه ئهو وڵاتانه دهیانهوێت ئاوارهكان بگهڕێننهوه بۆ سووریا، بهڵام ئهمه وانییه، له سووریاش لهگهڵ عهلهوییهكان شهڕ ههیه، ههڕهشهی ئاشكراش لهلایهن رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیاوه هەیە بۆ نههێشتنی خۆبهڕێوهبهری كوردهكان و ههراسانكردنی كۆمهڵگهی مهسیحی له سووریا.
هاوڵاتی - کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان. - هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە. - ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن. ساڵح موسلیم بەرپرسی باڵای پەیەدە ڕایگەیاند پێویستە کورد بە شاندێکی یەکگرتوو و هاوبەش لەگەڵ عەرەب و کرستیانەکان بچێتە دیمەشق. ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان، هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە، بەڵام ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن. تا ئێستاش زۆرینەی کەسایەتییەکانی رۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدەن لەوەی خاويی وتووێژی نێوان لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا ڕەنگە زیان بە ئامادەیی بەهێزی کورد لە دیمەشق بگەیەنێت.