به‌رپرسێک به‌هۆى توڕه‌یى خه‌ڵکه‌وه هۆشدارى ده‌داته حکومه‌تى هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قایمقامى سه‌یدسادق ده‌ڵێت:" نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌کان هاوڵاتیانى بێزار‌و تووره کردووه"، بۆیه داوا ده‌کات بودجه‌یان بۆ خه‌رج بکرێت تا خزمه‌تگوزارییه‌کان بگه‌یه‌ننه هاوڵاتیان.
دیارى ره‌فیق قائیمقامى سه‌ید سادق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ٢٦ى ئاب له رێگاى نامه‌یه‌که‌وه که ئاراسته‌ى پارێزگارى سلێمانى کردووه هۆشدارى له‌سه‌ر تووڕه‌یى خه‌ڵکى شاره‌که له‌به‌رکه‌مى خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌دات به حکومه‌ت و چه‌ند داواکارییه‌کیشى خستۆته‌ڕو.
له‌و نامه‌یه‌دا که کۆپییه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه، قائیمقامى ئه‌و شارۆچکه‌یه داواى یه‌ک ملیار دینارى موازه‌نه‌ى ساڵى 2019-ى بۆ شاره‌که کردوه که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه بڕیارى له‌سه‌ردراوه.
هه‌روه‌ها له نامه‌که‌دا داوا ده‌کات به خه‌رجکردنى سولفه‌ى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى کارى قیرتاو و کۆنکرێتى شاره‌که‌یان کردوه و له‌ساڵى 2014-ه‌وه به‌بیانوى قه‌یرانى دارایى پرۆژه‌کانیان راگیراوه.
دیارى ره‌فیق داوا له پارێزگارى سلێمانى ده‌کات له رێگاى شاره‌وانییه‌کانى سلێمانیه‌وه کارى چه‌وڕێژکردنى کۆڵانه‌کان پێش هاتنى وه‌رزى بارانبارین ئه‌نجام بدرێت.
