#کوانێ_٤٠٠_ملیار_دیناره‌که؟ حکومه‌تى هه‌رێم تووشى ئیحراجى ده‌کات
پزیشکه مانگرتووه‌کانى هه‌رێم: ئێمه‌ش ده‌پرسین کوا ٤٠٠ ملیاره‌که

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک پزیشکى ناوچه جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستان که ماوه‌ى زیاترله هه‌فته‌یه‌که مانیان له‌کاره‌کانیان گرتووه، پرسیار ده‌که‌ن که 400 ملیار دیناره‌که له کوێى و بۆچى مووچه‌ى پێ دابه‌ش ناکه‌ن و به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێمیش جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که پرسى 400 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا حکومه‌تى تووشى ئیحراجى کردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یرانى 2020 به‌شێک له پزیشکانى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان له راگه‌یاندراوێکدا چه‌ند داواکارییه‌کیان ئاڕاسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه و تیایدا هاتووه: "بۆ ماوه‌ى ٧ ڕۆژى ته‌واوه زیاد له هه‌زار پزیشک له پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه که مافێکى سه‌ره‌تاییانه بایکۆتى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌کانیان کردووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌واوى نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و بنکه ته‌ندروستییه‌کان داخراون."
راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا پزیشکه‌کان پرسیار له ٤٠٠ ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: " ده‌نگى خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ هاوڵاتیان و ئێمه‌ش ده‌پرسین #کوانێ_٤٠٠_ملیار_دیناره‌که؟".
سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "هاشتاگى #کوانێ_٤٠٠_ملیار_دیناره‌که؟"، حکومه‌تى هه‌رێمى تووشى ئیحراجى کردووه و گفتوگۆ له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت کراوه تا به زووترین کات موچه‌ى مانگى شوبات ده‌ست پێبکرێت".
سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌ت ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که نیوه‌ى 400 ملیاره‌که هێشتا له‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریدایه، وتیشى:" وه‌زاره‌تى دارایى خه‌ریکى کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و داهاته ناوخۆییانه‌یه که له‌و ماوه‌یه ده‌ست که‌وتووه، به‌ڵام نازانرێت یه‌کشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه ده‌کرێت یا دووشه‌ممه".
ده‌قى داواکارییه‌کانى پزیشکه‌کان:
۱ـ داواکارین به گۆڕینى وه‌زیرى ته‌ندروستى به که‌سێکى تر که توانستى زانستى و به‌ڕێوه‌بردنى له ئاستێکدابێت که بێگوێدانه ناوچه‌گه‌رایه‌تى و بیرى ته‌سکى حیزبایه‌تى بتوانێت خزمه‌ت به که‌رتى ته‌ندروستى بکات له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى کوردستان به‌م ده‌ڤه‌ره‌شه‌وه، چونکه له ئێستادا گومانمان لا دروست بووه که ئاخۆ تۆ بڵێى کڵێشه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌م ناوچه‌یه‌ى له‌خۆ گرتبێت! به‌و هیوایه‌ى که‌سێک دابنرێت که نومایه‌نده و داواکارێکى سه‌رسه‌ختى پزیشکان بێت و هه‌یبه‌ت و ئاستى زانستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌ڕێوه‌بردنى کێشه‌کاندا به به‌رزى ڕاگرێت، نه‌ک ببێته به‌شێک له بڕیارى ناته‌ندروست و نازانستى به پاڵنه‌رى لاوه‌کی.
۲ـ داواکارین سه‌ندیکاى پزیشکان بێته سه‌رخه‌ت و به ده‌نگێکى دلێر داواى ڕه‌واى پزیشکان به لایه‌نه‌کان ڕاگه‌یه‌نێت، به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌رى به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى داواکارییه‌کانمان داوایان لێده‌که‌ین ده‌ست له کاربکشێننه‌وه و ده‌سته‌یه‌کى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ندیکاى پزیشکان هه‌ڵبژێردرێت، که ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى پزیشکان بێت و له‌گه‌ڵ کێشه و ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌میاندا له‌سه‌رخه‌ت بێت بۆ چاره‌سه‌ر.
۳ـ داواکارین له حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى بۆ به‌ده‌رکردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ڕێکاره ئاڵۆزه‌کانیان بۆ په‌یداکردنى نه‌ختینه‌ى دابه‌شکردنى موچه هه‌وڵى ته‌واویان بخه‌نه گه‌ێ بۆ دابینکردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به هه‌موو ۳٠ ڕۆژێک.
٤ـ داواکارین له پارێزگارى سلێمانى له ئه‌گه‌رى خه‌منه‌خواردن و به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ده‌م داواکارى ڕه‌واى پزیشکانه‌وه و به‌هۆى وه‌لانانى ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌کى گشتی، بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌که و له پێناو په‌کنه‌که‌وتنى زیاترى سیسته‌مى ته‌ندروستى ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر له داهاتى ناوخۆى پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى موچه‌ى که‌رتى ته‌ندروستى ئه‌م ده‌ڤه‌ره دابین بکه‌ن.
٥ـ له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌کردنى داواکارییه‌کانى پێشوومان و دابه‌شنه‌کردنى موچه له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوودا، ئه‌وا ده‌ست ده‌که‌ین به هه‌ڵمه‌تى کۆکردنه‌وه‌ى ئیمزا بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى گشتى و گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌کانمان بۆ سه‌ر حکومه‌تى ناوه‌ندى له به‌غداد.
له کۆتایى راگه‌یاندراوه‌که‌دا باسیان له‌وه‌شکردووه، "به‌و ئومێده‌ى چیدى خه‌ڵکى ئه‌م ده‌ڤه‌ره به چاوى جیاکارى و ده‌ره‌جه دوویى حسابى بۆ نه‌کرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له نزیکترین کاتدا موچه دابه‌ش بکه‌ن و بێبه‌هایانه سه‌یرى گیان و ته‌ندروستى خه‌ڵک نه‌که‌ن و چیدى ڕێگر نه‌بن له خزمه‌تکردنى ئێمه به کاسوکارى خۆمان و هاوڵاتیان، هه‌ربۆیه ده‌نگى خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ هاوڵاتیان و ئێمه‌ش ده‌پرسین #کوانێ_٤٠٠_ملیار_دیناره‌که؟."
