مه‌سعود بارزانی: رێککه‌وتنه‌که‌ى شه‌نگال به‌هێزبونى متمانه‌ى هه‌رێم و عێراقه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعود بارزانی‌و مسته‌فا کازمی ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق‌و حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال تاوتوێ ده‌که‌ن و به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى باره‌گاى بارزانى:" ڕێککه‌وتنى له‌مشێوه‌یه ئاماژه‌یه بۆ به‌هێزبونى متمانه‌ى نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
ڕاگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی:
ڕۆژى هه‌ینى 9ـى تشرینى یه‌که‌مى 2020 له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى نێوان مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقدا ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ‌و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌مه‌ێ ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شنگال تاوتوێ کراوه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردولا خۆشحاڵیى خۆیان بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنه گرنگه ده‌ربڕى و جه‌ختیشیان له‌وه‌کرده‌وه که ڕێککه‌وتنى له‌مشێوه‌یه ئاماژه‌یه بۆ به‌هێزبونى متمانه‌ى نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
