ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆى ستراتیژى؛ ئه‌مریکا هێزه‌کانى له‌عێراق که‌مده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مریکا له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتودا ژماره‌ى هێزه‌کانى له عێراق که‌مده‌کاته‌وه‌و هاوکارى به‌غدا ده‌کات له‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ى تێیکه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، گفتوگۆ ستراتیژییه‌که‌ى تیمى ئه‌مریکى به سه‌رۆکایه‌تى ده‌یڤید هیڵ، بریکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سیاسى له‌گه‌ڵ تیمى عێراقى به سه‌رۆکایه‌تى عه‌بدولکه‌ریم هاشم، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق که ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه ده‌ستى پێکردوه، تێیدا پرسى ئه‌منی، پرسى دژایه‌تى تیرۆر، ئابورى و وزه و پرسه سیاسییه‌کان و په‌یوه‌ندییه کلتورییه‌کان تاوتوێ کراون.
ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا جه‌ختى له‌سه‌ر رێزگرتن له سه‌روه‌رى و یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق و رێزگرتن له‌و بڕیارانه کردۆته‌وه که په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى و جێبه‌جێکردنى عێراقییه‌وه ده‌رده‌چن.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: له‌سایه‌ى ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ى دیاره‌ى بۆ رزگاربون له هه‌ڕه‌شه‌ى داعش به‌ده‌ستهاتوه، ئه‌مریکا له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بێت له که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى هێزه‌کانى له عێراق و هه‌روه‌ک به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به دۆخى ئه‌و هێزانه‌ى که ده‌مێننه‌وه‌و هه‌ردو وڵات هێزه‌کانیان به‌ره‌و سه‌رنج خستنه سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کى ئه‌منى دوقۆڵى ئاڕاسته ده‌که‌ن که بنه‌ماکه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى دولایه‌نه‌ى به‌هێز بێت.
ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا دوپاتیده‌کاته‌وه داواى بنکه‌ى سه‌ربازى یاخود بونى سه‌ربازیى هه‌میشه‌یى له‌عێراق ناکات هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى ستراتیژى ساڵى 2008دا رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه.
هاوکات به‌پێى به‌یاننامه‌که حکومه‌تى عێراق به‌ڵێنى داوه پارێزگارى له هێزه سه‌ربازییه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بکات که له‌نێو خاکى عێراقدان به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بێته‌وه.
هه‌روه‌ک ئه‌مریکا پشتیوانى خۆى بۆ عێراق و حکومه‌ته نوێیه‌که‌ى دوپاتکردۆته‌وه‌و هه‌ردولا جه‌ختیشیان له گرنگى هاوکاریکردنى عێراق کردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه چاکسازییه حکومییه‌که‌ی.
ئه‌مریکا جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پشتیوانى عێراق کردۆته‌وه له ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵه‌کانى بۆ سه‌روه‌رکردنى یاسا، مافه‌کانى مرۆڤ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌کان.
له‌ڕوى ئابوریشه‌وه به‌پێى به‌یاننامه‌که ئه‌مریکا باسى له‌وه کردوه که چه‌ند راوێژکارێکى ئابورى بداته عێراق که به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ کار له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بکه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ردو حکومه‌ت تاوتوێى ئه‌و پڕۆژه گریمانه‌کراوانه‌ى وه‌به‌رهێنانیان کردوه که ده‌کرێت کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له که‌رتى وزه‌و بواره‌کانى دیکه‌دا له‌عێراق ئه‌نجامى بده‌ن.
به‌یاننامه‌که‌ى ئاماژه‌ى داوه به پێشوازى ئه‌مریکا له ده‌رفه‌تى سه‌رله‌نوێ جه‌ختکردنه‌وه له شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق و به‌هێزکردنى ئه‌و شه‌راکه‌ته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق به کاره‌کانی.
ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه هه‌ردو حکومه‌ت له کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى بۆ گفتوگۆى ستراتیژیدا ده‌چنه گفتوگۆى چڕتره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه، که بڕیاره کۆبونه‌وه‌که له‌مانگى ته‌مموزدا له واشنتۆن به‌ڕێوه‌بچێت.
