شیروان میرزا: هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
" ناردنى 320 ملیار دینار ته‌نها بۆ دوو مانگى دیکه‌و ده‌بێت هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتن بکه‌ن"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت"، جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که به‌غدا ته‌نها دوو مانگى دیکه ئه‌و پاره‌یه ده‌نێرێت و ده‌بێت عێراق و هه‌رێم رێککه‌وتنى دیکه بکه‌ن.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى عێراق ده‌ستى کردووه به دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، 320 ملیار دینارى حکومه‌تى هه‌رێمیش به‌پێى رێککه‌وتنه‌که هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌وانه ده‌کات".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ناردنى 320 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى رێککه‌وتنێکى سێ مانگییه، تا ئێستا یه‌ک جار ره‌وانه‌ى کردووه‌و ته‌نها دوو مانگى دیکه ده‌ینێرێت، وتیشى:" پێویسته رێککه‌وتنى دیکه له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجام بدرێت".
هه‌رچه‌نده پڕۆژه بودجه‌ى 2020 ى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرا که ته‌نها بۆ دوو مانگ بووه، به‌ڵام دواى ته‌نها چوار رۆژ حکومه‌تى عێراق پڕۆژه‌که‌ى گه‌راندووه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانى عێراق چاوه‌ڕێى ده‌کات بۆ ناردنه‌وه‌ى.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌کرد که نازانن حکومه‌تى عێراق بۆچى پڕۆژه‌که‌ى گه‌راندووه‌ته‌وه ئایا ده‌ستکارى و گۆڕانکارى تێدا ده‌کات یان نا، به‌ڵام"په‌رله‌مان چاوه‌رێى ناردنه‌وه‌ى ده‌کات".
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و ڤایرۆسى کۆرۆنا عێراق و هه‌رێمى کوردستان تووشى قه‌یرانى دارایى بوون و له‌کاتى خۆیدا نه‌یانتوانیوه موچه‌و شایسته‌ى دارایى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌ش بکه‌ن.
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له نوێترین راگه‌یاندراویدا ده‌ڵێت، حکومه‌تى هه‌رێم توانیویه‌تى له‌سه‌دا 60% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکات و چاوه‌رێى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه.
