وته‌بێژى پارتى: گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ هێورکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رده‌وامن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمیى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند به‌م نزیکانه واده‌ى کۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌که‌ى له‌گه‌ڵ شاندى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ئاشکرا ده‌کرێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى فه‌رمیى پارتى رایگه‌یاند، گفتوگۆکانى پارتى و یه‌کێتى بۆ هێورکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌ردوامن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له کۆبوونه‌وه‌کانى رابردوودا، گفتوگۆ له‌باره‌ى رێککه‌وتنى پێشترى هه‌ردوولا بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کراوه".
وته‌بێژى فه‌رمیى پارتى به ئاماژه‌کردن به‌وه‌ى رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کێتى ده‌بێته هۆى به‌رقه‌راریى سیاسى و ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان و چاره‌سه‌ربوونى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رایگه‌یاند، به‌م نزیکانه واده‌ى و شوێنى کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى پارتى و یه‌کێتى ئاشکرا ده‌کرێت.
