39 که‌سى دیکه له عێراقدا به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق: هه‌زارو 95 که‌سى دیکه تووش بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێری رابردودا هه‌زارو 95 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بون و 39 دیکه به ڤایرۆسه‌که گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌که‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێری رابردودا هه‌زارو 95 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا تۆمارکراوه.
هه‌روه‌ها 39 توشبوو له‌شاره‌کانی به‌غدا، سلێمانی، که‌رکوک، نه‌جه‌ف، که‌ربه‌رلا، میسان، بابل، زیقا، ئه‌نبارو موسه‌نا به‌هۆی ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
هاوکات، به‌پێی ئاماره‌که‌ی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێری رابردودا 300 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه.
تائێستا 17 هه‌زارو 770 که‌س له‌عێراقدا تووشی کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 496 یان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 6 هه‌زارو 868 نه‌خۆش چاکبونه‌ته‌وه.
