په‌یکه‌رێک بۆ جه‌نه‌راڵى پاییز دانرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ئاماده‌بونى پارێزگارى سلێمانى و خانه‌واده و دۆست و هاوڕێیانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینى په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌رى محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به جه‌نه‌ڕاڵی پاییز له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى له‌سلێمانى لادرا.
په‌یکه‌ره‌که له‌لایه‌ن په‌یکه‌رتاش، "چێنه‌ر نزار"ه‌وه دروستکراوه‌و پارێزگارى سلێمانى ئه‌رکى دروستکردنه‌که‌ى گرتۆته ئه‌ستۆ.
شه‌وى 22-10-2019، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به جه‌نه‌ڕاڵی پایز کۆتایى به‌ژیانی خۆیهێنا.
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان( جه‌نه‌ڕاڵى پاییز) له‌ساڵى 1957 له گه‌ره‌کى ده‌رگه‌زێنى شارى سلێمانى له دایکبووه، خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یى هه‌ر له‌و شاره ته‌واو کردوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى لاوێتییه‌وه ده‌ستى به‌کتێب خوێندنه‌وه کردووه له ساڵى 1975 ده‌ستیکردووه به‌نوسینى شعر و بڵاوکردنه‌وه‌ى و خاوه‌نى کۆبه‌رهه‌مێکه به‌ناوى له "غوربه‌تا".