نه‌حکومه‌ت وه‌ک پێویسته نه‌خه‌ڵکیش واقع وه‌ک خۆى خوێندۆته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌گه‌ر به‌چاوێکى ڕه‌خنه‌گرانه سه‌یرى بیست و دوو ساڵ حوکمڕانى خۆمان بکه‌ین له هه‌رێمى کوردستان دڵنیام ڕۆمانێکى ده‌وێت بۆ ده‌ست نیشان کردنى که‌م و کوڕیه‌کان . بۆیه ناڵێم بیست و نۆ ساڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نزیکه‌ى حه‌وت ساڵ شه‌ڕى برا کوژى بوو.. دیاره سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنى وڵات زۆر بوار ده‌گرێته‌وه . هه‌نگاوى یه‌که‌م ئه‌گه‌ر بچیت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر کارێک ڕێگاو بانه‌کان دێنه پێش چاو .مخابن ده‌یان ڕێگه‌وبان هه‌یه هى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عسه هه‌زاره‌ها چاڵ و چۆڵى لێپه‌یدا بووه .
زۆر که‌میش سیانه ده‌کرێن بۆ نمونه ڕێگه‌ى دوکان ڕانیه + ڕێگه‌ى ده‌ربه‌ند قه‌ڵادزێ . که ڕێگه‌ى لاوه‌کى نین هه‌تا ئێستا نه‌ک نه‌کراون به‌دوو ساید به‌ڵکو به‌هۆى خراپى ڕێگاکه چه‌ندین ڕوداوى نه‌خوازراوى دڵته‌زێن ڕویانداوه .. بۆیه هه‌میشه دانیشتوانى پشده‌ر ده‌پرسن ئه‌م ناوچه‌یه بۆچى پشتگوێ ده‌خرێت ؟ .. به‌ڵێ زۆر جار ده‌ڵێن که‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو به‌کورتى که‌سێک پسپۆر و شاره‌زانه‌بێت له بوارێک عه‌یب نیه که‌خۆى تێهه‌ڵنه‌قورتێنێت .
ناکرێت که‌سێک ناڵبه‌ند بێت له‌شوێنى پزیشک چاوى مرۆڤ نه‌شته‌رگه‌رى بکات !.. ئایا وه‌زاره‌تى پلان دانان و لایه‌نى په‌یوه‌نیدار . ڕێگه‌وبانه یان ئاوه‌دانکرنه‌وه ئه‌گه‌ر شاره‌زان له بوارى کارى ڕێگه و بان چۆن ڕێگایه‌کى حه‌فتا هه‌شتا کیلۆ مه‌ترى ده‌ه‌درێته یه‌ک کۆمپانیا چۆن ده‌بێت نه‌زانن به‌هه‌شتا ساڵ ناتوانێت ڕێگاکه ته‌واو بکات ؟ ئایا ده‌کرێ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌دایک ده‌بێت به‌پیربوون بمرێت ئه‌م ڕێگایه به‌دوو سایدى نه‌بینێت ؟ ئایا ئه‌م کۆپانیا خوار و خێچانه به چوار گه‌ڵابه و دوو شۆڤل وه‌ک کیسه‌ڵیش ناڕۆن چۆن ده‌توانن ڕێگایه‌کى وا دوور و درێژ به‌چه‌ند ساڵیش ته‌واو بکه‌ن.؟ به‌ڕاستى ئه‌گه‌ربمانه‌وێت ڕێگایه‌ک ته‌واو بکرێت ده‌بێت سێ بۆ شه‌ش کیلۆمه‌تر بدرێته یه‌ک کۆمپانیا سزاى ته‌واو نه‌کردنشى له‌کاتى خۆیدا هێنده زۆر بێت هه‌رگیز نه‌توانێت قسور بکات . با ئه‌وه‌ش بڵێم زۆربه‌ى ئه‌و ڕێگایانه‌ى له سه‌رده‌مى حکومه‌تى خۆمان دروستکراون دواى چه‌ند مانگ خه‌راپ بوون وه‌ک ئه‌وه‌ى له جیاتى قیر به‌قوڕ دروستکرابن یه‌ک کۆمپانیاشمان نه‌دیوه سزایه‌کى وه‌ها درابێت خه‌ڵک دڵى ئاو بخواته‌وه . پرسیار ئه‌وه‌یه له به‌رچى ئه‌وه نه‌کراوه ؟ وه‌ڵامه دروسته‌که ئه‌وه‌یه چونکه هه‌موویان هى به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتووه‌کانن !
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه به‌کورتى له‌سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌کان بوو . دڵنیام زۆرله دانیشتوانى قه‌زای دیکه‌ش گله‌یان هه‌یه له بوارى خزمه‌تگوزارى .. ئه‌گه‌ر که‌مێکیش باسى که‌رتى ( کاره‌با) بکه‌م که‌م و کورتیه‌کان زۆرن له‌کاتێکدا حکومه‌ت ڕایگه‌یاندوه چه‌ندین ویستگه‌ى کاره‌با به‌گه‌ڕخراون له‌ئێستادا (3700) میگاوات کاره‌با کار ده‌کات له‌هه‌مانکاتدا سه‌دان گوند پێنج بۆ شه‌ش کاتژمێر کاره‌بایان لێده‌بڕن زۆر شوێنیش هه‌یه هه‌رگیز بۆ چرکه‌یه‌کیش کاره‌با نابڕێت بۆ نمونه دوکان و گونده‌کانى ده‌ورو به‌رى وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌وان له‌دایکێکى دیکه‌ن یان خه‌ریکى پلان و نه‌خشه‌ڕێژ کردنى ده‌وڵه‌تى سه‌ر به‌خۆى کوردستانن ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌م فه‌رق و جیاوازیه له‌پاى ؟ دڵنیام هه‌مووان ده‌زانن له گونده‌کان موه‌لیده‌ى ئه‌هلیش نیه .. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه زۆر جار گوێمان لێده‌بێت گوایه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت کاره‌با بفرۆشێت ! . به‌ڵام هاوڵاتیانى کوردستان کاره‌بایان وه‌ک پێویست نیه !! هیوا خوازم وه‌ک ئه‌و پیاوه نه‌بێت که منداڵه‌کانى خه‌ریکبوو سوێیان ده‌بوه وه بۆ پاروێک ماست ئه‌ویش ماسته‌که‌ى ده‌فرۆشت که دوو کیلۆ بوو چونکه حه‌زى له فرۆشتنى شت بوو ! که لێشیان ده‌پرسى بۆ نایده‌ى به‌منداڵه‌کانت و ده‌یفرۆشیت وه‌ڵامه‌که‌ى ئه‌وه بوو خۆ زر ِبراکانم خاک و نیشتیمانیش ده‌فرۆشن . ئێوه ماست فرۆشتن له‌من حه‌رام ده‌که‌ن . !
ده‌رباره‌ى ( ئاو) ده‌یان گوند بگره سه‌دان گوند بێئاون ته‌نانه‌ت بۆ خواردنه‌وه‌ش ئاویان نیه حکومه‌ت نه بیریان بۆ لێده‌دات نه ڕێگه‌ش ده‌دت خۆیان بیر هه‌ڵکه‌نن !! نمونه‌یه‌کى بچوک به‌شێک له دانیشتوانى گوندى ( حاجیتان) له سنورى شارۆچکه‌ى پیره‌مگرون قه‌زاى دوکان ساڵێک زیاتر هاتوو چۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌ور و به‌ریان کرد له سلیمانى بۆ ئه‌وه‌ى بیرێکى ئیرتیوازیان بۆ هه‌ڵکه‌نن که به‌شێکى ئاوه‌که ئه‌درایه نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که دواجار نا ئومدیان کردن گوایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌کانى ئاو له هه‌ولێر ڕ‌ازى نیه . خه‌ڵکه‌که‌ش به‌ئاشکرا ئه‌مه‌یان ڕه‌تده‌کرده‌وه ده‌یانووت ئه‌وه‌ى ئێوه باسى ده‌که‌ن گوایه ڕ‌ازى نیه دڵنیاین نازانێت حاجیتان هه‌یه یان نا ئاوى پێوسته یان نا ! ئه‌وکاته ده‌رباره‌ى گرفتى نه‌بوونى ئاوى گونده‌که بابه‌تێکم له ڕۆژى 3-4-2019 ژماره (1801) ى ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى بڵاوکرده‌وه . .
له‌کۆتایدا پێویسته ئاماژه به دووخاڵى دیکه بکه‌م یه‌که‌م . ئه‌گه‌ر سه‌یرى که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کانى نزیک له حکومه‌ت ده‌که‌ین ئه‌وه‌نده سه‌ر سوڕهێنه‌رانه و له برسان مردووانه خه‌ریکى ریکلامى بێبه‌هان مرۆڤ شه‌رمده‌کات سه‌یریان بکات . له‌کاتێکدا سه‌دان بابه‌تى گرنگ و به‌جێ هه‌ن به‌دواداچوونیان بۆ بکه‌ن بێگومان خزمه‌تى گه‌وره به خه‌ڵک و پرسى کورد ده‌که‌ن له‌لایه‌کى دیکه (شینه پیاو) ى وا ریکلام ده‌کات مرۆڤ واده‌زانێت ڕۆسته‌مى زاڵه تفه‌نگ و شه‌ده و بوک و ئه‌سپ و چى و چى کۆ کردۆته‌وه ئاخۆ کابراى کۆمپانیا چوار عانه‌ى بداتێ یان نا !! وادیاره ئه‌وان و که‌ناڵه‌کانیش له برسانا مردوون .. دووه‌م ئه‌گه‌ر سه‌یرى چه‌ند ساڵى ڕابردوو ده‌که‌ین هه‌تا به‌ئێستا ده‌گات ده‌بینین حکومه‌ت هه‌میشه له‌ژێر فیشارى شه‌قام موچه‌ى داوه یان هه‌نگاوى ناوه بۆ چاککردنى پردێک ڕێگه‌یه‌ک یان نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌یه‌ک هتد... ئه‌وشه‌قامه‌ى زۆربه‌ى جاره‌کان ته‌ڕ و وشکیان به‌یه‌که‌وه سوتاندووه له فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ته‌وه بگره بۆ باره‌گاى حزبه‌کان ته‌نانه‌ت سه‌یاره‌ى هاوڵاتیان و پیس کردنى ژینگه به‌دار و به‌رد و تایه سوتاندن .
ئاشکرایه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى هاتوونه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین هه‌گیز ئه‌وه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه که‌حکومه‌ت له‌ژێر فشار دایه له ڕ‌وى ئابوورى جگه له ناته‌بایى ناوخۆمان دیاره به‌غدا بودجه و موچه نانێرێت + وڵاتانى داگیرکه‌ر پیلان ده‌گێرن بۆ لاوازبوونمان + کۆرۆنا به‌خێرایى ڕوو له‌هه‌ڵکشانه .+ به‌هاى نه‌وت دابه‌زیوه .. له‌هه‌مانکاتدا ناکرێت ئه‌م ڕاستیه‌ش نه وترێت که زۆر کات و له زۆر بواردا حکومه‌ت به‌بێ فه‌رق و جیاوازى و دوور له واسیته واسیته‌کارى کاریخۆى نه کردووه . به‌تایبه‌تى له‌بوارى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌راندا .زۆرن ئه‌وانه‌ى وه‌ک من هه‌رگیز بڕواناکه‌ن له‌هه‌موو کوردستان یه‌ک که‌سیش به‌بێ واسیته دامه‌زرابێت که‌واتا ئه‌وه‌ى واسته‌ى نه‌بووه ونیه حزبى یان ماستاوچى نیه هه‌ر چه‌ند بڕوانامه‌که‌ى پان و به‌رین بێت قوڕ به‌سه‌رى ده‌بێت دڵنیابین هه‌تا هه‌تایه حکومه‌تێک نابینین یه‌کسانیخواز و داد په‌روه‌ر بێت که‌واتا واسیته بۆ هه‌موو شتێک . ڕاگه‌یاندنیش ئازایانه و واقع بینانه به‌ئیشى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه . خه‌ڵکی ناڕازیش دوور له‌ده‌ستى به‌رژه‌وه‌ندخوازان ئاشتیانه داخوازیه‌کانى پێشکه‌ش به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار نه‌کردووه . بۆیه زۆربه‌ى هاوڵاتیانى دڵسۆز ده‌خوازن له‌داهاتوودا حکومه‌ت به‌جدیتر هه‌وڵبدات بۆ چاره‌سه‌رى کێشه و گرفته‌کان .