بڕیاره مووچه‌ى مانگى نیسان بێ لێبڕین دابەش بکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى-تایبه‌ت
تیمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رپرسانى پارتیان له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌م ئاگادارکردووه‌ته‌وه که‌بڕینى موچه فشارى جه‌ماوه‌ریى له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌یان دروستبووه‌و پارتیش به‌ڵێنى داوه هه‌وڵده‌ده‌ن موچه‌ى مانگى نیسان لێى نه‌بردرێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، تیمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کهمستهفاى سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى ده‌کات، دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رێکخه‌رو ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌که داواى لێکراوه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت بهپارتى دیموکراتى کوردستان.
به‌رپرسێکى گۆڕان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت، به هاوڵاتى وت» دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى حکومه‌ت له‌و لیژنه‌ى ههماههنگیانهدایه زائیده‌ن کاک مسته‌فاى سه‌ید قادر جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌و په‌یامه‌یان بهپارتى دیموکراتى کوردستان گه‌یاندووه‌و به‌ڵێنیانداوه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن موچه‌ى مانگى نیسان لێبڕینى تێدا نه‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رانى ئاسایى، به‌ڵام ره‌نگه بۆ پله تایبه‌ته‌کان له‌سه‌دا 50ى موچه ببڕن».
هاوکات، ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سه‌رچاوه‌کانى داهات باشتر بووه به‌تایبه‌ت دواى ناردنى 320 ملیار دینار له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه و به«ئینسافه‌وه ئه‌وه باس ده‌که‌م که تیمى پارتیش له‌حکومه‌ت له‌گه‌ڵ لێبڕینى موچه‌دا نییه«.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیکه‌وتووه، دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى نیسان دواناخرێت و له‌دواى 9ى ئه‌یلوله‌وه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کرێت.
له‌مباره‌یەوه، دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئێمه رێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کردووه ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره که مانگى داهاتوو به‌بێ لێبڕین موچه دابه‌شبکرێت».
ناوبراو پێشیوابوو دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى کۆرۆناو که‌مبوونه‌وه‌ى تووشبوانى کۆرۆنا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى زیادبکاتهوهو داواکارى له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بکات، «ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانى داهات له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌بێت، ئومێدمان هه‌یه به‌بێ هیچ (گونجاندنێک) که‌ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وا ناومان هێناوه، موچه دابه‌ش بکه‌ین».
