په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا: رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 له پڕۆژه‌ى بودجه بۆ کورد لابراوه
"له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌وت به‌رانبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک رێککه‌وتن ده‌کرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 له پڕۆژه‌ى بودجه‌دا بۆ کورد لابراوه‌و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌وت به‌رانبه‌ر بودجه‌یه‌ک رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات".
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌دواى سه‌رده‌مى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووترى عێراق رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 له‌پڕۆژه‌ى بودجه‌دا لابراوه بۆ کورد‌و ئه‌مجاره حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌کان رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمدا ده‌کات و جارێکى دیکه رێژه بۆ کورد ناخرێته‌وه پڕۆژه بودجه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ئه‌مساڵ بووه‌ته بناغه‌یه‌ک بۆ رێککه‌وتنى ساڵى داهاتوو، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم خه‌رجیی و پێداویستییه‌کانى 2021ى خۆى ئاماده ده‌کات و له‌گاتى گفتوگۆى پڕۆژه بودجه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کات".
شیروان میرزا باسى له‌وه‌شکرد، که له‌ناوه‌راستى مانگى 10 دا پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌گاته په‌رله‌مان و له‌ئێستادا لاى حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت تا ئاماده بکرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌ستنه‌وه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێم به ده‌روازه سنورییه‌کانى عێراقه‌وه رێککه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقه بۆ هه‌ردوولا به‌پێى ده‌ستور وا باشتره و لێکتێگه‌یشتنى باشترى لێ ده‌که‌وێته‌وه.
