عێراق له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێم و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی بڕیاریدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق بڕیاریدا ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به ده‌روازه‌کانى عێراقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى فڕۆکه‌خانه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم ده‌ستبه‌کار بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئابى 2020 ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که عومه‌ر وائیلى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌کانى عێراق سه‌رۆکایه‌تى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ده‌سته‌که‌ى کرد، که نوێنه‌رى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و پارێزگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به کارى ده‌روازه سنورییه‌کان تیایدا ئاماده‌بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات که له کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک کراوه، له‌وانه فه‌رمانى دیوانیى ژماره (83)ى تایبه‌ت به نوێکردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى پارێزگاریکردنى له فڕۆکه‌خانه‌کان، که ده‌رچووه "بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌کارکردن بکه‌ن له هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى له هه‌رێمى کوردستان که تا ئێستا ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌کراوه و حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه بۆ کاراکردنى و کارمه‌ندى پێویستى نییه".
ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ئه‌ندامانى ده‌سته‌که رێککه‌وتن له‌سه‌ر پێویستى پابه‌ندبوونى هه‌رێمى کوردستان به بڕیارى ژماره (13)ى ساڵى 2019 که له یه‌کێک له بڕگه‌کانیدا ده‌ڵێ ده‌بێت ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێم ببه‌سترێنه‌وه به ده‌روازه‌کانى حکومه‌تى فیدراڵه‌وه و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه که له‌سه‌ره‌وه باسکراون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نوێ دروستبکرێن تایبه‌ت به ئاسایشى فڕۆکه‌خانه‌کان.
