کۆشکی سپی بڵاوکردنەوەی کتێبەی بۆڵتن قەدەغە دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

کۆشکی سپی جۆن بۆڵتنی ئاگادارکردووەتەوە کە کتێبەکەی زانیاری ورد  نهێنی تێدایە و نابێت بڵاوبکرێتەوە ودۆناڵد ترەمپ دوێنێ لە تویتێکدا هێرشی تووندی کردە سەر جۆن بۆڵتن لەسەر نووسینی کتێبەکەی و وتی کە "بەقسەی ئەوم بکردایە ئێستا لە جەنگی جیهانی شەشەمدا دەبوین".

لەنامەیەکدا کە بۆ پارێزەرەکەی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی نێردراوە، کۆشکی سپی ئاگادارکردنەوە بە بۆڵتن دەدات کە کتێبەکەی "بڕێکی بەرچاوی زانیاری نهێنی" تێدایە و ناکرێت بەو شێوەیەی ئێستا هەیە بڵاوبکرێتەوە.

هەروەها لە نامەکەشدا ئەوە هاتووە کە هەندێك دەقی کتێبەکە رەنگە ببێتە هۆی "زیانی ترسناك" بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆیە "بڵاوناکرێتەوە تەنها لەحاڵەتی سڕینەوەی ئەو زانیاریانەدا نەبێت".

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز شەممەی رابردوو بڵاویکردەوە کە جۆن بۆڵتن لە کتێبەکەیدا کە ناوی" ئەو ژورەی تیایدا رویدا"یە ئاماژەی بەوەداوە ترەمپ لە 2019 دا - کە ئەو کات هێشتا وەک راوێژکار لە پۆستەکەیدا بوو -  پێی وتووە بەردەوام دەبێت لە نەناردنی ٣٩١ ملیۆن دۆلار هاوکاری دارایی  بۆ ئۆکرانیا هەتا ئەو کاتەی زانیاری نهێنی لەسەر جۆو بایدنی رکابەری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتوی ئەمریکا نەدەن بەدەستەوە.

ئاشکراکردنی ئەم زانیارییە وای لە دیموکراتەکان کردووە کە جۆن بۆڵتن وەك شایەت بانگ بکەن لە دادگایکردنی ترەمپدا کە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی پیران بەرێوە دەچێت.

سەرەتایی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش لەوەوە سەریهەڵدا کاتێك کارمەندێکی سی ئای ئەی ئاشکرایکرد سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتەکانی خراپ بەکاردەهێنێت بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردەنکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ و ناوزڕاندنی رکابەرەکەی، جۆو بایدن، بە فشار خستنەسەر ئۆکرانیا.

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ لە تویتێکدا هێرشی تووندی کردە سەر جۆن بۆڵتن لەسەر نووسینی کتێبەکەی و وتی کە "بەقسەی ئەوم بکردایە ئێستا لە جەنگی جیهانی شەشەمدا دەبوین".

لە کۆتاییەکانی مانگی  مارسی ٢٠١٨ جۆلن بۆڵتن لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەك راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵبژێردرا، بەڵام دوای ساڵێك و ٦ مانگ، واتا لە ئەیلولی ٢٠١٩دا بەهۆی ناکۆکیان لەسەر چەند بابەتێکی سیاسەتی دەرەوە، لەوانە ئێران و ئەفغانستان، سەرۆکی ئەمریکا جۆن بۆڵتین لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار