هاتوچۆى هه‌ولێر: گه‌شتوگوزار له کۆرۆنا زیاتر زیانى هه‌بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى گه‌شتوگوزار له کۆرۆنا زیانى زیانى پێگه‌یاندوون و له ئه‌نجامى دو روداوى هاتوچۆ که‌سێک گیانى له‌ده‌ستدا و پێنج که‌سى دیکه‌ش برینداربووه.
فازڵ حاجى له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ گه‌شتوگوزار له کۆرۆنا زیاتر زیانى پێگه‌یاندین، له‌دو روداوى جیادا، له‌ده‌شتى هه‌ریر، پێنج که‌س برینداربون و که‌سێکیشى گیانى له‌ده‌ستدا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که روداوى یه‌که‌میان کۆنترۆلى له‌ده‌ستدانى ئۆتۆمبێلێکى تایبه‌ت بوو به‌هۆى تیژرۆییه‌وه له‌نزیک تونێلى میراوه، به‌وهۆیه‌وه که‌سێک گیانى له‌ده‌ستدا و دوو که‌سیش برینداربون که ئۆتۆمبێله‌که به‌ره‌و هاوینه‌هه‌وار ده‌رۆیشتن بۆ گه‌شتوگوزار.
هاوکات، باسى رووداوى دووه‌م ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئۆتۆمبێلێکى BMW بوو که له شه‌قڵاوه به‌ره‌و قه‌ندیل ده‌رۆیشت، به‌هۆى تیژڕه‌ویه‌وه کۆنترۆڵى له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا، له‌ئه‌نجامیشدا سێ که‌س برینداربون.
وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر تکا له‌شۆفێران ده‌کات به‌تایبه‌تى له‌چون بۆ هاوینه هه‌واره‌کان یا گه‌ڕانه‌وه په‌له په‌ل و پێشبرکێ نه‌که‌ن، چونکه "له‌هه‌ردوو روداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆدا، جۆرێک له پێشبرکێ هه‌بووه".
