هاوڵاتی ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارییەکانی عێراق لەم دواییانەدا نزیکەی 45 سەربازی ئەمریکی برینداربون، برینی هەندێکیشیان سەختە. ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی راگەیاند، لە 17ـی ئۆکتۆبەرەوە 38 جار لە عێراق و سووریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان و بەهۆیانەوە لانیکەم 45 سەرباز و کارمەندیان بریندار بوون. هاوکات پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاندبوو، لە هێرشی گروپە چەکدارییەکان لە بنکەی تەنەفی رۆژئاڤای کوردستان و بنکەی عەین ئەسەدی عێراق و بنکەی هەریری هەرێمی کوردستان، تەنها 21 سەرباز بە سوکی برینداربون. جێگەیباسە هەر ئەمڕۆ دووشهممه، مقاومهی ئیسلامی له عێراق بهپرسیارێتیی خۆی له ئهنجامدانی شهش هێرش بۆسهر چوار بنهكهی سهربازیی سوپای ئهمریكا له عێراق و سوریا راگهیاند. مقاومهی ئیسلامی لهبارهی ئهو هێرشانهوه رایگهیاند: سێ لهو شهش هێرشه كراوهتهسهر بنكهی سهربازیی عهین ئهلئهسهد له پارێزگای ئهنباری خۆرئاوای عێراق و یهك هێرشیش كراوهتهسهر نزیك فڕۆكهخانهی ههولێر. باسی لهوهشكرد كه دوو هێرشهكهی دیكهیان بۆ بنكه سهربازییهكانی ئهمریكا بووه له سوریا و تیایدا ههردوو بنكهی تهل بهیدهر و تهنهف كراونهته ئامانج.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ئیدارهی ڕاپهڕین رایگهیاند، پێنج كهس بهتۆمهتی تهقاندنهوهی سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به ماڵێكدا دهستگیركران و لهكاتی لێكۆڵینهوهشدا دانیان بهتاوانهكهیاندا ناوه. پۆلیسی ڕاپهڕین لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، دوای ئهوهی هاوڵاتیهك لای ئهفسهری ئێشكگر سكاڵای تۆمار كرد كه بهوتهی خۆی " له شهوی 2ی ئهم مانگه لهلایهن چهند كهسێكی نهناسراو سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به ماڵهكهیدا تهقێندراوهتهوه".لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووەو چەند کەسێک دەستگیرکراون. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناسنامەی تۆمەتباران و دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستبەجێ لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە توانرا 4 تۆمەتباری تری لەلایەن دەستگیر بکرێت." پۆلیسی ڕاپهڕین دەڵێت، " تۆمەتباران دانیان ناوە بەتاوانەکەیان. بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 342 لە یاسایی سزادانی عیراقی سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامەو هەر لەسەر ڕووداوەکەش دەستگیرا بەسەر 3 ماتۆڕسکیل کە تاوانەکەیان پێ ئەنجام داوە."
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان کە لەگەڵ خێزانەکەی چووبوونە نزیک پردی مەندان، کەوتە نێو رووباری خازر و خنکا. ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023، راگەیاند:عەقید ئیبراهیم فەریق، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی وت " ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێکی سنوری ناحیەی دارەتوو بەمەبەستی سەیران چوونەتە دەوروبەری پردی مەندان کە دەکەوێتە سنوری قەزای بەردەڕەش و دوای ئەوەی منداڵەکەیان دیارنامێنێت بە خنکاوی دۆزیویانەتەوە" عەقید ئیبراهیم فەریق ووتیشی" منداڵەکە ناوی فەهد عەبدولرەحمان میکائیلە و، تەمەنی دوو ساڵە. باسی لەوەشکرد کە ئەو خێزانە "دانیشتووی گوندی زەنگەنان سەر بەناحیەی دارەتوو لەسنوری قەزای بەردەڕەش" بە گوێرەی قسەکانی بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ، تیمەکانیان تەرمەکەیان دەرھێناوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش. دواتر رادەستی کەسوکاری کراوە.
هاوڵاتی وتهبێژی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لهكۆبونهوهكهی سبهینێی یهكێتی و پارتی باس له كۆمهڵێك كێشه و گرفت دهكرێت بۆئهوهی چارهسهریان بۆ بدۆزرێتهوه و دهشڵێت، "بههۆی كێشهكانی رۆژههڵاتی ناوهڕاستهوه، كورد لهناو كێڵگهیهكی میندایه و گرنگترین ههنگاو ئهوهیه هیچ كام لهو مینانه به ئێمهدا نهتهقنهوه" ئهمڕۆ دووشهممه 6ی تشرینی دووهمی 2023 سهعدی ئهحمهد پیره وتهبێژی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له شاری ههولێر وتی: "بهیانی لهگهڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدهبینهوه، تهوهری سهرهكی كۆبونهوهكهش یهكدهنگی كورد دهبێت له بهغدا". سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، ، لەکۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی باسی کێشەکان دەکەین،ئەوانیش وەک پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێم لەگەڵ ڕەوشی ئەمنی و سنوورەکان و کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و كۆچی گهنجان تاووتوێدەکەین. ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی راسپاردەکانی کۆنگرەیە. سهبارهت به ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكان، سهعدی ئهحمهد پیره باسی لهوه كرد كه "راسته نهمانتوانی دوای ههوڵێكی زۆر كورد به یهك لیست وهكو كورد بهشداری له ههڵبژاردنهكان بكهین، بهڵام ئهگهر كورد بهیهك لیست بهشداری بكردایه له كهركوك و موسڵ 50+1ی دههێنا، بهڵام كورد پێویستی بهیهكخستنێكی توندوتۆڵتر ههیه، لهئێستاشدا یهكێتی لهگهڵئهوهدایه بانگهشهیهكی بێ كێشه و شارستانی لهناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم بهڕێوهبچێت". لهبارهی روداو و گۆڕانكاریهكانی ناوچهكهش، وتهبێژی یهكێتی ئاماژهی به شهڕ و ململانێكانی نێوان وڵاتان كرد و وتی، "ئێمه لهناو كێڵگهیهكی مین دهژین، گرنگترین شت ئهوهیه هیچ مینێك بهئێمهدا نهتهقێتهوه، چونكه بهرگهی تهقینهوهی هیچ مینێك ناگرین له رۆژههڵاتی ناوهڕاست".
هاوڵاتی زانکۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەسەر لێدوانێکی مامۆستایەکی زانکۆکە بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو "قسە نەشیاوانە رەتدەکەینەوە" و سزای مامۆستاکەش دەدرێت. رۆژی یەکشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023، لەکاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان لەبەردەم زانکۆی سلێمانی، کچە پەیامنێرێک هەوڵ دەدات مامۆستایەک بدوێنێت لەسەر خۆپیشاندانەکە، بەڵام مامۆستاکە بەشێوەیەکی تر وەڵامی دەداتەوە و سووکایەتی بە کچە پەیامنێرەکە دەکات. لە قسەکانیدا مامۆستاکە دەڵێت، "ئێوە ترسنۆکن و یەکێتی و پارتی ئێوەشی ترساندووە، تۆ هاتووی خۆت دەرخەیت و خۆت جوانکردووە و ئەگەڕێی بەڵکو یەکێک بووبینێت و شوو بکەیت بۆ خۆت." لەسەر ئەم قسانە زانکۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو مامەڵەیە بە نەگونجاو دەبینن و رەتیدەکەنەوە، "سهرۆكایهتی زانكۆمان لیژنهیهكی لێكۆڵینهوهی لهسهر ئهو مامۆستایه پێكهیناوهو سزای خۆی وهردهگرێت." دەقی روونکردنەوەکەی زانکۆی سلێمانی: روونكردنهوهیهك له راگهیاندنی زانكۆی سلێمانییهوه بهڕێزان سهرجهم كهناڵهكانی راگهیاندن و رۆژنامهنوسان ئێمه وهك راگهیاندنی زانكۆی سلێمانی كه خۆمان راگهیاندنكارین و لهههمانكاتیشدا كاری راگهیاندن دهكهین و پسپۆڕی بوارهكهشین، لهم روانگهیهوه رێزێكی تایبهت لهراگهیاندنكاران و پیشهكهیان دهگرین و بهردهوام ههوڵمان داوه هاوكارێكی باشی بین بۆیان و وابكهین كه بهشێك لهكارو چالاكییهكانمان بهبێ جیاوازی لهدهزگاكانی راگهیاندنهوه بڵاو بكرێنهوهو راگهیاندنهكان ببنه گهیهنهری دهنگمان. بۆیه وهك راگهیاندنی زانكۆی سلێمانی بهههموو لایهكی رادهگهیهنین، وشه نهشیاوهكانی ئهو مامۆستایهی بهرامبهر به كچه رۆژنامهنوسێك بهكارهێنا، رهتدهكهینهوه به مامهڵهیهكی نهگونجاوی دهزانین و لهو چوارچێوهیهشدا سهرۆكایهتی زانكۆمان لیژنهیهكی لێكۆڵینهوهی لهسهر ئهو مامۆستایه پێكهیناوهو سزای خۆی وهردهگرێت. رۆژنامهنوسانی ئازیزی سلێمانیش ئاگادار دهكهینهوه، وشهكانی ئهو مامۆستایه گوزارشت تهنها له بۆچوونی خۆی دهكات نهك زانكۆی سلێمانی، كه پێدهچێت له توڕهبووندا ئهو وتانهی وتبێت، بۆیه جارێكی دیكه تهئكید دهكهینهوه كه راگهیاندن به یهكێك له ههره پایه گرنگهكانی دهوڵهتداری دهزانین و میدكاران و رۆژنامهنوسانیش كه ههڵگری ئهو پهیامه پیرۆزهن رێزیان لێدهگرین. راگهیاندنی زانكۆی سلێمانی
هاوڵاتی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لەماوەی سێ کاتژمێردا هەزار و 500 دینار کەمبوویەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023، لەکاتی کردنەوەی بازارەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بەرامبەر 164 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لەماوەی سێ کاتژمێردا 100 دۆلار گەیشتە 166 هەزار دینار. بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت و هەر 100 دۆلارێکیش بە 132 هەزار دینار وەردەگرێت. هاوکات دوێنێ یەکشەممە لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 162 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
هاوڵاتی هێرشی درۆنی کرایە سەر گوندێکی رانیە و بریندار هەیە. بەیانی ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2023 بە درۆن هێرشکرایەسەر سەر گوندی بۆسکێن لە سنوری رانیە و دوو بریندار بوونی هەیە. لەوبارەیەوە وتهبێژی تهندروستی ئیدارهی راپهڕین رایگەیاند، دوو كهس گهیهنرانه نهخۆشخانه كه برینداربوون و له ئێستادا چارهسهریان بۆ دهكرێت.
هاوڵاتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆککوەزیرانی عێراق، لە تارانەوە لەسەر جەنگی حەماس-ئیسرائیل قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوانەی نایانەوێت شەڕەکە تەشەنەبستێنێت دەبێت فشار بخەنەسەر ئیسرائیل تا شەڕ رابگرێت. دوای ئەوەی سودانی گەیشتە تاران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەوانەی نایانەوێت ئەم شەڕە گەورە ببێت دەبێت فشار بخەنەسەر ئیسرائیل تا ئەو کۆمەڵکوژییە رێکخراوەییە بوەستێنێت." محەممەد شیاع سودانی لە قسەکانیدا رەخنەشی لە کۆمەڵگەی نێودەولەتی گرت کە سستە لە بڕیاردان و ئەنجامدانی ئەو ئامانجەی بۆی دامەزراوە. سەرۆکوەزیراینی عێراق باسی لەوەشکرد کە جەنگی ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر نەبوو، بەڵکو لەئەنجامی چەندین ساڵەی ئاوارەکردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان بووە. سەردانی سودانی بۆ تاران لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سودانی کۆبوویەوە و بلینکن جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا نایەوێت شەڕەکە تەشەنەبستێنێت و باسیشی لە راگرتنی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کرد لەلایەن هێزە نزیکەکانی ئێرانەوە.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕی 250 ملیۆن دیناری تر خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت کە کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکەیە. ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023، وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویكردهوه، کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی 250 ملیار دینارە لە ڕێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. پێشتر لە 2ی ئهم مانگه، وهزارهتی دارایی عێراق بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەین و 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رەشیدەوە خسته سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ههرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. لەسەرەتایی ئەم هەفتەیەوە و لە رۆژی شەممەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت و بڕیارە تا پێنجشەممە کە دەکاتە 9ی مانگ بەردەوام بێت.
هاوڵاتی وتەبێژی سوپای ئسیرائیل رایگەیاند، چواردەوری غەززەیان گرتووە و کەرتی غەززە بووەتە دوو بەش، دەشڵێت، سەربازانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە کەناری دەریای سپی ناوەڕاست. ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023، دانیاڵ هەگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سوپای ئیسرائیل کەرتی غەززەی کردووتە دوو بەش بەجۆریك ئێستا "غەززەی باشور و غەززەی باکور هەیە." دانیال هەگاری دەشڵێت، کەرتی غەززەیان "تەوق داوە" و سەربازانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە کەناری غەززە و بەرگری لێدەکەن. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کرد هێزەکانیان بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بەشێوەیەکی چڕ تا "ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەمان فراوان بکەین لە کەرتی غەززە." ماوەی هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی بۆ کەرتی غەززە دەستپێکردووە لەگەڵ ئەنجامدانی بۆردومانی چڕ لە سەرەتایی جەنگەوە کە بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 10 هەزار کەس لە فەڵەستین.
هاوڵاتی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبویەوە و رایگەیاند، لەگەڵ ئێران رووبەرووبونەوەیان ناوێت و ئەو هیرشانەی لەلایەن گروپەکانی نزیک ئێرانەوە دەکرێتە سەریان قبوڵ کراو نین. ئێوارەی ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنتۆنی بلیکن گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی کۆبویەوە و وتی کە "گفتوگۆیەکی راستگۆیانە و باشم لەگەڵ سودانی ئەنجامدا." سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، "ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێن بەتەواوەتی قبووڵنەکراون، نامانەوێت لەگەڵ ئێران رووبەڕووبوونەوەمان هەبێت، بەڵام هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان و هاووڵاتییانمان دەگرینەبەر." لەدوای هێرشی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی رابردوو، هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا زیادیانکردووە و لەماوەی 15 رۆژدا 21 جار هێرشکراوەتەسەر ئەو بنکانە. ئەمریکا چەندین جار هۆشداری داوە کە ئێران گروپەکانی کۆنتڕۆل بکات و هێرش نەکەنە سەر بنکەکانیان. تا ئێستا واشنتن دوو جار وەڵامی بۆ ئەو هێرشانە هەبووە و بە فڕۆکەی جەنگی هێزەکانی نزیک ئێرانی لە سوریا بە ئامانج گرتووە. ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل کە لە ئێستادا چەندین وڵات داوای راگرتنی شەڕ دەکەن، وتی: ناکۆکی هەیە دەربارەی وەستاندنی یەکجاری جەنگی غەززە، بەڵام هەمووان پێشوازی لە ئاگربەست دەکەن، ئاگربەست هەلێکی جدییە بۆ رزگارکردنی بارمتەکان. بەهۆی دروستبونی قەیرانێکی جدییەوە لە کەرتی غەززە، رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان داوای راگرتنی شەڕ دەکەن بەهۆی ئەوەی خەڵکی غەززە هەموو شتێکیان لێبڕاوە و سووتەمنی نەخۆشخانەکانیش خەریکە نامێنێت. ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە ئاگربەست رابگەینێت و ئێوارەی ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند تا تەواوی بارمتەکان ئازاد نەکرێن، کە ژمارەیان 220 کەس زیاترە، ئاگربەست راناگەیەنێت.
نووسینگەی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئیسماعیل هەنییە، سکرتێری مەکتەب سیاسی حەماس و وەفدەکەی لەگەڵ خامنەیی کۆبونەوە و رابەری باڵای ئێران پێی راگەیاندوون کە لە پشتیوانیان بەردەوام دەبن. ئەم کۆبونەوەیەکە لەکاتێکدایە کە حەماس و ئیسرائیل لە ئێستادا لە جەنگدان و ئێران بە هاندەری حەماس بۆ دەستپێکی ئەم جەنگە ناودەبرێت. ئوسامە حەمدان، نوێنەری حەماس لە بەیرووت پێشتر رایگەیاندبوو ئیسماعیل هەنییە و وەفدی هاوڕێی، چەند رۆژێکە لە تارانن. نووسینگەی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوسیویەتی، "ئیسماعیل هەنییە لەم دیدارەدا راپۆرتی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی غەزە و تاوانەکانی ئیسرائیل و هەروەها ئاڵوگۆڕەکانی کەرتی رۆژئاوای پێشکەش بە رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی کرد." بە پێی راگەیاندراوەکە، عەلی خامنەیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوەتەوە ئێران سوورە لەسەر ئەوەی وەک هەمووکات یارمەتی بزووتنەوەی بەرگری فەلەستین بدات. ئەمە لەکاتێکدایە عەلی خامنەیی جگە لەوەی چەند رۆژ دوای هێرشی حەماس بۆ باشوری ئیسرائیل، ئەوەی رەتکردەوە دەستیان هەبێت لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و لەم رۆژانەی دواییدا، ئەوەی رەتکردەوە کە ئێران لە پشت ئەو خۆپیشاندانانەوە بێت کە لە وڵاتانی رۆژئاوا بۆ پشتیوانی فەلەستینییەکان بەڕێوە ئەچێت.
هاوڵاتی قەزای ئامێدی وەک یەکەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە خاوەن کارەبای پریپەید و بەرێوبەری کارەبای ئامێدی دەڵێت، لە مانگی رابردووەوە سیستەمەکە کەوتووەتە کار و ئیشکردن بە موەلیدە لە قەزاکە راگیراوە. ئارام جەلال، بەرێوەبەری کارەبای ئامێدی لە بارەی بەستنی سیستەمەکەوە لە قەزاکە بە هاوڵاتی راگەیاند، "لە 22ی مانگی رابوردوەوە کارەبای ئامێدی بووەتە سیستەمی پریپەید بەڵام هێشتا لە هەموو ماڵەکان نەبەستراوە، رۆژانە ژمارەکە زیاد دەبێت و لەچەند رۆژی ئاییندە دا تەواوی دانیشتووانی سەنتەری قەزا سیستەمە تازەکە بەکاردێنن، ئێستا کارکردن بە موەلیدە بەشێوەیەکی بەرفراوان کە قەزاکەمان وەستاوە." ئارام جەلال وتیشی، "سیستەمەکە جارێ تەنها بۆ سەنتەری ئامێدیە و لەبەرنامەماندایە ناحیە وگوندەکانیش ئەو سیستەمە بەکاربێنێن." بەپێی قسەی بەرێوبەری کارەبای ئامێدی، لە سنوری قەزاکە سەروو 27 هەزار بەشداربووی کارەبا هەن. وەزارەتی کارەبا پرۆژەی پریپەیدی کارەبا لە سەنتەری قەزای ئامێدی جێبەجێ کردووە و لە ئێستادا کاری پێ دەکرێت، هاووڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە کارەبا وەربگرن. پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی و هەولێریش بوونی هەیە و لەماوەی رابردوودا رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوە بەهۆی گرانکردنی نرخەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کە بۆ هەر یەکەیەکی کارەبا 150 دینار لە سلێمانی و 175 دینار لە هەولێر دیاریکرابوو. دوای ماوەیەکی زۆر لە خۆپیشاندان و نارەزایی، دواجار وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڕیاریدا نرخەکە کەمبکاتەوە بۆ 100 دینار بۆ هەر یەکەیەک.
هاوڵاتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک پارێزگای حەسەکە درۆنیکی تورکییان خستەخوارەوە کە نزیک دەبووەوە لەو هیزانە. روانگەی سوری دەڵێت لەکاتی نزیکبوونەوەی درۆنەکە لە بنکەی هێزەکانی ئەمریكا لە ناوچەی تەل بەیدەر لە باكوری حەسەكە، هێزەكانی ئەمریكا درۆنەکەنەکەیان خستووەتەخوارەوە. هاوکات ئاژانسی نۆرس پرێس رایگەیاندووە، سەرچاوەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڵێت، ئەو درۆنەی خراوەتەخوارەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە هاتووە، کە ناسراوە بە سوپای نیشتمانی سوریا و تورکیا پشتگیری دەکات دژی بەشار ئەسەد. مانگێک لەمەوپێش هێزەکانی هاوپەیمانان درۆنێکی تورکیایان خستەخوارەوە لە هەمان پارێزگا کە نزیک دەبووەوە لە هێزەکانی ئەمریکا لەوکاتەی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێکی راگەیاندبوو دژی رۆژئاوای کوردستان و بۆردومانی چڕی دەکرد. لەدوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی رابردوو، هێرش بۆ سەر بنکە و پێگەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق زیادیکردووە و لە 15 رۆژدا زیاتر لە 21 هیرشیان کراوەتەسەر.
هاوڵاتی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی ئاشکرایکردوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕێگەی زیاتر لە 90 بارهەڵگرەوە هێزی سەربازی نوێیان ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانیان لەناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە. بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی سپۆتینكی ڕووسی، دوێنێ شەمە ئەمریكا بە مەبەستی ڕێگریكردن لەو هێرشە مووشەكی و درۆنیانەی لە سووریا دەكرێتە سەر بنەکەکانیان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ڕێگەی (٩٠) بارهەڵگرەوە، چەكی قورس و تۆپخانەی ڕەوانەی بنكەكانیان كردووە لە سووریا. ڕاپۆرتەكەی سپۆتینك باسی لەوەش كردووە: ناردنی ئەو بارهەڵگرانە بە دوو كاروان بووە، كاروانێكیان پڕبوون لە تۆپخانە و چەكی قورس و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی، كاروانی دووەم بریتی بووە لە تانكەری سووتەمەنی و سندووقی داخراو و كەلوپەلی سەربازیی، هاوكات لەو كاروانەدا چەند بارهەڵگرێك بەبێ ئەوەی بزانرێت چی لەناودایە بە چادری ڕەش داپۆشراوە و لەو ناوچانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە)دان. سەرچاوەکان بەو ئاژانسەشیان وتووە، هێلیکۆپتەری سەربازیی ئەمریکیو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ئەو کاروانە سەربازییەیان پاراستوە، ئەوە جگە لەوەی هێزێکی سەربازیی هەسەدەش هاوڕێیەتی ئەو کاروانە سەربازییەیان کردوە، بەوپێیەی ترسی ئەوەیان هەبووە لەکاتی داخڵبونیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن درۆنی خۆکوژیی ئێرانییەوە بەئامانج بگیرێن. زیادكردنی ئەو هاوكارییانە لە كاتێكدایە، ڕۆژانە بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا لەلایەن بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی نزیك لە ئێران بە درۆن و مووشەك دەكرێنە ئامانج.
