یه‌کێک له ئه‌ندامانى خێزانه ههڵهبجهییهکهى له ئێران رفێندران گیانى له‌ده‌ستدا
نوخشه ناسیح: له‌سه‌دا 90ى جه‌سته‌ى سوتێندراو ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
یه‌کێک له ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه ههڵهبجهییهى له ئێران رفێندران، له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ست دا و قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که‌ى ده‌هێندرێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2019 چیاى هاوسه‌رى هێمن باقى له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا که یه‌کێک له ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه ههڵهبجهییهى هه‌فته‌ى رابردوو بۆ چاره‌سه‌رى پزیشکى چووبوونه ئێران و له لایه‌ن باندێکه‌وه رفێندران و پاشان سوتێنران.
نوخشه ناسیح، قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" وئێمه له‌یه‌که‌م رۆژى رووداوه‌که‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگارى ورمێ له‌سه‌ر خه‌ت بووین و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیرکراون و له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان، ده‌بێت حکومه‌تى ئێران و هه‌رێمى کوردستانیش قه‌ره‌بووى ئه‌و خێزانه بکه‌نه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، چیا هاوسه‌رى هێمن له‌سه‌دا 90ى سوتێندراوه‌و ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه" کاک قوباد جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت هاوکاره‌و ئه‌رکى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌که‌ى گرتۆته ئه‌ستۆ".
هه‌فته‌ى رابردوو خێزانێکى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بۆ چاره‌سه‌رى پزیشکى سه‌ردانى ئێرانیان کرد، به‌ڵام له لایه‌ن باندێکه‌وه رفێندران و پاشان سوتێنران، له‌و کاته‌شه‌وه له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێرى پزیشکیدابوونن.