سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندراوێکى به‌په‌له‌ى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا بڵاوبوه‌وه، نوسینگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و وڵاته ره‌تیکرده‌وه و گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى ماکرۆنیشى بڵاوکرده‌وه.
دواى بڵاوکراوه‌یه‌کى رۆژنامه‌ى لۆفیگارۆ، تایبه‌ت به هه‌بونى زانیارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فڕه‌نسا، نوسینگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندراوێکى به‌په‌له‌ى بڵاوکرده‌وه و تێیدا ره‌تیکرده‌وه ماکرۆن ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه.
له‌میانى راگه‌یه‌ندراوێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵیى فه‌رمى فه‌ره‌نسا، سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ى له راپۆرته‌که‌ى لۆفیگارۆ-دا هاتوه به‌ته‌واوى ره‌تیده‌کیه‌نه‌وه و ماکرۆن به هیچ شێوه‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى ڤیدیۆییه‌وه ئه‌نجامنه‌داوه".
به‌پێى راپۆرتى رۆژنامه‌که، ئیمانوێل ماکرۆن له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که له‌رێگه‌ى ڤیدیۆییه‌وه به ئۆنلاین ئه‌نجامیداوه باسى له ئه‌گه‌رى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى و داواکردنى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت کردوه.
راپۆرته‌که‌ى لۆفیگارۆ دره‌نگانى دوێنى پێنجشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه "ماکرۆن له‌میانى بانگه‌شه‌کردنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیشدا ساڵى 2017 باسى له‌وه‌کردوه، ئاماده‌یه بۆ سه‌رکێشیکردن و هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ر مه‌ترسییه‌ک".
هاوشێوه‌ى ئه‌مریکا و به‌شێک له وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا، له فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانه‌کانى دژ به ده‌مارگیرى و ره‌گه‌زپه‌رستى به‌رده‌وامیى هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماکرۆن داواى له حکومه‌ته‌که‌ى کرد، په‌له‌بکه‌ن له پێشکه‌شکردنى پێشنیازه‌کان بۆ باشترکردنى کاردانه‌وه و ره‌فتارى هێزه ئه‌منییه‌کانیان.
