عه‌بادى پێشوازى له بڕیاره‌که‌ى کازمى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپه‌یمانێتى نه‌سر که له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی-یه‌وه سه‌رکردایه‌تى ده‌کرێت له راگه‌یه‌ندراوێکدا پێشوازى له بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى ئابى 2020 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا هاوپه‌یمانێتى نه‌سر ئاماژه‌ى به بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق ده‌رباره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له به‌روارى ٦ى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو داوه و پێشوازى لێکردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، “هاوپه‌یمانییه‌که ئومێده‌واره له هه‌مو داموده‌زگا و هێزه سیاسییه‌کان هاوکاربن له‌پێناو نه‌هێشتنى ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ى په‌یوه‌ست به یاساى هه‌ڵبژاردن و کارى کۆمسیۆن و رێوشوێنه‌کانى حکومه‌ت هه‌ن، ئه‌و رێکارانه‌ى گره‌نتیکه‌رى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و ئازادن، دور له سایه‌ى ده‌ره‌کى و هه‌ژمون و ساخته‌کاریی”.
هاوپه‌یمانى نه‌سر باسى راستگۆیى ته‌واوى سیستمه سیاسییه‌که به‌نده له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو و ئاسته‌کانى پاکیى و گوزارشتکردنى له هێزى گه‌ل و داخوازییه‌کانی
دوێنێ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند که 6ى حوزه‌یرانى 2021 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه، به‌ڵام محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان داواى کرد کاتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته زووتر ئه‌نجام بدرێت.