عەلی حەمە ساڵح: بە شەش ئۆتۆمبیل شیروان شیروانی لە ماڵەوە دەرکراوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایگدەگەیەنێت شەش ئۆتۆمبیل ڕۆشتونەتە سەرماڵی ڕۆژنامەنوووس شیروان شیروانی و دەستگیریان کردوە، بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت.

عەلی حەمە ساڵح وتی "بەپێی بەدواداچونەکان دۆسیەکە لە دھۆکەوە ھاتوە، شیروان لە ھەولێرەو بەنیازن  ڕەوانەی دھۆکی بکەن".

ھەروەھا وتی "ئەگەر لەسەر نوسین دەستگیردەکرێت! ئەوە یاسای ڕۆژنامەگەری ڕێگا بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان نادات! چ جای ئەوەی کۆمپیوتەرو ئامێرە ئەلیکترۆنیاکان ببرێت و ماڵی بپشکنرێت".

عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا کە لە پەیجی خۆی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئەگەر لەسەر دۆسیە کۆنەکەیە گوایە: ویستویەتی خۆپیشاندان بکات لە دھۆک، ماوەیەک زیندان بوو، دواتر ئازادکرا!! چ پێویستە بەشەش ئۆتۆمبیلەوە بچنە سەر ماڵەکەی".

ھەروەھا وتی "ئەم ھەنگاوە دژی بنەماکانی ئازادی و مافی مرۆڤە، نەک بەرامبەر شیروان، بەرامبەر  منداڵ و خانەوادەکەی...  وەک ئەرکی پەرلەمانی بەدواداچون دەکەین بۆ ئازادبوون و پاراستنی مافەکانی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار