پاشماوی بۆمبێکی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە نزیک موسڵ تەقیەوە

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
بۆمبێک لە بە کاروانێکی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) تەقییەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لە نزیک گوندی شاقولی سەر بە شارەدێی بەرتللە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ، تەقیوەتەوە.
عەقید مازن بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی نەینەوا راگەیاند، بۆمبێک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی رێکخراوی فاودا تەقیوەتەوە بەهۆیەوە دوو کارمەندی عێراقی بریندار بوون کە لەگەڵ رێکخراوەکە کاری دەکرد.
باسی لەوەشکرد پێدەچێت بۆمبەکە پاشماوەی تقەمەنیەکانی داعش بێت کە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان ھەولێر و موسڵدا تەقیوەتەوە

بابهتی پهیوهندیدار