ڕوسیا مەرجەکانى كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكرانیا ئاشکرا دەکات

دوێنێ



 

روسیا بەمەرجی راگرتنی فراوانبونی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵات لەگەڵ هەڵگرتنی بەشێك لە سزاكانی سەر وڵاتەكەی ئامادەیە كۆتایی بەجەنگی ئۆكرانیا بهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی ئاگادار لە روسیا رایگەیاندوە: بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆكراینا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا مەرجی ئەوەی داناوە کە سەرکردە رۆژئاواییەکان بەڵێنێکی نوسراو بدەن كە فراوانبونی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵات رادەگرن لەگەڵ هەڵگرتنی هەندێک سزاکانی سەر وڵاتەكەی.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردو، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەتەلەفۆن بۆ ماوەی دو كاتژمێر قسەی كرد، پوتین رایگەیاند: بۆ كۆتایی هێنان و داڕشتنی ناوەڕۆكێكی ئاشتی، روسیا ئامادەیە كار لەگەڵ ئۆكراینا بكات كە تیایدا كاتی ئاگربەستیش دەخڕیتەڕو.

بەبێ ئەوەی كاتی تەواوكردنی دیاریبكات، كۆشكی كرێملین رونیكردوەتەوە، روسیا سەرقاڵی ئامادەكردنی یاداشتێكەیە.

لای خۆشیانەوە، کیێڤ و وڵاتانی ئەوروپا، مۆسکۆیان بە كاتبەڕێكردن تۆمەتبار كردوە لە كاتێكدا هێزەکانی ئەو وڵاتە لەڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوام لە پێشڕەویدان.

یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی روسیا، مانەوەی ئۆكرانیایە وەك وڵاتێكی بێلایەن، هەروەها لەسەر پرسی بلۆككردنی سەروەت و سامانەكانی ئەو وڵاتە لەلایەن رۆژئاواوە چارەسەربكرێت، لەگەڵ ئەوشدا گرەنتی مافی ئەو كەسانە بكرێت بە زمانی روسی قسە دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار