- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر گۆڕانی ڕیشەییدایە. - ئیدارەی نوێی ئەمریکاش کاریگەریی لەسەر ناوچەکەو عێراقیش دەبێت. حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق ڕایگهیاند ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر گۆڕانی ڕیشەییدایە، ئەویش بەهۆی ئەو شەڕەی لەناوچەکەدا هەیەو ئەنجامی جیۆ ـ سیاسیی هەیەو عێراقیش بەشێکە لێی. حەیدەر عەبادی له دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتیو ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024) كه لە زانکۆی ئەمریکی ـ کوردستان لەشاری دهۆک بەڕێوەدەچێت ڕایگهیاند ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر گۆڕانی ڕیشەییدایە، ئەویش بەهۆی ئەو شەڕەی لەناوچەکەدا هەیەو ئەنجامی جیۆ ـ سیاسیی هەیەو عێراقیش بەشێکە لێی، ستراتیژیی نوێ بۆ ئیدارەی ئەمریکا دێتە پێشەوە کە کاریگەریی لەسەر ئێمەش دەبێت، هەروەها دەشزانین ململانێ هەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ئۆکرانیاو ئاسیا کە کاریگەریی تەواوی هەبوە لەسەر هەموو جیهان. وتيشى: ئەمە ساتێکە دەبێ بەشێوازی عەقڵانی بیر لەپێگەی سیاسی بکەینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانەکان و ئەو سیناریۆیانەی هەن بگونجێن، بۆیه پەیامی من لێرە بۆ هەموو سیاسییەک ئەوەیە، کە هەڵەی سیاسیی لەکاتی گۆڕاندا زۆر کاریگەرە، ئێمەش ئەوەمان بینیوە لەمێژوی عێراقدا. رونیشیكردەوە ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر گۆڕانێکی ڕیشەییدایەو شەڕێکی گەورە لەناوچەکە سەریهەڵداوە، ئیدارەی نوێی ئەمریکاش کاریگەریی لەسەر ناوچەکەو عێراقیش دەبێت. نزیکەی 124 ئەکادیمیست لە40 وڵاتی جیاواز بەشداریی کۆڕبەندى مێپس دەکەن، کە 73%یان بۆ جاری یەکەمە بەشداردەبن، هەروەها ژمارەیەک پانێلو وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستای جیهانو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچن.
كەشناسی هەرێم - بارانبارین ههموو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان دەگرێتەوە. - ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت. - پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمى كوردستان پێشبینیكرد بارانبارین ههموو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیەكە له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ شهممه ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت، خێرايی با لهسهرخۆ و مامناوهند لهنێوان 5-15 كیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا دهبێت، پلهكانی گهرما بهڕێژهی 1-2 پلهی سیلیزی بهراورد به تۆمارهكانی دوێنێ بهرزدهبنهوه. ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی یهكشهممه ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت، لهكاتهكانی شهودا دهگۆڕێت بۆ نیمچه ههور و ههوری تهواو سهرهتا به نمه باران دهستپێدهكات له ناوچهكانی رۆژئاوای ههرێم له درهنگانی شهودا ههمو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه. بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی: ههولێر : 22 سلێمانی : 19 دهۆك : 21 زاخۆ : 21 ههڵهبجه : 20 كهركوك : 21 سۆران : 18 حاجی ئۆمهران : 10 گهرمیان : 24
باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا -سەربازانی کۆریای باکور و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و پێکهاتەکانی چینیش لەهێرشەکانی سەر ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن. -بەشداریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانەکانی ڕوسیا لەشەڕی ئۆکرانیا، ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی سێیەم جەنگی جیهانی. ڤالێری زالۆژنی باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا ڕایگهیاند، سێیەم جەنگی جیهانی بەکرداریی دەستی پێکردوە و بەشداریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانەکانی ڕوسیا لەشەڕی ئۆکرانیا، ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی ئهو جەنگه. باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیاو فەرماندەی باڵای پێشوی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا لەساڵی 2024دا هەر بەتەنها ڕوبەڕوی ڕوسیا نەبوهتەوە، بەوپێیەی سەربازانی کۆریای باکور بەشداریی شەڕەکە دەکەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و موشەکی کۆریای باکورو پێکهاتەکانی چینیش لەهێرشەکانی سەر ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن. جەختیشی لەوەشکردوهتەوە، ئەم پێشهاتانە هۆکاری ڕون دەخەنەڕوو بۆ ئەوەی بڵێین جیهان چوەتە سەردەمێکی جەنگی جیهانیی نوێ. هۆشداریشیدا لەوەی، ئێستا جیهان دەرفەتی ئەوەی هەیە وانە فێربێتو ئەم هەڵچونە لەسەر خاکی ئۆکرانیا ڕابگرێت، بەڵام هاوبەشەکانی ئۆکرانیا نەیانتوانی درک بەمەترسیداریی دۆخەکە بکەن. ئهوهشى وت:"وڵاتەکە ڕوبەڕوی ئاستەنگی گەورە بوەتەوەو پێویستی بەپاڵپشتی تەکنیکییو سەربازیی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، جەنگی سێیهمى جیهانیی لەئێستاوە دەستیپێکردوە.
- بە هەزاران سەربازانی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا كۆبونەتەوە بەمنزیكانە دژ بە ئۆكرانیا دەجەنگن. -ئەو هێزانەی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا بڵاوەیان پێكراوە هەندێكیان لەپێشەوەی بەرەی جەنگن دژ بە ئۆكرانیا. لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند بە هەزاران سەربازانی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا كۆبونەتەوە بەمنزیكانە دژ بە ئۆكرانیا دەجەنگن. وەزیری بەرگری ئەمریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند بەپێی ئەو مەشقەی پێیانكراوە و بەو شێوازەی تێكەڵكراون لەگەڵ یەكە سەربازیەكانی ڕوسیا، پێشبینیەكی تەواو دەكەم بەمزوانە لەشەڕی دژ بە ئۆكرانیا بەشداربن. لەلایەن خۆیەوە دەزگای هەواڵگری كۆریای باشور ئاشكرای كرد ئەو هێزانەی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا بڵاوەیان پێكراوە چوونەتە نێو لیواكانی پیادەی ڕوسیا و هێزە دەریایەكانی مۆسكۆ و هەندێكیشیان لەپێشەوەی بەرەی جەنگن دژ بە ئۆكرانیا. ئەمریكا و كۆریای باشور و چەند وڵاتێكی دیكە دەڵێن: بیۆنگ یانگ زیاتر لە 10 سەربازی ڕەوانەی ڕوسیا كردووە بۆ بەكارهێنانیان لە جەنگی دژ بە ئۆكرانیا.
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت 27 کەس کوژران وبریندار بوون - بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل بە چوار مووشەک هێرشیکردووەتەوە سەر ناوەندی بەیروت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بە ئامانج گرتووە. - لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت، 4 کەس کوژراون و 23 دیکەش بریندار بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چوار مووشەک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بەستە ئەلقەوقا لە ناوەڕاستی بەیرووت. وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی بەستە ئەلقەوقا لە بەیروت، 4 کەس کوژراون و 23 دیکەش بریندار بوون. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل بە چوار مووشەک هێرشیکردووەتەوە سەر ناوەندی بەیروت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بە ئامانج گرتووە. شوێنەکە ناوچەیەکی قەرەباڵەغی نیشتەجێبوونە لە شەقامی فەتحوڵڵا ، بۆمبارانکردنە بووەتە هۆی داڕمانی 5 باڵەخانەی نیشتەجێبوون بە تەواوی. هێشتا بە تەواوەتی نەتوانراوە قوربانییەکان لەژێر پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکە دەربهێنرێن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتربن. لای خۆیەوە، ئەڤیغا ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل،لە پلاتفۆرمی خۆی X، دوێنێ هەینی نووسیبووی بۆ هەموو دانیشتووانی ناوچەی گەڕەکی باشوور، بە تایبەتی لەوباڵەخانانەی کە لە نەخشە هاوپێچەکاندا دیاریکراون و بیناکانی تەنیشت ئەوانیش حارەت حەرەیک، غوبەیری، لەپێناو سەلامەتی خۆتان و سەلامەتی ئەندامانی خێزانەکانتان، پێویستە دەستبەجێ ئەو باڵەخانانە و ئەوانەی تەنیشتیان چۆڵ بکەن و لە 500 مەتر کەمتر لێیان نزیک مەبنەوە.
- لەدوو ڕۆژی داهاتودا موچەى مانگى 10ى فهرمانبهران خەرجدەکرێت. -محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە. ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند لەدوو ڕۆژی داهاتودا موچەى مانگى 10ى فهرمانبهران خەرجدەکرێت. ئهمڕۆ شهممه ئیخڵاس دلێمی لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكرد، لەدوو ڕۆژی داهاتودا موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت. له 17ى ئهم مانگه ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوەو فەرمانی بەتەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵی کردوە بەزوترینکات ئەو موچەیە ڕەوانەبکات. شهوى پێنجشهممهى ڕابردوش پهرلهمانتارانى كورد لهبهغدا ڕایانگهیاند، ههموو ڕێكاره ئیدارییهكان لهوهزارهتى دارایی فیدراڵ كۆتاییهاتوهو ڕۆژى یهكشهممه یان دوشهممه، بڕى پارهى پێویست بهگوژمهى جیاواز دهخرێتهسهر ههژمارى وهزارهتى دارایی ههرێمى كوردستان لهڕێگهى لقى ههولێرى بانكى ناوهندیى عێراقهوه.
هاوڵاتی -قەییووم بۆ شارەوانی دێرسم و شارەوانی شارۆچکەی پلووری پارێزگەی دێرسمی باکووری کوردستان دانرا. - بڕیاردرا بە دانانی بولەند تەکبییکئۆغڵو، پارێزگاری دێرسم وەک سەرۆک شارەوانی دێرسم بەوەکالەت. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییووم بۆ شارەوانی دێرسم و شارەوانی شارۆچکەی پلووری پارێزگەی دێرسمی باکووری کوردستان دانرا. ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بڕیاری دانانی قەییوومی بۆ شارەوانی دێرسم و شارەوانی شارۆچکەی پلوور بڵاوکردەوە. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کە 31ـی ئاداری 2024 کرا، جەودەت کۆناک، بەربژێری دەم پارتی رێژەی 40.22٪ـی دەنگەکانی شارەوانیی دێرسمی بردەوە و بە سەرۆکی شارەوانیی پارێزگاکە هەڵبژێردرا. تاوەکو ئەم ئێوارەیە شارەوانی شارۆچکەی پلوور لە پارێزگای دێرسم لە لایەن جەهەپەوە بەڕێوەدەبرا و مستەفا ساریگوڵ، بەربژێری ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا رێژەی 33.63٪ـی دەنگەکانی بردەوە و بە سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرا. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، جەودەت کۆناک، هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسم لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی پەکەکە/ کەجەکە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی، داواکاری گشتی بە تۆمەتنامەی ژمارە 1146/2024 داوای 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانیکردنی کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی جەودەت کۆناک بەپێی مادەی 47ـی یاسای ژمارە 5393ـی یاسای شارەوانییەکان و مادەی 127ـی دەستووری تورکیا، بەهۆی ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی کۆتایی نەهاتووە. هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەپێی هەردوو مادەی 45 و 46ـی یاسای ژمارە 5393ـی یاسای شارەوانییەکان، بڕیاردرا بە دانانی بولەند تەکبییکئۆغڵو، پارێزگاری دێرسم وەک سەرۆک شارەوانی دێرسم بەوەکالەت. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە هەمان راگەیێندراودا سەبارەت بە دانانی قەییوم بۆ شارەوانی شارۆچکەی پلوور رایگەیاندووە، مستەفا ساریگوڵ، سەرۆکی شارەوانی پلوور لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی پەکەکە/کەجەکە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی، داواکاری گشتی بە تۆمەتنامەی ژمارە 1146/2024 داوای 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانیکردنی کردووە. راگەیێندراوەکە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە دانەخراوە و کۆتایی نەهاتووە، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی مستەفا ساریگوڵ لە ئەرکی سەرۆک شارەوانی، بەپێی مادەی 47ـی یاسای ژمارە 5393ـی یاسای شارەوانییەکان و مادەی 127ـی دەستووری تورکیا. هەروەها بەپێی هەردوو مادەی 45 و 46ـی یاسای ژمارە 5393ـی یاسای شارەوانییەکان، بڕیاردرا بە دانانی حوسێن شامیل سۆزەن، قایمقامی شارۆچکەکە وەک سەرۆک شارەوانیی پلوور بەوەکالەت. له 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، قەییووم بۆ شارەوانی شارۆچکەی ئەسەنیورتی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ دانرا و ئەحمەد ئۆزەر لەکارلادرا و بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کەجەکە/پەکەکە دەستبەسەر کرا. رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2024 بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییوم بۆ شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیهـ و خێلفەتی رووها لە باکووری کوردستان دانرا.
هاوڵاتی -لە داهاتویەکی نزیکدا ئیسرائیل هەندێك ئامانج لە عێراق دەپێكێت. - دەرفەت هەیە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلی دژی هەندێک ئامانج لە عێراق. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند جیهان ئێستا بە جەنگی ساردی دوەمدا تێدەپەڕێت بەهۆی سیستەمی فرە جەمسەری و شەڕەکانی ئۆکرانیا، گرژییەکانی تایوان لەگەڵ چین و وڵاتانی دیكەی ناوچەکە، و شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هۆشیار زێباری، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆك ڕایگەیاند جەنگی غەززە پەرە دەستێنێت و فراوانتر دەبێت بۆ سنورەكان و غەززە تێدەپەڕێت، ساڵێک دوای ئەوە، دەبینین چی ڕو دەدات لەم ڕوبەڕوبونەوەیەدا، عێراق لەم ململانێیەدا پارێزراو نییە، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی زۆر دراوە لەلایەن حکومەتی عێراق و سیاسەتمەدارانەوە بۆ دورکەوتنەوە لەم ململانێیە، بەڵام بە ڕاستی هێزە نادەوڵەتییەکان وڵات ڕادەکێشن و پاڵی پێوە دەنێن بۆ ناو گەرمەی ئەم ململانێیە. باسی لەوەشكرد دەرفەت هەیە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلی دژی هەندێک ئامانج لە عێراق، ئەمە شتێکی زۆر چاوەڕوانکراوە کە لە داهاتویەکی نزیکدا ڕو دەدات بەهۆی هەڵسوکەوتی هەندێک لەو هێزە نادەوڵەتییانە یەکەم مەرجی خۆشگوزەرانی ئاشتی و ئاسایشە. وتیشی سێ بەربەستی سەرەکی هەیە بۆ چاکسازی ئابوری لەم وڵاتە، یەکەمیان؛ بە ڕاستی گەندەڵییە، گەندەڵی بڵاوبوەوە و باسی ملیاران دەکەن، دوەم؛ سیستەمی دادوەری، دەبێت دادپەروەر و سەربەخۆ و یەکسان بێت، هەروەها ئەوەی ئەم وڵاتە کەمیەتی، و لێرە لە هەرێم و حکومەتی سەرۆک وەزیران هەوڵ دەدات پێی بگات، سیستەمێکی داراییە، سیستەمێکی دارایی مۆدێرنی بانکی.
هاوڵاتی -ئۆتۆمبیلى ئارام ئهحمهد ڕەخنەگر لە سۆشیال میدیا سووتێنرا. -پۆلیسى هۆڵهندا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە. شهوى رابردوو ئۆتۆمبیلى ئارام ئهحمهد ڕەخنەگر لە سۆشیال میدیا له ووڵاتى هۆڵهندا سووتێنرا. پۆلیسى هۆڵهندا رایگەیاند لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی تاوانباران تاكو بهسزاى خۆیانيان بگهیهنن. ڕەخنەگر لە سۆشیال میدیا ئارام ئهحمهد دهیان ساڵه له هەندەران لە ووڵاتی هۆڵەندا ژیان بەسەر دەبات و لە ڕێگای لایڤەوە رەخنە لە دیاردە سیاسی و كۆمەڵاتییەكانى هەرێمی كوردستان دەگرێت.

هاوڵاتی -قهدهغهی هاتووچۆی نێوان پاڕێزگاكانى عێراق ئهم شهو لهكاتژمێر 12 ههڵدهگیرێت. - کارەکانی سەرژمێری بەردەوامن و بە ئەگەری زۆرەوە، پێش کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو دەگەینە ڕێژەی 100%ی سەرژمێری دانیشتووان. لیژنهی باڵای ئهمنی سهرژمێری جهختی كردهوه قهدهغهی هاتووچۆی نێوان پاڕێزگاكانى عێراق ئهم شهو لهكاتژمێر 12 ههڵدهگیرێت. وتهبێژی لیژنهی باڵای ئهمنی سهرژمێری دانیشتوان عهمید میقداد میری لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردەوە بڕیاردراوه قهدهغهی تایبهت بهئهنجامدانی سهرژمێری لهنێوان پاڕێزگاكان لهكاتژمێری 12ی ئهم شهوه ههڵبگیرێت لهدوای تهواوبوونی پلانی سهرژمێری. لەلایەن خۆیەوە عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی دوایین داتا کە لەبەردەستماندایە، تا کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە نزیکەیی 97%ی کارەکانی سەرژمێری لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو کراون. وتيشى: کارەکانی سەرژمێری بەردەوامن و بە ئەگەری زۆرەوە، پێش کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو دەگەینە ڕێژەی 100%ی سەرژمێری دانیشتووان. ئاشكراشی كردووە، پێویستمان بە هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ نابێت، چونکە بە ئەگەری زۆرەوە هەر ئەمڕۆ کارەکانمان تەواو دەکەین.
هاوڵاتی -تێچوی دارایی ڕاستهوخۆی پرۆسهكه 459 ملیار دینار بوه. -تێچوی پهكخستنی دهوامی فهرمی 492 ملیار دینار بوه. نهبیل مهسرومی شارهزای بواری ئابوری رایگەیاند تێچوی دارایی و ئابوری سهرژمێری گشتی دانیشتوانى عێراق 961 ملیار دینار بوه. نهبیل مهسرومی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نوسیویهتی، كۆی تێچوی دارایی و ئابوری سهرژمێری دانیشتوانی گشتی گهیشتوهته 951 ملیار دینار، بهجۆرێك تێچوی دارایی ڕاستهوخۆی پرۆسهكه 459 ملیار دینار بوه، هاوكات تێچوی پهكخستنی دهوامی فهرمی 492 ملیار دینار بوه. وتيشى: تێچوی ئابوری به هۆی وهستانی چالاكییه ئابورییه گشتی و تایبهتییهكانهوه بهرهو فراوانبون دهچێت و له ئهنجامدا زۆرێك له تاكهكان و پێكهاته ناوخۆییهكان كاریگهرییان لهسهره، بهتایبهتی ئهو گروپه ههژارانه كه له كاتی ئاساییدا پشت به پهیداكردنی بژێوی ژیانیان دهبهستن ڕۆژانه و هیچ سهرچاوهیهك پاشهكهوت ناكهن له كاتی قهدهغهكردنهكهدا. ئاماژهی بهوهشكردوه، دهتوانرا سهرژمێری دانیشتوان ئهنجام بدرێت بهبێ ئهوهی پێویست به سهپاندنی قهدهغهی هاتوچۆی گشتگیر له وڵاتدا بكرێت، تهنانهت ئهگهر ئهوهش ببێته هۆی درێژكردنهوهی ماوهی كۆكردنهوهی زانیاری بۆ چهند ههفتهیهكی دیكه له پێناو پاشهكهوتكردنی تێچونهكان و ڕهچاوكردنیان بهتایبهت بۆ گروپه لاوازهكان و كارمهندانی كهرتی تایبهت.

هاوڵاتی -ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکەيان بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان دەستگیر بکرێت. - بەریتانیا بەردەوام پابەند دەبێت بەو ئەرکە یاساییانەی لە یاسای نێوخۆ و یاسای نێودەوڵەتیدا دانراون. حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکەيان بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت. کیەر ستامەر وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند بەریتانیا بەردەوام پابەند دەبێت بەو ئەرکە یاساییانەی لە یاسای نێوخۆ و یاسای نێودەوڵەتیدا دانراون. دادگە نێودەوڵەتییەکەی لاهای رۆژی پێنجشەممە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتەنیاهوو، هەروەها یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل و محەممەد زەیف، بەرپرسی باڵی سەربازیی حەماسی فەلەستینی دەرکرد. بەپێی بڕیارەکەی ICC، سێ تۆمەتبارەکە سەردانی هەرکام لە 124 وڵاتەکەی ئەندامی دادگەکە بکەن، پێویستە دەستگیر بکرێن. دادگە نێودەوڵەتییەکە لە بڕیارەکەیدا رایگەیاندووە، لە جەنگی غەززەدا کە لە 7ی ئۆکۆتبەری 2023ـەوە دەستیپێکردووە، نەتەنیاهوو و گالانت برسیکردنی خەڵکی غەززەیان وەکو چەکێکی جەنگ بەکارهێناوە و لەژێر سەرپەرشتیی ئەواندا، بە مەبەست هێرش کراوەتە سەر خەڵکی سڤیلی غەززە. دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان دەڵێت، بنەمای بڕواپێکراو هەیە کە نەتەنیاهوو و گالانت بە مەبەست خەڵکی غەززەیان لە خۆراک، ئاو، دەرمان، سووتەمەنی و کارەبا بێبەش کردووە.