قایمقامیه‌تى سلێمانى خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌کان رایگه‌یاند نابێت خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان و ئه‌وکه‌سانه‌ى له مۆلیده‌کان کارده‌که‌ن به‌بێ ده‌ست کێش و ماسک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌ى مانگانه بچنه ماڵان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یرانى 2020 راگه‌یه‌ندراوێکى قایمقامیه‌تى سلێمانی، خالید محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند به‌پێى رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، پێویسته له هه‌مو شوێنکارێک و شوێنه‌گشتییه‌کان رێکارى خۆپارێزى توند بۆ خۆپارێزى بگیرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ى له مۆلیده ئه‌هلییه‌کان کارده‌که‌ن رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن و ده‌ستکێش و ده‌مامک به‌کاربهێنن و رۆژانه به‌ده‌رمان شوێنه‌که‌یان پاکژ بکه‌نه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ى پاره‌ى موه‌لیده کۆده‌که‌نه‌وه به‌بێ ده‌ستکێش و ده‌مامک سه‌ردانى هیچ ماڵێک نه‌که‌ن".
هاوکات، سه‌رۆکى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌کان داواشى له‌هاوڵاتیان کردوه، له سه‌رپێچیکاران ئاگاداریان بکه‌نه‌وه و جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه، هه‌رشوێنێک پابه‌ندى رێکاره‌کانى خۆپارێزى نه‌بێت، روبه‌روى رێکارى یاسایى توندى ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رێگه‌ى ژماره مۆبایلى (07708677777)ه‌وه په‌یوه‌ندى به لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه بکه‌ن یان راسته‌وخۆ بۆ گه‌یاندنى سکاڵا له‌سه‌ر مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌که‌کانتان له‌رێگه‌ى ژماره ته‌له‌فۆنى (07701363679) په‌یوه‌ندى به‌لیژنه‌ى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه بکه‌ن.
