شەجەریان لە تەمەمەنی 80 ساڵی کۆچی دوایی کرد

5 ساڵ لەمەوپێش



سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران محەمەد ڕەزا شەجەریان ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی 80  ساڵیدا.  

بەگوێرەی سەدا و سیما، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020، محەمەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران و جیهان، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.  

شەجەریان  لەچەند مانگی ڕابردوودا، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە، چەند جارێک باری تەندروستیی تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە، کۆتاجاریش سێ ڕۆژ لەمەوبەر بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەی "جەم" و خرایەژێر چاودێری چڕەوە.  

  شەجەریان لە 23ی ئەیلوولی 1940 لە مەشهەد لەدایکبووە، بە یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی مێژووی ئێران دادەنرێت و بە مامۆستای گۆرانیی کلاسیکی ناسرابوو.  

گۆرانی مەریەم سابڵاغی بە دەنگی شەجەریان

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار