کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى ماسکێکى تایبه‌ت به نه‌خۆشانى کۆرۆنا دروست ده‌کات
سه‌باح هه‌ورامى باس له نه‌بونى ماسکى تایبه‌ت به نه‌خۆشانى کۆرۆنا له چاودێرى ورد ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌گه‌ڵ دانانى وێنه‌ى کارمه‌ندێکى ته‌ندروستیدا که سه‌رقاڵى دروستکردنى ماسکێکى تایبه‌ته بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا له چاودێرى ورد، باسى له‌وه کردوه که ئه‌و ماسکه‌یان نییه.
سه‌باح هه‌روامی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى وێنه‌ى ئه‌و کارمه‌نده‌ى داناوه‌و ستایشى هه‌وڵه‌کانى کردوه که "له‌م حاڵه‌ته‌ى نه‌بونى ماسکدا"، ئه‌و کاره بۆ نه‌خۆشه‌کان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وتویه‌تی"وێنه‌ى به‌ڕێز ئیسماعیل، که کارمه‌ندێکى ته‌ندروستییه له‌کاتى دروستکردنى ماسکێکى تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشه‌کانى چاودێرى ورد که ئێستا ده‌ستناکه‌وێت."
هه‌روه‌ها ه‌وه‌شى نوسیووه که "بۆ زانیاریتان نه‌خۆشه‌کان سودێکى زۆر باش له‌م ماسکه وه‌رده‌گرن له‌م حاڵه‌ته‌ى نه‌بونى ماسکدا، ده‌ستخۆش سه‌رکه‌وتوو بیت."
