قۆناغه‌کانى پڕۆژه‌یه‌کى گه‌شتیارى دوکان جێبه‌جێ ده‌کرێت
"فاروق گروپ ئاماده‌یى ده‌ستپێکردنى پێدانى قه‌ره‌بووى دارایى به‌و هاوڵاتییانه‌دا که زه‌ویه‌کانییان ده‌که‌ونه پڕۆژه‌که‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان ژماره‌یه‌کى زۆر له هه‌لى کار ده‌ڕه‌خسێنێت و ده‌بێته‌هۆى گه‌شه‌کردنى که‌رتى گه‌شتوگوزار، خاوه‌نى فاروق گروپ ئاماده‌یى ده‌ستپێکردنى پێدانى قه‌ره‌بووى دارایى به‌و هاوڵاتییانه‌دا که زه‌ویه‌کانییان ده‌که‌ونه پڕۆژه‌که‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 23ى ئابى 2020، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکانى کرد، که پڕۆژه‌یه‌کى گه‌شتیارى ستراتیجییه و ده‌که‌وێته قه‌زاى دوکانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا، که فاروقى مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نى کۆمپانیاکانى فاروق گروپ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، به‌شداربون گفتوگۆکرا له‌باره‌ى چۆنییه‌تى به‌ڕێکردنى رێکاره یاسایى و کارگێڕییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌ماوه‌ى داهاتودا ده‌ستبکرێت به جێبه‌جێکردنى ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییه نیشتمانییه.
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به گرنگى ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییه کرد که هه‌ر له قۆناغه‌کانى سه‌ره‌تایى ده‌ستپێکردنى ژماره‌یه‌کى زۆر له هه‌لى کار ده‌ڕه‌خسێنێت
قوباد تاڵه‌بانى، ئاماژه‌ى به گرنگى ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییه کرد که هه‌ر له قۆناغه‌کانى سه‌ره‌تایى ده‌ستپێکردنى ژماره‌یه‌کى زۆر له هه‌لى کار ده‌ڕه‌خسێنێت و دواتر ده‌بێته هۆکارى جموجوڵێکى بازرگانى گه‌وره له هه‌رێمى کوردستان به‌گشتی.
هاوکات، قوباد تاڵه‌بانى وتیشى " ئێمه له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه گرنگه سه‌رپێبخه‌ین که له‌لایه‌ک سودى راسته‌وخۆى بۆ هاوڵاتییان ده‌بێت و له‌لایه‌کى تریش ده‌بێته ئامرازێک بۆ گه‌شه‌کردن و پته‌وکردنى ژێرخانى ئابورى له هه‌رێمى کوردستان".
خاوه‌نى کۆمپانیاکانى فاروق گروپ ئاماده‌یى ده‌ربڕى بۆ ده‌ستپێکردنى پێدانى قه‌ره‌بوى دارایى به‌و ھاوڵاتییانه‌ى که زه‌ویه‌کانییان ده‌که‌وونه چوارچیوه‌ى پلان و سنورى زه‌وى پڕۆژه‌که و دواتریش ده‌ستبکرێت به پڕۆژه‌که
لاى فاروق مه‌لا مسته‌فا، خاوه‌نى کۆمپانیاکانى فاروق گروپ ئاماده‌یى ده‌ربڕى بۆ ده‌ستپێکردنى پێدانى قه‌ره‌بوى دارایى به‌و ھاوڵاتییانه‌ى که زه‌ویه‌کانییان ده‌که‌وونه چوارچیوه‌ى پلان و سنورى زه‌وى پڕۆژه‌که و دواتریش ده‌ستبکرێت به پڕۆژه‌که.
ھه‌روه‌ھا بڕیاردرا کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وامییان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانکارى زیاتر بکرێت و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا قۆناغه‌کانى ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌که بکه‌ونه سه‌رپێ.
دواتر بۆ ده‌ستپکردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه حکومه‌تى ھه‌رێم و گروپى کۆمپانیاکانى فاروق، به‌ھاوبه‌شی، کۆمپانیایه‌کى جێبه‌جێکار پێکده‌ھێنن.
