سلێمانی لە نێوان بەهەرێم بوون ودروشمی لامەرکەزیدا
4 ساڵ لەمەوپێش
نەوزاد سالح
هەرچەندە لەڕوی بەڕێوەبردنەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بودجەبۆپارێزگاکان دابین دەکات و کاری ڕۆژانەی خەڵک لەچوارچێوەی یاساوڕێکارەئیداریەکان بەڕێوەدەبات بەڵام بەشێک لەهاوڵاتیان ڕەنگە لەخۆوەنەبێت کەباسی زۆنی زەردوسەوزدەکەن کەوەک دابەش بوونێکی جوگرافی حزبی هەڵسەنگادنی بۆدەکەن ،ماوەیەکە لەشاری سلێمانی دەستەیەک لەڕۆشنبیران سەرقاڵی پرۆژەیەکن بەناوی (پرۆژەی بەهەرێم بوونی سلێمانی) ولەساڵیادی ٦/ی ئەیلولی ١٩٣٠دا لەبەردەرکی سەرای سلێمانی ولەهەمان ڕۆژی ٦ی ئەیلولی ئەم ساڵدائەم پرۆژەیان ڕاگەیاندو لە٧ی ئەیلولدالەشەقامی سەهۆڵەکە پرۆژەکە بەسەرهاوڵاتیاندادابەش کرا کەهیوادارین دووربێت لەململانێی سیاسی وکاردانەوەنەبێت لەبەرامبەرهیچ لایەنێکدا، هەڵبەتە ئەم بابەتە لە قۆناغی بانگەشەدایەوپاشان دەیانەوێت لەقۆناغی دووهەمدا واژۆی ٪٢ی دەنگدەرانی پارێزگای هەبێت کەزیاترلە (٣٠٠٠٠)واژۆ دەکات تا وەک پرۆژەیەک بینێرنە کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمەبەستی ئەوەی شەرعیەت وەربگرێت تاڕاپرسی لەسەربکەن کەدەبێت ئەنجامی ڕاپرسیەکەش (٥٠+١)لە کۆی دەنگەکان بەدەست بهێنێت،یان دەکرێت ١/٣ یەک لەسەرسێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی پێ بدەن واتەلەکۆی ٣٢ ئەندامی ئەنجومەن دەکرێت ١١ئەندام دەنگ بەپرۆژەکەبدات کەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لەساڵی ٢٠١٥ەوە باس لەلامەرکەزی ئیداری دەکەن بۆسلێمانی وچەندین وتوێژیان لەسەری ئەنجام داوە بەڵام تائێستابەپراکتیکی هەنگاوی کردەییان بۆ نەناوەو پرۆژەی لامەرکەزی کەزیاترلەکارتێکی فشاردەچوو لەئێستاداسوتاوەوکۆتایی هاتوە ،هەربۆیە ئەم پرۆژەیەش ڕەنگە گومان لای هاوڵاتیان دروست بکات و بڵێن ئەمەش وەک ئەوەی ئەنجومەن دەگوزەرێت!!! هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوری عێراقی قەوارەیەکی دەستوری ویاساییە ولە بڕگە ی یەکی مادەی ١١٧ داهاتوەو جێگیرکراوە هەربۆیە بیرکردنەوە لەکردنی پارێزگایەک بە هەرێمێک ئاسان نیەویاساناسان دەڵێن پێویستی بە هەموارکردنەوەی دەستورهەیە، ئەگەر نا ڕووبەڕووی کێشەی دەستوری دەبێتەوە ، هەروەها دەکرێت ٢/٣ دوولەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی هەر پارێزگایەک دەتوانن بیر لەم حاڵەتە بکەنەوە و کاربکەن بۆ دروستکردنی هەرێمێک ، وێڕای ئەوەی کە بە هەرێم بوونی پارێزگاکان دەبێت لەسەر بنچینەی ڕاپرسی هاوڵاتیان بێت وئاراستەی پەرلەمان ولایەنە پەیوەندی دارەکان بکرێت وبەهانەی تەواو بۆ هەڵگرتنی ئەم هەنگاوانەهە بێت.
هاوڵاتیانی کوردستان مافی خۆیانە مومارەسەی هەر پرۆژەیەک بکەن کە خزمەت بەکەرتی گشتی بکات و پێویستی یاسایی ودەستوری بۆفەراهەم بکەن و دەبێت پشتگیری بکرێت بەڵام پێویستە بیر لە ڕووبەرووبونەوەی هەرمەترسیەکیش لەدەرئەنجامی ئەم پرۆژەیە بکرێتەوە لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان کە بە هەموو کەم و کوڕیەکانیەوەچەترێکە بۆ کورد لە باشوورداوقوربانی سەدەیەکە کەسەدان و هەزاران کوردی تری هەرێمەکانی تیادا دەژی ، دروستکردنی هەرێمێک لە نێو هەرێمێکی تردا ڕەنگە پرسیار گەلێک بەدوای خۆیدابهێنێت وجێی تێڕامان وسەرنجە کەڕامان دەکێشێت بۆ چەندپرسیارێک لەوبەڕێزانەی کە خاوەنداریەتی ئەم پرۆژەیەن، ئایا لەم دۆخەدا دەکرێت دەست بۆ ئەم پرسە ببەن؟. ئایا بەدروستکردنی هەرێمێکی ترلە نێوئەم هەرێمەی ئێستادا کێشە ئابوریەکان کە بە کێشە سیاسیەکانەوە بەندن چارەسەردەبن؟؟؟ شرۆڤەو وەڵامی ئەم پرسیارانە ئاسان نین چونکە کێشەکانی هەرێمی کوردستان کەڵەکەن و بێ چارەسەر ماونەتەوە کەئەمەش لە نەبوونی پلانی گونجاوو بوونی هەڵاوسان و چارەسەر نەکردنی گەندەڵی وزیادەڕۆیی لەخەرجی و وچەندین گرفتی تر سەریان هەڵداوە، دەست بردن بۆپرسێکی وەها بۆبەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەکی خزمەتی گشتی ئاسایی و سروشتیە بەڵام لەڕووی پراکتیکی و واقیعیەوەئاسان نابینرێت لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:-
١- هاوڵاتیانی کوردستان بە گشتی و توێژی فەرمانبەران دواکەوتنی مووچە و برینی مووچە کۆڵەی کوتاون و ڕەنگە پێیان وانەبێت کە هەرێم ووردبکرێتەوە بۆ هەرێمی تر چارەسەری گرفتەکانیان بکات.
٢- وێڕای ئەوەی بڕواناکەم پرۆژەکە خەونێکی گەورەی لەپشتەوەبێت بەسەنتراڵکردنی شارێک زۆرلەماناجەوهەریەکەی دەگۆڕێت و لەئێستاشداشەقام ئۆپۆزسیوۆنی جێ هێشتوەو شتێک نابینیتەوە بەناوی ئۆپۆزسێۆنەوە تا سەرکردایەتی ئەم پرۆژەیە بکات و هاوڵاتیانیش متمانەی پێ بکەن .
٣- ڕاستە ئەم پرۆژەیە وەک باسکردن بوونی هەیە بەڵام زۆر لە فەرمانبەران باسی ئەوەدەکەن کە مووچەکانیان بگێرنەوە بۆ سەر سەنتەری عێراق و دەیانەوێت بە مەرکەزی بێت کەواتە چۆن ڕازی دەبن جارێکی تر وهەرێمێکی تر سەرەوکاری دابەشکردنی مووچە بکات.
٤- ئەگەر بابەتەکە ناحەقی کردن بێت لە بودجەی پارێزگای سلێمانی یان هەڵەبجە خۆ دەکرێت ئەم پرسە لەئەنجومەنی وەزیران چارەسەر بکرێت وداد پەروەرانە و بەشێوەیەکی ستراتیجی کاری لەسەر بکرێت و پاشان هیزی بڕیار بەدەستی سنوری پارێزگای سلێمانی بریتین لە (ی.ن.ک) ،(بزوتنەوەی گۆڕان).
٥ -بەهێزبونەوەی عێراق و دەرکەوتنی کازمی وەک کەسی یەکەمی بڕیار بەدەست و جوڵە سیاسیەکانی هەرگیز ڕێگانادات کە جارێکی تر هەرێمێکی تر دروست بکرێت و کێشە ی تر بخرێتە سەر کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر.
٦- ڕەنگە لای هاوڵاتیان ئەم پرۆژەیەش هەروەک ئەوەی لامەرکەزیەکە خوێندنەوەی بۆ بکرێت ولەدروشم زیاتر هیچی تری لێ نەکەوێتەوە ، ئەگەرئەمەوەک نموونەووەربگیرێت ئیتر چۆن هاوڵاتیان ئومێد لەسەرپرۆژەی (بەهەرێم بوون) هەڵبچنن!!!.
٧- ئەگەربەدیدێکی سیاسیەوە دیمەن وسەردانەکانی سەرۆکی فەرەنسا لەهەفتەی ڕبووردودا سەیربکەین کەفەرەنسائێستالەجێگای بەریتانیاڕۆڵ دەبینێت وماکرۆن باسی پاراستنی سەروەری عێراقی کرد ئیتر چ جای چۆن ڕێگادەدەن ئەم هەرێمە جارێکی ترهەرێمێکی تری تیالەدایک بێت!.
٨-لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەوگروپەی کە ئەم پرۆژەیە بەڕێوەدەبەن بەڵام ئایادەرکیان بەوەکردوە کەلەعێراقدا بەشێکی زۆرلە دەسەڵاتدارانی شۆڤێنی تائێستاش دان بەفیدراڵیەتی هەرێمی کوردوستاندانانێن کەچەندین ساڵە مومارەسەی سەربەخۆیی دەکات ئیترچۆن ئێستا دان بەهەرێمێکی تردادەنێن لەناوهەرێمی کوردستاندا!
٩- لەکۆتاییدا بەباشی دەزانم هێندە کاربۆ ئەم پرۆژەیە دەکرێت بۆسلێمانی و چەندشارێکی ترکەپرۆژەیەکی تەواو لۆکاڵی وخەونێکی بچووکە کاربۆ هێنانی هێڵێکی تری ئاوی خواردنەوەبکرێت بۆسلێمانی،ئیدارەی شارهێندەلاوازەتوانستی پاراستنی چیای گۆیژەی نیەوساڵ نیە سوتانی ئەم زنجیرەچیایە نەبێتە مانشێتی ڕۆژنامەکان،سلێمانی پێویستی بەخاوەنداریەتی ڕاستەقینەودڵسۆزهەیەکە شەقام وگەڕەکەکانی نوێ بکاتەوە نەک بەهەرێمی بکات!!!