ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاش 10 کاتژمێر گفتوگۆ شه‌ڕى نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان راگیرا‌و هه‌ردوولا ئاگربه‌ستیان بۆ گۆڕینه‌وه‌ى دیل و ته‌رمه‌کانى نێوانیان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و شه‌ڕ له ناوچه‌ى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ، ناوچه‌ى جێناکۆکى نێوان هه‌ردوولا راده‌گیرێت.
به به‌شداریى به‌رپرسانى گروپى مینسک-ى سه‌ربه رێکخراوى ئاسایش و هاوکاریى ئه‌وروپا ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌که‌ن به ئامانجى گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌کى ئاشتیخوازانه له نزیکترین کاتدا.
به هاوکارى لیژنه‌یه‌کى له رێکخراوى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تی دیل و ته‌رمى کوژراوه‌کان ده‌گۆڕنه‌وه.
له 27ى ئه‌یلولى 2020، شه‌ڕوپێکدادان له نێوان وڵاتانى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمى قه‌ره‌باغ ده‌ستیپێکرد و تورکیا بۆ پشتیوانى ئازه‌رباینجان میلیشیاى چه‌کدارى سورى ره‌وانه‌ى باکۆ کرد و زیاتر له 85 چه‌کدارى سورى کوژراون.
