حه‌ج؛ ئه‌مساڵ ئه‌نجام نادرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌سه‌ر پێشنیارى رێکخراوى ته‌ندروستى، حکومه‌تى سعودیه تاوتوێى ئه‌نجامنه‌دانى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌کات به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یرانى 2020 به‌رپرسێکى باڵا له‌وه‌زاره‌تى حه‌ج و عه‌مره‌ى سعودیه رایگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌که له‌تاوتوێى ئه‌وه‌دان که حه‌جکردن ئه‌مساڵ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى سعودیه به ماڵپه‌رى فاینانشڵ تایمزى راگه‌یاند:" له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا بریار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ئه‌نجامنه‌دانى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌کرێت ئه‌وه‌ش له مێژوودا یه‌که‌مین جاره رووبدات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى حاجیان له کارى له‌پێشینه‌یان ده‌بێت.
دوێنێ رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى داواى له حکومه‌تى سعودیه کردووه که حه‌جى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه نه‌چێت به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
