" ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بکات پشکى ده‌بێت له دامه‌زراندندا"
له‌عێراق 270 هه‌زار که‌س له‌مساڵدا خانه‌نشین ده‌کرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌مساڵ له‌عێراقدا 202 هه‌زار که‌س خانه‌نشین ده‌کرێن و بۆ ساڵى داهاتوو 68 هه‌زار که‌سى دیکه، په‌رله‌مانتارێکى لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت:" تا ئێستا پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق نه‌هاتووه‌ته لیژنه‌ى دارایى، به‌ڵام له‌مساڵدا 202 هه‌زار که‌س خانه‌نشین ده‌بن و بۆ ساڵى داهاتوو 68 هه‌زار که‌سى دیکه‌ش خانه‌نشین ده‌کرێن".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که جوڵه‌ى میلاکاتى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى پڕۆژه یاساى بودجه ئه‌نجام ده‌درێت دواى ئه‌وه‌ى ده‌بێته یاسا، وتیشى:" بڕیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سى دیکه بکرێنه شوێنى ئه‌وانه‌ى خانه‌نشین ده‌کرێت واتا فه‌رمانبه‌رى نوێ دابمه‌زرێندرێت".
ناوبراو وتیشى:" ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق رێکبکه‌وێت بۆ ساڵى داهاتوو، ئه‌وا به‌پێى ئیستحقاقى له‌سه‌دا 12.67 پله‌ى نوێى وه‌زیفى بۆ داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام حکومه‌تى عێراق ناتوانێت به ئیلزامى بیکاته سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم"، به‌ڵام "حکومه‌تى هه‌رێم له‌لاى حکومه‌تى عێراق 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌یه، ئه‌وکات ژماره‌که‌یان بۆ زیاد ده‌که‌ن به‌پێى رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67که پشکى کورده".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ناجى سه‌عیدی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى سائیرون ئه‌وه‌ى رایگه‌یاندووه که زیاتر له 230 هه‌زار که‌س به‌پێى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 داده‌مه‌زرێن، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه‌و وتى:" تا ئێستا پڕۆژه یاساکه نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌ى دارایى، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراکسیۆنى سائیروون باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ناکرێت ئه‌و هه‌موو که‌سه خانه‌نشین بکرێت، به‌ڵکو هه‌ندێکیان خانه‌نشینیان دوابخرێت".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تا ئێستا هیچ ژماره‌یه‌ک دیارى نه‌کراوه بۆ دامه‌زراندن له سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو.
