بە حیلەی ئینگلیز و شەرعی جوو، جۆلانی بوو بە ئەلشەرع

23 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئارام ڕەفعەت

بەشی عاڕەبی رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی، ناسنامەی ئەو خاتونە و ئەو رێکخراوە بەریتانیە ئاشکرا دەکات کە راهێنانیان بە جۆلانی کردووە و ئامادەیان کردووە تا سوریای دوای ئەسەدی تەسلیم بکەن  و بیکەنە سەرۆکی ئەو وڵاتە. 

نهێنی راهێنان و ئامادەکردنی جۆلانی لەلایەن رێکخراوێکی بەریتانییەوە بۆ یەکەم جار لەلایەن رۆبەرت فۆرد،  باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق ئاشکرا کرا.
بەڵام ئەوەی فۆرد بە نهێنی هێشتییەوە، ئیندیپێندێنتی بەریتانی ئاشکرای دەکات. 
بە گوێرەی رۆژنامەکە، رێکخراوە بەریتانیەکە ناوی ئینتەمیدەیتە و  دامەزرێنەرەکەشی ناوی جۆناسان پاوڵە کە لە ئێستادا  راوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی بەریتانییە.  

ئەم خاتونەش کە لەلایەن رێکخراوی ئینتەمیدەیت ئەرکی راهێنان و ئامادەکردنی جۆلانی پێ سپێردرابوو ناوی گلێر ئەلحاجە.
 باوکی کلیر ئەلحاج بەرەچەڵەک فەلەستینیە و دایکیشی جووە.

هەڵبەت لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا جۆناسان لەپڕێکدا نابێتە کوڕێک و پۆستی راوێژکاری ئاساییشی نەتەویی پێناسپێردريت، ئەگەر دەیان ساڵ لەبواری ئاساییش  و سیخوڕیدا ئەزموونی نەبووبێت.

رێکخراوەکەی جۆناسان پاوڵ زیاتر قاوغێک یان دیکۆرێکە و رۆڵی چاو بەستن و شاردنەوە و بەلارێدابردنی ئەرک و ناسنامە ئەسلییەکەی ئەو رێکخراوە دەبینێت.
وێنەکە لەوە رۆشنتر نابێت…

خاتونێکی دایک جوو دەبێتە سەرۆکی رێکخراوێکی بەریتانی کە خاوەنەکەی راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی بەریتانیە.  
ئەم خاتونە و رێکخراوەکەی دێنە تالیبستانی سوریا، واتە ئیدلیب و  بۆ چەند ساڵێک  ئەرکی راهێنان و ئامادەکردنی جۆلانی دەگرنە ئەستۆ.

گومان دەکرا کە جۆلانی جانیسەری تورکەکان بێت فەرمانێکی سوڵتانی لە سوریای خرابێتە سەر شان، بەڵام بەهەڵەدا چووین، جۆلانی لەسەر شەرعی جوو و بە حیلەی ئینگلیز کراوەتە  ئەلشەرع.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار