هاوڵاتی - کەوتونەتە بۆسەی (پاشماوە)ی ڕژێمی پێشوو 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون. - ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ئەفسەرێکی سەربازی دەستگیر بکەن. محەمەد عەبدولڕەحمان، وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، لە گوندەكانی پارێزگای تهرتوس، 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربون. وهزارهتی ناوخۆی سوریا له ههژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە زاری محەمەد عەبدولڕەحمانەوە بڵاویکردوەتەوە، کە کەوتونەتە بۆسەی (پاشماوە)ی ڕژێمی پێشوو 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون، کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە هەردولا گەیشتوەتە 14 کەس. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە تێکهەڵچونەکانی پارێزگای تهرتوس 9 کەس کوژراون، ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ئەفسەرێکی سەربازی دەستگیر بکەن کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سووریا پۆستی هەبوە و پەیوەندی بە زیندانی سەیدنایەوە هەبوە. ڕوانگەکە بڵاویکردەوە، "شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون" و "سێ چەکدار" لە خربەت ئەلموعەززە، کە لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی پێشوو ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بونەتەوە. بەرپرسێکی ههیئهی تەحریر شام بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە، "هەندێک پێکدادان لەنێوان پاشماوەکانی ڕژێمی تاوانکاری لابراو و هێزە ئەمنییەکان لە تهرتوس ڕویداوە و ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی کوژراون. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندوە، داواکراوەکە "پۆستی بەڕێوەبەری بەشی دادی سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی ههبوه، هەروەها یەکێکە لەو تاوانبارانەی کە سزای لەسێدارەدان و حوکمی ئارەزومەندانەی بەسەر هەزاران زیندانی سهپاندوه، یەکێک لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە تاوانەکانی زیندانی سهیدنایه".
- فرۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومان کرد. - لە ئاکامی بۆردومانکردنیشیان لە رێی فرۆکەی جۆری F_16 پێنج تیرۆریست کوژراون. لە بۆردوومانی مۆڵگەیەکی داعش لە چیای حەمرین پێنج تیرۆریست کوژران شانەی راگەیانی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە، فرۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومان کرد و لە ئاکامدا پێنج تیرۆریست کوژران. لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری سەربازی و فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان شوێنی تیرۆریستانی داعشیان لە چیای حەمرین دەستنیشان کردووە لە ئاکامی بۆردومانکردنیشیان لە رێی فرۆکەی جۆری F_16 پێنج تیرۆریست کوژراون.
هاوڵاتی - کاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە سبەی شەو زیاتر درەنگان و بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت. - پێشبینی ئەکرێت ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر. شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی پێشبینیكرد شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ڕەشەبایەكی بەهێزی لەگەڵ دەبێت. شاڵاو هیدایەت، بە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی وت ، پێشبینی ئەکرێت لەئەنجامی کاریگەری سەرەکی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تێکەڵ بوونی بڕێک شێی دەریای سوور و مەداری به شەپۆلی دەریای ناوەڕاست، ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر هەتا ڕۆژی شەممە 28 ی مانگ و درەنگانێک کاریگەری بمێنێتەوە و دواتر بەتەواوی کۆتایی دێت. ڕاشیگەیاند، کاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە سبەی شەو زیاتر درەنگان و بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت دواتر ئیدارەی ڕاپەرین و سلێمانی و ناوچەکانی تر دوو سبەی هەینی ڕۆژەکەی و شەوەکەی زۆرترین کاریگەری شەپۆلهکە دەبێت لەبەرزی 1500مەتر و بۆ سەرەوە ئەو ناوچانەی بەرزن لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارین هەیە. ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی بای باشوور و باشووری خۆرهەڵات بەتایبەتی چالاک ئەبێت لەسەر زۆرینەی ناوچەکان پێش گەیشتن و سەرەتای شەپۆلەکە بەزۆری “بەخێرایی 25 تا70کم لە كاتژمێرێكدا لەهەندێ شوێن ئەگەر هەیە زیان بدات و درەخت بشکێنێ. ڕوونیشی كردەوە، ئەم شەپۆله سەبارەت به شەپۆلەکانی تری ئەم مانگە باشترە و زۆرترین بڕی باران بۆ ناوچە جیاوازەکانی سنوری دهۆک و هەولێر و ڕاپەرین دەبێت، كە دەگاتە 20 بۆ 60 ملم و کەمترین ڕێژەش ئەگەر هەیه لەناوچەکانی گەرمیان بێت و لە سلێمانی و دەوروبەری و شارەزوور و گەرمیان 8 ملم تا سەروی 40 ملم.
هاوڵاتی -داوای راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای کرد. - داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سودان. پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕایگەیاند با چەکەکان بێدەنگ بن. پاپا فرانسیس، لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێبێت) داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی کرد لەکەرتی غەززە و دوای ئازادکردنی ئەو کەسانەشی کرد کە بە بارمتەگیران. داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سودان. پاپای ڤاتیکان هەر لەو پەیامەیدا داوای راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای کرد و هیوای خۆی نیشاندا ناکۆکیەکان لەرێی وتوێژەوە چارەسەربکرێت.

هاوڵاتی - گۆگایەکی نوێی ماددەهۆشبەرەكان لە دیمەشق دۆزرایەوە. - نزیکەی یەک ملیۆن حەبی جۆری کابتاگۆنی تێدایە. - دوای دەستبەسەراگرتنی ئەو بڕە زۆرە، ئەمرۆ سەرجەمیان سوتێنران. ئاژانی فرانس پرێس بڵاویكردەوە گۆگایەکی نوێی ماددەهۆشبەرەكان لە دیمەشق دۆزرایەوە کە نزیکەی یەک ملیۆن حەبی جۆری کابتاگۆنی تێدایە. ڕونیشیكردەوە هێزە ئەمنیەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سووریا گۆگایەکی نوێی ماددەی هۆشبەریان لە دیمەشق دۆزیوەتەوە کە نزیکەی یەک ملیۆن حەبی جۆری کابتاگۆنی تیابووە. ئەو ئاژنسە دەڵێت: دوای دەستبەسەراگرتنی ئەو بڕە زۆرە، ئەمرۆ سەرجەمیان سوتێنران.
هاوڵاتی - ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر. - قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر. سەچاوەیەکی ئاگادار ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: ئەو قوتابخانەیەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاڵای داعشی لەسەر هەڵکرا، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردەسەری و لە ئاکامدا پاسەوانی قوتابخانەکە بە فیشەک بریندار کرا. ئەو سەچاوەیە وتیشی قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک. تائێستاش ئەو گروپە ئاشکرا نەکراوە کە هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەکە لەگەڵ هۆکارەکانی پشت ئەو روداوە.

هاوڵاتی - كاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەیه كه لە ژێر داگیرکاریی تورکیا و گروپه چهكدارهكانی سهر به توركیایه. - توركیا کەڵک لە ململانێی ناوخۆی سووریا وەردەگرێت بۆ داگیرکردنی تەواوی جوگرافیای سووریا. - دوایین هۆشداریش دهداته گروپه چهكدارهكان كه 31ی 12ی 2024 دهرفهتیان پێدهدرێت بۆ ئهوهی ناوچهكه بهجێبهێڵن. سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگهیاند، ئامادهكاری دهكهن بۆ ئۆپهراسیۆنی تایبەت بهمهبهستی ئازادكردنی ناوچه داگیركراوهكانی گرێ سپی و سهرێ كانی. ههسهده له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، هێزهكانیان، خۆیان بۆ ئۆپهراسیۆنێكی تایبهت ئاماده دهكهن بهمهبهستی ئازادكردنی ناوچه داگیركراوهكان كه ئێستا له ژێر دهستی توركیا و گروپه چهكدارهكاندایه. ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەوە دوا بانگەوازە کە سەرکردایەتیمان دهیكات، بەو پێیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژی شوێنەکانی داگیرکەری تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان، بەم پێیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە و پشتیوانیان بکەن". له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "ئێمە لهگهڵ گەلەکەمان و دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی گرێ سپی و سهرێك كانی دهڵێین، كاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەیه كه لە ژێر داگیرکاریی تورکیا و گروپه چهكدارهكانی سهر به توركیایه". ئهوهشخراوهتهڕوو، "داوا لە دانیشتوان و چەکدارانی ناو کوتلەکانی سەر بە تورکیا دەکەین، کە ملکەچی داگیرکاری بون و ساڵانێک لە ژێر ئاڵای تورکیادا دژی گەلی سوریا شەڕیان کرد، کە دوا دەرفەتی سەرکردایەتیمان کە پێشکەشی کردبو، بقۆزنەوە و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو شارۆچکە و شارانەی کە لێیەوە هاتونەتە ناو سوریا". له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "تورکیا بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە ژیانی سورییەکان نادات و باکوری سوریای کردوە بە قەڵغانی تیرۆر و هەڕەشە لە زێدی ئێمە و هەموو ناوچەکە دەکات، توركیا کەڵک لە ململانێی ناوخۆی سوریا وەردەگرێت بۆ داگیرکردنی تەواوی جوگرافیای سوریا، با هەمومان یەکبگرین بۆ دەرکردنی ئەم داگیرکارییە لە زێدی خۆمان، چونکە هیچ هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سورییەکە نییە جگە لە برایهتی نێوان سورییەکان". وتيشى: ئێمە دەستی هاوکاری درێژ دەکەینەوە بۆ هەر چەکدارێک یان تاکێک کە دەیەوێت بە سەلامەتی بەرەو ناوچەکانی خۆی لە ناوخۆی سوریا یان ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕوات، هێزەکانمان و ئیدارەی خۆسەر بەڵێنیان داوە پشتگیری خێزانەکان بکەن لە دەرچونی سەلامەتیان بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگات". ههسهده له ڕاگهیهندراوهكهدا جهخت دهكاتهوه كه هێزهكانیان ئامادهكاری بۆ رزگاركردنی ناوچه داگیركراوهكان دهكهن و داوای له خهڵكی ئهو ناوچان دهكهن پشتیوانیان بكهن، دوایین هۆشداریش دهداته گروپه چهكدارهكان كه 31ی 12ی 2024 دهرفهتیان پێدهدرێت بۆ ئهوهی ناوچهكه بهجێبهێڵن.
هاوڵاتی - پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە. - لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە. هێزەكانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموکرات و چەكدارە بەکرێگیراوەكانی توركیا لە منبج، پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون. هێزەكانی سوریای دیموکرات دەشڵێت هەر لەو شەڕ و پێکدادانە ژمارەیەكی دیكە لە بەکرێگیراوەکانی تورکیا برینداربون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنرا. لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممه بڵاویكردەوە، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە. دەشڵێت لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە، جگە لەوەش دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو چەكدارانەدا گیراوە.

هاوڵاتی - ئەوەی ئێمە دەمانەوەێت، دەسەڵات لە سووریادا ناوەندی نەبێت و لەسەر بنەمای دیموکراتی و فرەیی بنیاتبنرێت. - ئامادەیی هێزەکانی هەسەدەی بۆ هەڵوەشاندنەوە نیشاندا بەو مەرجەی زامنی مافەکانی کورد و کەمایەتییەکانی تر لە سووریا بکرێت. - ئەو کوردانەی لەدەرەوەی سووریا بۆ شەڕی داعش هاتبوون ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە نیشانداوە. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی هێزەکانی هەسەدەی بۆ هەڵوەشاندنەوە نیشاندا بەو مەرجەی زامنی مافەکانی کورد و کەمایەتییەکانی تر لە سووریا بکرێت. مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی رایگەیاند: ئێمە دەزانین بارودۆخێکی نوێ لە سووریا سەریهەڵداوە و ئەوەی ئێمەش دەمانەوەێت، دەسەڵات لە سووریادا ناوەندی نەبێت و لەسەر بنەمای دیموکراتی و فرەیی بنیاتبنرێت. وتیشی: ئەو کوردانەی لەدەرەوەی سووریا بۆ شەڕی داعش هاتبوون ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە نیشانداوە. راشیگەیاند: بەکرێگیراوانی تورکیا پابەندی ئاگربەست نابن و ئێمە بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە دەیکەنەسەر هێڵی بەرگریمان.
هاوڵاتی - ئەمریکا تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش. - سەروو 18 هەزار ژن و 22 هەزار منداڵی داعش له کەمپی هۆلدان و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری پێشووی داعشیش لە چەند زیندانێكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان. - ئەگەر ئەمریکا (لە سووریا) بکشێتەوە، تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن. جەیمس لانکۆرد ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریكا لە سووریا بكشێتەوە توركیا كورد كۆمەڵكوژ دەكات. جەیمس لانکۆرد لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەمریکا تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش و هەزاران زیندانی داعش لە زیندانەکانی ئەو ناوچەیە هەن کە لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆیە ئەو ناوچەیە زۆر گرنگە. وتيشى: سەروو 18 هەزار ژن و 22 هەزار منداڵی داعش له کەمپی هۆلدان و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری پێشووی داعشیش لە چەند زیندانێكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان. دەڵێت "ئاڵنگارییەکە ئەوەیە کە تورکەکان کوردەکان بە تیرۆریست دادەنێن و لە شەڕێکی بەردەوامدان لەگەڵیان، ئەوان چەند جارێک سنووریان بەزاندووە و لە تورکیاوە چوونەتە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی بتوانن پەلاماریان بدەن." ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر ئەمریکا (لە سووریا) بکشێتەوە، ئەوا ژمارەی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زیاد دەکات، هەروەها تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن."

- بەرپرسانی عێراق بۆچوونیان گۆڕاوە سەبارەت بە کشانەوەی سوپای ئەمریکا. - بەرپرسانی عێراق گرنگی زیاتر بە رێنمایی ئەمریکا دەدەن بۆ جێگیرکردنی سوپای عێراق لەسەر سنوری سووریا. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكرد بەهۆی روداوەکانی سوریا، هێزەکانی ئەمریکا ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی لەگەڵ عێراق رێکەوتوون دەمێننەوە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە بڵاویکردەوە هێزەکانی ئەمریکا ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی لەگەڵ عێراق رێکەوتوون دەمێننەوە ئەوەش بەهۆی روداوەکانی ئەم دواییەی سوریا. دەشڵێت بەرپرسانی عێراق بۆچوونیان گۆڕاوە سەبارەت بە کشانەوەی سوپای ئەمریکا ئەو وادەیەی کە دانراوە درێژدەکرێتەوە، لە ئێستاشدا بەرپرسانی عێراق گرنگی زیاتر بە رێنمایی ئەمریکا دەدەن بۆ جێگیرکردنی سوپای عێراق لەسەر سنوری سووریا. بەپێی رێکەوتنی پێشووی هەردوولا بڕیاربوو هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥ لە عێراق بکشێنەوە.