حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارى پله به‌رزکرنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا ئه‌نجامدراو بڕیارى پله به‌رزکردنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یدا که ماوه‌یه‌کى زۆره راگرابوو.
ده‌قى به‌یاننامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه ٢٣/٨/٢٠٢٠ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى قوباد تاله‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کرد و ژماره‌یه‌ک بابه‌تى په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ت و دۆخى پێشمه‌رگه‌یان تاووتوێ کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له سه‌ر پرۆسه‌ى چاکسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌کخستنى ھێزى پێشمه‌رگه کرایه‌وه و دواھه‌نگاوه‌کانى ئه‌م بواره تاووتوێ کران و پێداگرى له سه‌ر خێراترکردنى پرۆسه‌ى چاکسازى له ناو ھێزى پێشمه‌رگه کرایه‌وه.
ھه‌روه‌ھا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى پرسى پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ى پله‌دارانى ھێزى پێشمه‌رگه کرا که چه‌ند سالێکه وه‌ستاوه ، بڕیاردرا پله‌به‌رزکردنى ھێزى پێشمه‌رگه بۆ ساڵى ٢٠١٧ جێبه‌جێ بکرێت و پله‌به‌رزکردنه‌کانى ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ساڵه‌کانى داھاتووش ، به پێى میکانیزمى نوێ و دواى وردبوونه‌وه‌ى زیاتر بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه بدرێت.
