ئه‌ردۆغان هه‌ره‌شه‌ى وێرانکردنى یۆنان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى تورکیا دووباره هه‌ڕه‌شه له یۆنان ده‌کاته‌وه‌و ئه‌مجاره هه‌ڕه‌شه‌ى وێرانکاریى له‌و وڵاته کرد.
له‌گه‌ڵ زیادبوونى گرژیى نێوان تورکیا و یۆنان، له نوێترین لێدوانی‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى وێرانکاریى له یۆنان کرد رایگه‌یاند: "که وتمان شتێک ده‌که‌ین، ده‌یکه‌ین، ئاماده‌شین باجه‌که‌ى بده‌ین".
ئه‌ردۆغان دووپاتیکرده‌وه تورکیا ده‌ستبه‌ردارى مافه‌کانى خۆى له ده‌ریاى ئیجه و هه‌ردوو ده‌ریاى ره‌ش و ناوه‌ڕاست نابێت و ئه‌وه‌ى پێویست بکات به رێگه‌ى سه‌ربازى و سیاسى ده‌یکات تا ئه‌و مافانه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
ئه‌ردۆغان وتیشى "تورکیا وڵاتێک نییه بتوانرێت ئارامیى و دانبه‌خۆداگرتنى تاقى بکرێته‌وه و له‌مه‌ودوا دوو دڵ نابین له گرتنه‌به‌رى هه‌ر رێوشوێنێک بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانمان".
له 24ى ئابدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند تورکیا غازى سروشتیى له ده‌ریاى ره‌ش دۆزیوه‌ته‌وه که بڕه‌که‌ى به 320 ملیار مه‌تر دووجار مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
